ئادەم ئسمایل ئەحمەد: بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز مەترسی رژدە بۆ مرۆڤایەتی

  • ۳ سال قبل

ئادەم سمایل ئەحمەد زانای زانستە سیاسەییەکان و دامەزرێنەری (ئنسیاتیفی پرۆژەی پەرەپێدانی پێکەوە لکاندنی ئەفریقیا) کە لەبواری پەروەردە، روواندنەوەی هەژاری، پەرەپێدان و تەندرووستی چالاکە لەدیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوونی بۆ دۆخی منداڵە سەربازەکان لەناوچە توندوتیژە کراوەکان و کاریگەری ئەم توندوتیژییە گرووپە چەکدارەکان لەسەر گەورەبوون و گەشەکردن بەتایبەت لەبواوری پەروەردە منداڵاندا کردووە.

بەڕێز ئادەم سمایل ئەحمەد لەوڵامی ئەم پرسیارە کە بۆ زۆربەری گرووپە چەکدارەکان وەک پەکەکە/ پەژاک سەرەڕای ئەوەی کە ئەمە دەزانن بەکار‌هێنانی منداڵان نایاسییە بەڵان تەڤلیان دەکەن، وتی: بەکارهێنانی منداڵان سەرباز بۆ گرووپە چەکدارەکان کەم تێچووە و هەرزانە و منداڵانیش بێ تاوانن بۆیە لەکاتی شەڕدا کەسێک گومانیان لێناکات و ئەمە بۆ گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان شەرڤانی باشن.

ئەم زانایەی زانستە سیاسییەکان بە ئاماژە بە فاکتەرێکی گرنگ کە دەتوانێت بۆ راگرتنی ئەم رەوتەی تەڤلی کردنی منداڵە سەربازەکان لەناوچە توندوتیژ کراوەکان کاریگەر بێت تا منداڵەکان بەجێگای شەڕ بڕۆنە قوتابخانە دەستی نایە سەر خاڵی هەژاری و بن بڕکردنی کە لەگەڵ گەشەسەندوویی پەیوەندیی تۆخی هەیە و هەموو کارناسان پێیان وایە لەنەبوونی سەقامگیری و ئاسایش ناکرێت چاوەڕوانی گەشەسەندن بیت.

ئەم چالاکە مافی مرۆڤە بە ئاماژە بە گرووپەکانی وەک داعش، پەکەکە/ پەژاک کە بە رێگای بێبەش کردن منداڵان لەخوێندن بێبەش دەکەن و دەیانکەن بە منداڵی سەرباز و درێژە دەدەن و ئەمەی کەئایا مەترسیەک راستەقینەیە بۆ ئایندەی منداڵان پێی وایە کە نەتەنیا مەترسیە بۆ ئایندەی منداڵان بەڵکوو مەترسیە بۆ ئایندەی وڵاتیش.

پەکەکە و پەژاک لەلیستی تێرۆریستی ئەمریکادا و یەکێتی ئەورووپادان بەڵام ئەندامانیان ئازادانە لەئەورووپا چالاکن. ئەم گرووپە منداڵان وەک خۆکوژ بەکاردێنێت. ئەم سیاسەتەی رۆژئاوا ناکۆکە. ئادام وتی: تا ئاستێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە گرووپی سکۆلارن نە گرووپی ئیسلامی چەکدار. هەروەها رووماڵی دەنگووباسی ئەم گرووپانە ناکەن چوون گرووپی خێڵەکی و جیاوازخوازن.

ئەمەی کە بابەتی خوێندن و پەروەردە لەناوچە ناسەقامگیر و شەڕ لێدراوەکاندا چۆن دەکەوێتە ژێر کاریگەریەوە جێگای سەرنجی ئەم زانایە بوو و لەمبارەوە وتی: راستیتان پێ بڵێم، باسێکی زۆر تەواو و بەربڵاوە. پێکدادانی چەکداری هەموو شتێک لێک دەترازێنێت. خوێندن و پەروەردە لەم جۆرە دۆخەدا بە دڵەڕاوەکێ و گوشار بەرەو پێشەوە دەڕوات بۆیە نابێت منداڵان لەژینگەی توندوتیژی و شەڕ دا بن.

ئادەم وتی: هەزاران منداڵی سەرباز لەهەموو جیهان بە ئارمانجی بەکارهێنانیان لەپێکدادانە چەکدارەکان تەڤلی دەکرێن. بەم منداڵانە دەگوترێت منداڵی سەرباز و ئەم کچانە و کۆڕانە دەستدرێژیان لەسەر دەکرێت. ئەم خراپ بەکارهێنانە تا ئاستێکە کە ناتوانریت لەچوارچێوی واتای منداڵی سەرباز دا باس بکرێت. گرووپە چەکدارەکان لەشەڕدا وەک پاسەوان، پێشمەرگە، چێشلێنەر، کۆڵبەر یا پەیام بەر و وەکو دیکە کەڵک وەردەگرن. ژمارەیەکی زۆر بەتایبەت کچانیش رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

آدم اسماعیل احمد: «استفاده از کودک‌سرباز خطری جدی برای بشر است»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب