ئازادی رامان لەرێکخستنی پەکەکەدا

  • ۳ سال قبل

لەم ساڵانەی دوایدا لەوانەیە بینبێتان کە رێکخراوەکانی ژێر ئەمری پەکەکە و لەژێر چەتری لەبۆنەکانی ئائینزایی سۆنە و شیعە و تەنانەت یارسانەکان و … پەیام بڵاو دەکەنەوە و وەک بڵێیت لەناخی رێکخراوی ستالینی پەکەکە ئائین لەناکاو سەری هەڵداوە و جۆرێک قسە دەکەن کە ڕێز لەئائینی ئەندامانیان دەگرن و لەم جۆرە ژێستانە دەگرن کە تایبەت بەم کۆمەڵە ئۆپۆرتۆنیستەوە.

بەڵام راستی چییە؟

بێجگە لەوەی کە بابەتی ئائیزایی و بڕوای ئائینی ئایا رێز لە ئازادی رامان دەگیردرێت؟!
وڵامی کورد بەم پرسیارە یە وشەیە، کوریای باکوور!

لەم کۆمەڵگا داخراوە و کۆنترۆڵ کراوەدا کە پەیوەندی مرۆڤەکان لەگەڵ جیهانی دەرەوە دابڕاوە تەنانەت رێگا نادەن ئازادانە قسە بکەن کە ئەوەش ئازادی هزر نییە چ بگات بەوەی کە لەم رێکخراوە دۆزەخییەدا ئەندامان تەنانەت بەئازادیەوە لەگەڵ یەک قسە ناکەن.

پاساوێک کە پەکەکە بۆ ئەمە دێنێتیەوە ئەوەیە کە ئێمە لەکاتی شەڕ داین و ئەم سنوورانە پێویستە. بەڵام ئەم کۆمەڵە درۆزنە تەنانەت کاتێک بە یارمەتی ئەمریکا لە باکووری سوریا تا ئاستێک جیگیر بوو پیشانی دا کە ناتوانێت واز لە چێژە پیس و  نامرۆیانەکانی بێنێت.

لەنێو پەکەکە و پەژاکدا پێکهاتەی پۆلیسی و کۆنترۆڵ لەسەر ئەندامان زاڵە و ئەوەی لەم کلیپەدا دەیبینن هی کاتێکە کە یەکێک لە ئەندامە نوێیەکان چەندی بار ویستی نوێژ بکات بەڵام رووبەڕووی بچووک خستنەوە و بێ ڕێزی فەرماندەکە بووەوە و بەمجۆرە لەمەرجێک دایانا کە چیتر نەوێرێت بە گوێرەی رامانی خۆی بجووڵێتەوە.

سەیر ئەوەیە لەئێران کە زۆرکەس بۆ هەر بابەتێک هاوار و فریایەک دەست پێدەکەن کەس نایەوێت باسی تاوانەکان لەبارەی گەنجان و هەرزەکاران بکات.

ئەم کلیپە سەرەتا لەلایەن ئاژانسی هەواڵی جیهانەوە بڵاو بووەوە. تاقمێک لە گریلاکانی پەکەکە و پەژاک لەبنکەیەکی پەروەردە بە ناوی ئاسۆس پیشان دەدات کە خەریکی گاڵتەکردنن بە کردەوە ئائینییەکانی موسڵمانان وەک (بانگ و نوێژی بەکۆمەڵ) بەمجۆرەیە کە کەسێک خەریکی وتنەوەی بانگە بەڵام بەجێگای وتنەوەیە وشەکان ناوی ژنان بەکاردێنێت و تاقمێکیش کە لەپشتیەوە وەستاون خەریکی گاڵتە و پێکەنین بە کردەوەی سەپێنراوی موسڵمانان و جووڵەی ناخۆش و خراپ دەکەن.

لەم کلیپەدا لەکاتێکدا کە کەسێک لەپێشەوە دەوری پێش نوێژ دەگەڕێت خەریکی وتنی بانگە و ئەوانی دیکەش گاڵتە دەکەن.

شێوەی هەڵسووکەوتی ئەم چوار کەسەش نائاساییە. پێکەنینە بێ خۆەکانیان و ئەوەی کە خۆیان بۆ راناگیردرێت وەک هەڵسووکەوتی کەسێکی سەرخۆشە یا وەک ئەوانەی کە مادەی هۆشبەر بەکار دێنن.

خاڵی سەرەنج راکێشی دیکە لەم کلیپەدا ئەوەیە کە دوای تەواوبوونی لۆتیگەری ئەم چوارکەسە گەریلاکانی دیکە چەپڵەیان بۆ لێدەدەن و تەنانەت لە روخساری هەندێکیان بێزاری و تووڕەبوون دەبیندرێت و خاڵی کۆتایی ئەوە کە ئەم گرووپە شێوەی نوێژکردنی سۆنەکانی کردۆتە گاڵتەجاڕی ئەمە بەو واتایەیە کە پەکەکە و هاومرامەکانی رێزێک بۆ بیرو بۆچوونی زۆربەی کوردەکان کە سۆنەن دانانێن بەڵام لەم کلیپە و کلیپەکانی دیکە کە لەئینترنێت بڵاو بۆتەوە دوو ئەنجامی گرنگ دەردەکەوێت:

یەکەم ئەوەیە کە ناوەڕۆکی دژە ئائینی و مۆنافیقی ئەم گرووپە ئۆپۆرتۆنیستە دەردەکەوێت کە لەلایەک باسی ئیسلام و رێزگرتن لە بیروبۆچوونی موسڵمانان و کوردان دەکات و لەلایەکی دیکە بەمجۆرە گەریلاکانی لەهزری ئائینی دادەماڵێت.

دووەم ئەوە کە ئەم کردەوانە بە سرەی خۆیان بیانوویەکن بۆ رەوتە توندڕە و سەلەفییەکان و وەهابییەکان تا کوردەکان وەک کافر ناودێر بکەن و بڕیاری کوشتنیان بدەن هەروەک چۆن داعش چەندین جار دەستووری بە کوشتنی کوردان دا بە بیانووی کافر بوون و هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە کە هەمیشە خۆیان لە پەکەکە جیا بینیوە و پەیڕەوی کردەوە و سەپێنراوە ئائینزایەکان بوون و بەرەوام کوردەکان بە شانازیەوە باسیان لێوە کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب