رزا پالەوەی، شازادەیەک کە لەجیهانی خەوندایە

  • ۴ سال قبل

رزا پالەوەی کوڕی حەمەرزا شای دووەم دواین شای پالەوی، لەجیهانێک لەخەیاڵ و خەوندایە و لە بەیانییەکی ویدیۆیدا (پەیمانی نوێ) رایگەیاند و خوازیاری دەسەڵاتی (گەل) بوو کە تێدا مافی هەمووان لەوانە کەم نەتەوەکان لەبەرچاو بگیردرێت.

لەبارەی کردەوەی دەسەڵاتی پالەوەی هەرئەوەندە بەسە کە ئەگەر خەڵک بیانویستبا لەسەر دەسەڵات دەما. ئەگەر رۆیشت، واتە خەڵک نایانەوێت. بەختەوەرانە هەندێک کەس کە لەسەردەمی پالەوی ژیاون و هێشتا زیندوون زۆرن. لەوانە کەسێک کە ناتوانێت هەرگیز یادەوەری زۆر تاڵ و ترسناکی دەسەڵاتی پالەوی لەبیر بکەن کوردەکانن.

کورد هێشتا لەبیری دایە چۆن شا کوردانی ئێراقی بە سەرۆکایەتی مەڵا مستەفا بارزانی لە رێککەوتنی ئەلجەزایر لەساڵی 1975 فرۆشتە سەدام و بووە هۆی ئەوەی کە هەزاران ژن و مێر و منداڵ ئاوارە بن و هەزاران کەسی دیکەش لەلایەن سەدامەوە لەگرتووخانە بکردرێن و بکوژرێن. مەڵا مستەفا رەستەیەکی بەناوبانگی هەیە دەڵێت هەرکوێ کورد هەبێت ئەوەێ ئێرانە. دەسەڵاتی پالەوەیش ئەم رەستەیە دووبارە دەکردەوە بەڵام بەرواڵەت وەک ئارمانجی سیاسی و وەک دروشم چاوی لێدەکرد.

کورد هێشتا لەبیریان نەکردووە دەسەڵاتی پالەوی بۆ ناو لێنانی زاراوەی کوردی تەنانەت دەستی دایە زۆر ساختەکاری لە چەمکە زانستییەکاندا و لەمبارەوە رێگای مستەفا کەمال ئاتاتۆرکی کردە نموونە بۆ خۆی.

کورد هێشتا لەبیریان نەکردووە مافی دامەزراندنی مامۆستای کورد جمان لەناوچە کوردنشینەکاندا بوونی نەبوو و بە جێگای ئەوە لە یەزد و ئسفەهانەوە مامۆستایان دەهێنا.

کوردها هێشتا لەیادیان نەکردووە خێڵ و عەشیرە کوردەکان لەهەورامانەوە تا ورمێ و شارەکانی گرێدراوی لە پێناو سیاسەتی یەکدەست کردنی پالەوەی سەرکوت کران و زۆرێکیان بۆ ناوچە جیاوازەکانی ئێران دوور خرانەوە.

کورد هاوکاری بەربڵاوی پالەوی لەگەڵ تورکیا لەدژی راپەڕینی ئاگری لەدژی تورکیا لەبیر نەکردووە لەکاتێکدا کە ئحسان نوری پاشا سەرۆکی راپەڕینەکە لە هەر مەرجێکدا لەسەر ئێرانی بوونی کوردەکان جەختی دەکردەوە و پرتووکێکی لەمبارەوە نووسی.

وادیارە شازادە لەگەڵ راستییەکانی کۆمەڵگای ئێران ئاشنا نین و ناسینتان لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی وەک بی بی سی و ئێران ئەنتەرنشناڵە. ئێوە لە ئەزموونی خەڵک، هەر ئەو خەڵکە کە وەک خەڵەتێنەر باسیان لێوە دەکەین چەندین دەیە پێش ئێستا دەر کراوی.

شازادە بە کام پارە لەچەندین دەیەی رابردوودا ژیانی شاهانەی لەئەرووپا تێپەڕاندووە؟ بۆ ئەم پارە هی خەڵک نییە؟ وادیارە لەبیری  کردبێت باوای زیاتر لە 2 هەزار گوندی لەهەموو ئێران بەناوی خۆیەوە تاپۆ کردبوو؟ ئەم سەروەت کۆکردنەوە نییە؟ پرسیار زۆرن. خەوێکی خۆش.

رضا پهلوی، شازده‌ای که در عالم خیال سیر می‌کند

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب