تورکیا خەریکی لێکدانی کاردانەوەی بایدن لەبارەی هێرشی کۆتایی لەدژی پەکەکەیە

  • ۳ سال قبل

کاتێک کە رۆژی هەینی لەئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی ئۆپراسیۆنی شیمانەکراوی تورکیا لەشنگال پرسیار کرا وتی: لەوانەیە بینبێتان کە لەناکاو لەشەوێکدا هێرشمان کرد. ئەمە هەر ئەو رەستەیەیە کە پێشتر بۆ هێرش بۆ سەر باکووری سوریا بەکاری هێنابوو. سەرۆک کۆماری تورکیا بە میدیاکانی وت: تورکیا هەمیشە ئامادەیە لەگەڵ ئێراق ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەنجام بدات لەدژی پەکەکە بەڵام ناتوانین کاتەکەی بڵێین.

تێکۆشانی تورکیا لەدژی پەکەکە هەمیشە بیانوویەک بووە بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور و چوونە نێو سوریا و ئێراقەوە لەپێناو پێشلکاری ئاشکرای دەسەڵاتی وڵاتەکان لەم ساڵانەی دوایدا بووە. شرۆڤەکاران لەتورکیا پێیان وایە ئەنکەرە دەیەوێت ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەشنگال ئەنجام بدات. دەستنیشان دەکەن کە دیداری لەناکاوی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بۆ ئێراق بە ئارمانجی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەدژی ئەم ریکخراوەیە. ئاکار رایگەیاندووە تورکیا پێداگرە کە لەڕێگای هاوکاری لەگەڵ بەغا و هەرێمی کوردستان کۆتایی بە تێرۆریزم بێنێت. و لەدرێژەدا وتی قۆناخی دوایی ئۆپراسیۆنی تورکیا لەگەڵ گۆڕانکاریە گرنگەکان لەم بوارەدایە. هێشتا دیار نییە دەوڵەتی ئێراق و یا دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەیە کە لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی سەربازی لەدژی پەکەکە لەگەڵ تورکیا هاوکاری بکات.

تورکیا و دەوڵەتی بایدن

تورکیا لەچوار ساڵی رابردووی دەوڵەتی ترەمپدا ئازادانە لەم ناوچەیە یاری کردووە. ململانێ لەنێوان تورکیا و ئەمریکا کە لەسەردەمی پێشوو واتە ئۆبامادا هەبوو لەسەر رێگایەکی دۆستانە و فۆرمالیتەی ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا چارەسەر بوو. لەوانەی ئەم ململانێیانە لەچوارساڵی ئایندەدا دووبارە زۆرتر ببێتەوە.

یەکەمین درزی پەیوەندی ناسەقامگیری تورکیا و ئەمریکا تەنانەت پێش لە ڕێوڕەسمەکەی سەرکارهاتنی بایدنیش خۆی پیشان دا. ئانتۆنی بیلکن وەزیری دەرەوەی بایدن تورکیای تاوانبار کردووە بەوەی کە وەک هاوپەیمانییەک بجووڵێتەوە. و وتی گەر پێویست بوو واشتنگتۆن گەمارۆی زیاتر لەمەڕ دەستڕاپێگەیشتنی ئەنکەرە بە سیستمی پاراستنی ئاسمانی رووسی ئس 400 لەدژی تورکیا لێکدەداتەوە.

کاتێک تورکیا زانی برێت مەک گورک وەک هاوئاهەنگ کەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەبواری رۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقیای باکوور دانراوە تووڕە بوو. تورکیا رەخنەی توندی لە مەک گورک بۆ داڕشتنی یەکێتی نێوان هاوپەیمانی دژە داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا و یەپەگە کردووە. بایدن سەرۆک کۆماری نوێ کاتێک باسی کردارەکانی تورکیا لەناوچەکەدا دەکرێت لەزۆر بابەتەدا رایگەیاندووە کە کرداری توندتر لەچاو سەردەمی ترەمپ لەدژی ئەنکەرە ئەنجام دەدات. ئەمە لەوانەیە کە تورکیا بەرانبەری ئەم پرسیارە بکاتەوە کە کاردانەوەی شیمانەکراوی ئەمریکا لەمەڕ ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی سەربازی لەدەرەوەی سنوورەکان چ دەبێت.

هەڵسەنگاندنی ئاستی کاردانەوەی بایدن

تورکیا لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بڕێک هێرشی بچووکی لەسوریا و ئێراق دەست پێکردووە. لەماسەی 24 کاژێردا هەوڵی داوە تا هێرش بکاتە سەر جادەی ئێم فۆر لەنێزیکی عەین عیسا و بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی کەسێکی سڤیل لەنێزیکی کۆبانێ زامار بکات و سێ سڤیل لەرێگای تۆپبارانی گوندەکانی ئێراق لەنێزیکی دهۆک بریندار کردووە و دوو منداڵیشی بەهۆی بوردمانەوە لە ئامێدی زامار کردووە و گوندی چیکان لەناوچەی باڵەکایەتی لەپارێزگای هەولێری بۆردمان کردوو و فڕۆکە شەڕکەرەکانی چەندین شوێن لەنێزیکی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانیان لەنێوان ئێراق و ئێران بورمان کردووە.

ئەم هێرشانە،  هاوکاتە لەگەڵ لێدوان و کردارەکانی تورکیا لەبارەی هێرشی شیمانەکراوی نوێ بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە پەکەکە و گرووپەکانی سەر بەون و وادیارە کە تورکیا چاوەڕێ کاردانەوەی بایدنە بە ئارمانجی هەڵسەنگاندنی ئاستی کاردانەوەی. ئەنکەرە بەکردار سەرۆک کۆماری نۆێ ئەمریکای تاقیکردەوە تا کاردانەوەکانی دەوڵەتی نوێ لەمەڕ هێرشەکانی نوێی تورکیا هەڵسەنگێنێت.

لەڕۆژان یا هەفتەکانی دواتر دەردەکەوێت کە کاردانەوەی دەوڵەتی بایدن لەمەڕ هێرشە نوێیەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردان چ دەبێت. بایدن یا ئیدانەی دەکات یا تەنانەتی تورکیا سزا دەدا بۆ ئەوەی کە پەیڕەوی لەئەمریکا بکات و هەڵوێستی توند دەنوێنێت و بە هەندێک کرداری پەیوەندیدار و نووسراوەکانی لە نیویۆرک تایمز کە دەیانبینین کە شیمانەی هێرش بەم زووانە پیشان دەدات و بایدنیش لەبەرانبەر هەڵسووکەوتی تورکیا بە بێدەنگی تێپەڕ دەبێت.

 

ترکیه؛ در حال سنجش واکنش بایدن برای انجام حمله نهایی علیه پ.ک.ک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب