داعش و پەکەکە؛ لەئیسلامییە ئەمریکییەکانەوە تا چەپە ئەمریکییەکان

  • ۳ سال قبل

نووسراوی تایبەتی یەکێک لەفەرماندەکانی پێشووی یەپەگە دانیشتوی هەولێر لەکوردستانی ئێراق

شەڕ لەرۆژهەڵاتی ناوین، شەڕی ئایدیۆلۆژی، مێژوو، شارستانییەت و چەکە. ئەمریکا بەئایدیۆلۆژی سەرمایەدار و نوێیەوە خەریکی تاڵان کردنی جیهانی سێیەم بەدرێژایی دوو سەدەی دوایدا و شەڕ لەگەڵ شارستانییەتی کۆن لەخۆر‌هەڵاتی ناوەڕاست دایە. ئەمریکا سەرەڕای شکستەکانی لەئێراق و سوریا، بۆ یەک پرسی گرنگ بەنێوی ئیسرائیل بە تێچووی زۆر، رێڕەوی لێژی زاڵبوون بەسەر رۆژهەڵاتی ناوینی لەقەوارەی رۆژهەڵاتی ناوینی گەورە هەروا لەبەردەست دایە. هەرچەندە ئەم پرۆژەیە پەیوەندی بە گۆڕینی سەرۆک کۆمار لەئەمریکاوە نییە و ئەم ناکۆکی نەتەوەیی بۆ ئەمریکایە و گۆڕینی سەرۆک کۆمار بەردەوم تاکتیکەکانی گۆڕیوە.

داعش پرۆژەیەی ئەمریکی بوو؛ هەروەک چۆن پەکەکە لەسوریا بە ناوی هەسەدە. سەدەفە، یەپەگە و پەیەدەوە ئیش دەکات داعشیش پرۆژەی ئەمریکایە. ئەم دوو گرووپە بە رواڵەت دژی یەکترن بەڵام بەتەواوەتی لەنێو پازلی ئەمریکاییدا دەجووڵێنەوە و ناسینی ئەم پازڵە دژوارەو بێ دەستکەوتەکانی نێو گۆڕەپان ناکرێت. دەستپێکردنی داعش لەوانەی بۆ کەمتر کەسێک لێدرابێتەوە بەڵام من لەنێزیکەوە لەدایکبوونی داعش (راستی رادیکاڵ) و هەسەدە (چەپی رادیکاڵ) م بینی. لەسەردەمی ئۆبامادا گیراوە مەترسیدارەکان لایەنە راستەکان لەکردەوەیەکی دەگمەندا ئازاد کران هاوکات هەندێک لە گیراوانی لایەنگری سەدام، ئەو باڵانەی کە سعوودیان و زۆر رادیکاڵ بوون بە چاودێری ئەمریکا لەگرتووخانەکانی ئێراق ئازاد بوون و تۆی داعشیان وەشاند. بەڵام سەیر ئەوەیە بزانن ئیسرائیل کارگێڕی سسەرەکی ئەم پرۆژەیە بووو. بەلام تا ئێستاش ئیسرائیل هەڵسووکەوتێکی شاراوەی هەبووە و لەپشت پەردە ئیش دەکات. چوونکە هەمیشە یەهوودیەکان دەوری کاریگەریان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا هەیە و لەراستیدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر بنەمای سیاسەتی لایەنگری لەئیسرائیل لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین هەڵدەبژێردرێت. چوونکە هێزی دارایی یەهوودیەکان زۆرە و لابی بەهێزیان لە ئەمریکا هەیە. واتە هەر سەرۆک کۆمارێک کە دێتە سەر کار، سەرەتا دەبێت سەرچاوەی ئیسرائیل و یەهوودیەکان لەبەرچاو بگیردرێت و تەنانەت لەسەر ئێران زۆمی کردبێت. هەرچەند ئارمانجی ستراتژیکی دیکە وەک نەوتیش بەرواڵەت گرنگە بەڵام بەرەنگاربوونەوەی ئێران وەک کاریگەرترین هێزی ناوچەکە ئارمانجی ئەمریکا و ئیسرائیلە.

ئەمریکا هەوڵی زۆری دا کە داعش بەرە ئێران بجووڵێنێت بەڵام ئێران بەهەنگاوی  لەپێشەوە گۆڕەپانی یاریەکەی بردە دەرەوەی خاکی ئێران و پاراستنی سنوورەکانی ئێرانی لەهێڵی پێشەوەی جووڵيی داعش لەئێراق و سوریا دانا. هەندێک وادەزانن دزەی ئێران لەسوریا و ئێراق لاواز بووە بەڵام سەرەنج نادەن کە ئارمانجی ئێران لەبوون لەسوریا و ئێراق چ بوو هەرچەند دزەی ئێران لەگەڵ وڵاتانێک وەک تورکیا و تەنانەت سعودیا و ئەمارات زۆر جیاوازە.

لەسوریا کاتێک کە داعش شکستی هێنا و رووخانی بەشار لادرا ئەمریکا دەستبەجێ یاریزانێکی نوێی بە نیوی پەکەکە کە خۆی لەنێو لیستی رەشی گرووپە تێرۆریستییەکاندایە هێنایە گۆڕێ. هاوکات ئەمریکایەکان چوون بەدوای مەزڵووم کۆبانێ و وتیان ئەگەر وەک ئێمە ئیش بکەین ئۆتۆنۆمیتان بۆ بەشەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا پێدەدەین. مەزڵووم کۆبانێ لەگەڵ قەندیل قسەی کرد بەڵام قەندیل دڵنیا نەبوو و وتی ئەمریکییەکان کاتێک کە کێشەکەیان چارەسەر بێت وازمان لێ دێنن بەڵام نازانم چ بوو کە مەزڵووم وتی دەبێت لەگەڵ ئەمریکییەکان بین و قەندیلیش ئەمەی پەسەند کرد. ئەم روودا ساڵی 2013 رووی دا و داعش لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوری لەپێشڕەویدا بوو. لەقۆناخێکدا کە قەندیل بەگۆمان بوو لەناکاو پێشڕەویەکانی داعش زۆر سەیر زیادی کرد و داعش بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا هاتە پێشەوە تا پەکەکە ناچار بە هاوکاری بکات. چوونکە پێم وایە کە راستی توندڕەو واتە داعش و هەم چەپی توندڕەو واتە پەکەکە و گرووپەکانی سەر بەوانە بە جۆرێک لەگۆڕەپانی ئەمریکا یاری دەکەن. واتە راست و چەپ بە گوێرەی گۆڕەپانی یارییەکە دەکەونە شەڕ لەگەڵ یەکتر تا بەرژەوەندی کۆشکی سپی و ئیسرائیل بپارێزرێت.

ئەمریکییەکان دەستیان بە رێکخستنی مرۆیی و لۆجستیکی پەکەکە لەسوریا کرد بەڵام خاڵی گرنگ ئەمەیە کە نەیاندەتوانی بەو گرووپانەی کە لەلیستی تێرۆری ئەمریکادان یارمەتی بدەن بۆیە وتیان دەبێت نێوێکی نوێ بۆ خۆتان هەڵبژێرن و بەمجۆرە هەسەدە لەدایک بوو. تا پێش لەوە یەپەگە باڵی چەکداری پەیەدە بوو بەڵام لەنێو یەک هەفتەدا هەموو ئاڵاکانیان گۆڕی و  نێوی یەپەگەیان کرد بە هەسەدە کە بەواتای هیزی سوریای دێمۆکراتیکە! لەکاتێکدا کە باسێک لەدێمۆکراسی لەنێو پەکەکەدا نییە. ئێستا ئەمریکا باسی ئەوە دەکات کە ئەوانە پەکەکە نین و گرووپێکی نوێن؛ بەڵام تورکیا ئەمە پەسەند ناکات و دەڵێت ئەمانە هەر پەکەکەن. مافی تورکیایە؛ یەپەگە هەر پەکەکە و پەیەدەش هەر پەژاکە و لەبنەمادا باڵە جۆراوجۆرەکانی بەمەبەستی هەڵاتن لە گەمارۆ و ناساندنەوەیە. فەرماندەکانی ئەم گرووپە یەکێکن و راپۆرت بۆ قەندیل دەنێرن. بۆیە پتناگۆن نێوەکەی گۆڕین و پەکەکە بووبە یەپەگە.لەراستیدا هەسەدە هێزێکی بەپارەیە تا ئایدیۆلۆژیک؛ چوونکە ئەگەر ئەندامانی دوو مانگ مووچە وەرنەگرن دەڕۆنەوە ماڵەوە و ئەمریکا بە پارەی ئیسرائیل ئەوانەی دامەزراندووە و لەلایەکی دیکە پارەی نەوتی سوریا دەدزن. بۆیە ئەمریکییەکان بۆ لادانی نیگەرانی تورکیا دەڵێن دەبێت نەتەوە و خێڵەکانی دیکەش لەنێو هەسەدە دا هەبن و عەرەب و تورکمانیشی تێدایە بەڵام هەموو ئیشەکان پەکەکە دەیکات. ئارمانجیش لەرواڵەتدا شەڕکردن لەگەڵ داعش بوو بەڵام لەراستیدا بەلاڕێدابردنی شەڕی سوریا و خێڵەکان و هێزی مرۆیی سوریا و قوربانی کردن گیراو مەترسیدارەکان ئارمانجی سەرەکی ئەمریکایە.

لەپێکدادانی داعش و پەکەکە لەکۆبانی ئەگەر پشتیوانی لۆجستیکی و ئاسمانی ئەمریکا نەبوو بێگۆمان داعش سەردەکەوت. چوونکە ئەوان زۆر پڕچەک بوون و هۆکاری پێشڕەوەی سەرەتاییەکانیان هەر ئەمە بوو. خاڵی سەرەنج راکێش ئەوەیە کە کاتێک پشتیوانی ئەمریکا گەیشت زۆرێک لەکەرەستە و ئامێرەکان کە ئێمە هەمانبوو لەدەستی داعشیش دەمانبینی؛ تەنانەت جلەکانیشمان وەک یەک بوو؛ بەڵام وادیار ئەمریکییەکان زۆرترین کەڵکیان لەپەکەکە لەسوریا وەرگرت و ئەم رەوتە درێژەی هەیە. هەندێک دەڵێن ئارمانجی ئەمریکا نەوتە بەڵام ئەمریکا نەوتی کردە ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی پەکەکە لەسوریا بەڵام ئارمانجی سەرەکی ئەمریکا ئەمانەی خوارەوەیە:

  • پاراستین ئیسرائیل و لاوازکردنی هێلی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل (بەلاوازکردنی هێزە مرۆیەکان و لەناوبردنی وڵاتانی ئیسلامی)
  • لاوازکردنی ئێڕان و هاوپەیمانانی تاران
  • دابەشکردنی سوریا و هەڵبەت ئێراق بە بەشەکانی سۆنە و شیعە و کورد کە پێم وابێت تا ئاستێکیش سەری گرتووە.

نەوت لەم چیرۆکەدا شتێکی زۆر گرنگ نییە بەتایبەت کە ئەمریکا لەبواری وزەوە سەربەخۆە بەڵام ئەمریکا بۆ خۆی پێی خۆشە ئەم بابەتە وەها پیشان بدات. گۆڕانگایەکانی ناوچە بەخێرایی لەگۆڕاندان و پەکەکە لەدەوری یاریزانێک بۆتە هێزێکی نوێنەرایەتی  و پێش بینی من ئەوەیە کە ئەمریکا بەتایبەت ئەگەر بایدن سەربکەوێت هەموو توانا و وردبوونەوەی دەخاتە سەر بارزانی لەئێراق و ئەنەکەسە لەسوریا  و ئەمە هۆکارێکی گرنگی هەیە: پشتیوانی لەبارزانی و پەیوەندی قووڵ و کۆنی بارزانییەکان لەگەڵ ئیسرائیل هەر ئەو شتەی کە پەکەکە بەدوایەوەیە بەلام بێگۆمان ئیسرائیل لایەنی بارزانی دەگرێت. من پێم وایە ئیسرائیل وای داناوە کە بەشە کوردنشینەکانی سوریا بداتە دەست بارزانی و بۆیە ئیسرائیل لەگەڵ رفراندۆمی بارزانیدا بوو. دەوڵەتی کوردی لەناوچەکە واتە ئیسرائیلی دووەم بۆیە پەکەکە لەگەڵی نییە و دژیەتی. پەکەکە دژی بەهێزبوونی بارزانییە چوونکە ساڵانێک لەگەڵ ئەم خێڵە لەشەڕدایە. لەئایندەدا دەبینین کە کۆتایی بە پەکەکە لەسوریا و ناوچەکانی دیکەش دەهێندرێت چوونکە بارزانی لەپێشەوەدایە بۆ ئەوەی هاوکاری بکرێت. رێک بەرنامەی ئیسرائیل بۆ یەکپارچەکردنی دەوڵەتانی دراوسێ و لاوازکردنیان واتە بچووک کردنی ئێراق و سوریا و تەنانەت ئێران لەرێگای کورد و سۆنە و شیعەوە کەئەمە ئارمانجە سەرەکییەکەیە. بەڵام خاڵی گرنگ لەم نیوەندەدا بۆ خودی من دوای ئەوەی کە ساڵانێک لەیەپەگەدا بووم ئەوەیە کە سیاسەتی ئەمریکا پێکدادانی پەکەکە و داعشە. یەپەگەباڵی پەکەکەیە و گەنجی زۆر فریوی ئایدیۆلۆژی داوە و ئەوانیش فریوی رواڵەتەکەیان خوارد و لەسوریا تەڤلی یەکێک لەم دوو گرووپە بوون و لەئەنجامدا گیانیان لەدەست دا. سوریا لەناوچوو و تۆی قین و کاولی لەهەمو شوێنێکی ئەم ناوچەیە بڵاو بووەوە. ئەوەش بەدەستی فەرماندەکانی پشت پەردەی ئەمریکا. ئەمریکا چیتر پێویستی بە پەکەکە نییە یا ئەگەریش هەبێت کاتییە. کورد دەبێت بزانن کە ئەمریکا هاوپەیمانی ستراتژیک بۆ ئەوان نین و نابن و سوریا و دەستدرێژی تورکیا ب ئەو وڵاتە دواین نموونەیە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب