یەکێتی ئەمریکا و هەسەدە بۆ دزینی نەوتی سوریا

بەدرێژایی مێژوو سەلمێنراوە کە لاواز لەلایەن داگیرکەرانەوە بەکاردەهێندرێت، بۆیە ئەوەی لەبارەی دزینی نەوتی سوریا لەلایەن ئەمریکاشەوە دەبیندرێت، ناوەڕۆکی لاتانەی ئەمریکا دەسەلمێنێت. ترەمپ لەساڵی ۲۰۱۹ وتی: “هەردەم وتوومە نەوت لەنێو دەستی ئێمەدایە، ئێمە دەمانەوێت نەوت لەنێو دەستی خۆماندا رابگرین واتە مانگانە ۴۵ ملیۆن دۆلار. ئێمە ئاسایشی نەوت دابین دەکەین…. ئێمە بڕیار دەدەین لەئایندەدا چ بکەین.”

ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەساڵی ۲۰۱۱ بڕیاریان دا سوریا خاپوور بکەن. یەک دەیە دواتر ئەوان نەیانتوانی دەوڵەتی دەمشق بڕووخێنن، لەکاتێکدا کە بەشێکی زۆریان کاول کرد و سەدان هەزار کەسیان کوشت. بکوژترین گرووپەکانی جیهان هاوپەیمانی ئەمریکا بوون. جیا لە شارە کاوڵکراوەکان، بەشی کشت و کاڵی سوریاش کاول بوو. سوریا کە سەردەمانێت کۆگای ئمپراتوری رۆم بوو، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۱ لەبەرهەمهێنانی گەنمدا لەسەر پێی خۆی وەستا. بەدرێژەی شەڕ، بەرهەمی کشت و کاڵ لەناو چوو. تا کۆتایەکانی ساڵی ۲۰۲۰، ۳۵۰۰۰ دۆنم لەزەویەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت لەنێو ئاگری دژبەران و ئەمریکا سووتا.

دوای دەستێوەردانی ئەمریکا، ناوچەی بەپیتی پارێزگای جزیرە کە زیاتر لە ۱۷ لەسەدی بەرهەمەکانی کشت و کاڵی سوریا بەتایبەت گەنم و پەمەی دابین دەکرد، کەوتە ژێر دەسەڵاتی “خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا” . ئەمریکا و کوردەکان ئێستا بەهاوەبەشی ۹۰ لەسەدی کۆگا نەوتییەکانی سوریایان لەژێر دەستدایە.

گەمارۆە ئابووریەکان لەدژی سوریا یەکەمین جار لەساڵی ۱۹۷۹ و دوای بەفەرمی ناساینی شۆڕشی ئیسلامی لەلایەن ئێڕانەوە دانرا. بەدرێژایی ساڵەکان، گەمارۆەکان وردە وردە توندتر بوونەوە، دوو هەنگاوی گرنگی گەمارۆیی لەدژی سوریا بریتین لە:”یاسای وڵامدانەوەی سوریا و ئاوەدانکردنەوەی لۆبنان (۲۰۰۳)” و تەنانەت لەوە خراپتر “یاسای پاڵپشتی کردن لەخەڵکی سڤیلی سوریا یا هەر ئەو یاسای سزارەیە (۲۰۱۹)” کە زۆرترین زیانی بە خەڵکی سڤیل گەیاند.

دەوڵەتی سوریا ئێستا دەتوانیت تەنیا ۲۰ لەسەدی داواکاری گەنم دابین دەکات و ناتوانێت لەئاستی پێویستدا کەمی گەنمەکەی هاوردە بکات. پشک بەندی و سرەی نان ئێستا یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی رۆژانەیە، خۆراکی سەرەکی وەک گۆشت و پەنێر وەها گرانە کە زۆرێک توانای کڕینیان نییە، بازاری رەش بۆ فرۆشتنی سووتەمەنی، مادە کیمیەوەیەکان و کاڵاکانی دیکە بە نرخی زۆر بەرز تەنیا لەوەی کە لەکەناڵە دەوڵەتییەکانەوە لەبەردەستدایە بوونی هەیە. بەرنامەی جیهانی خۆراک ئەم دوایانە بەراوردی کردووە کە ۱۲.۴ ملیۆن سوریا ئاسایشی خۆراکیان نییە: ۴۶ لەسەدی ماڵباتەکان رۆژانە خۆراکی کەم دەخۆن، زۆرێک لە تەمەن گەورەکان بە هۆی منداڵەکانیان بەشی خۆیان دابەزاندووە.

لەئەنجامی شەڕ و گەمارۆەکان، گوشار بۆ سەر دەوڵەت و کۆمەڵگای سوری وردە وردە زیادی کرد و پارەی ئەم وڵاتە خەریکە بێ بایەخ بێت. لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۱، لیرەی سوریا بە ۵۰ دۆلاری ئەمریکی و لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۵ بووەلەگەڵ ۵۳۰ دۆلاری ئەمریکی مامەڵە دەکرا. تا ژانڤیەی ۲۰۲۰ لەگەڵ ۱۲۰۰ دۆلاری ئەمریکی یەکسان بوو؛ تا هاوینی ساڵی ۲۰۲۰ گەیشتە سنووری ۳۰۰۰ دۆلار و تا ئاداری ۲۰۲۱ گەیشتە ۴۰۰۰ دۆلار.

بازرگانانی سوری بەملیارد دۆلاریان لەبەنکەکانی لۆبنان هەیە، بەڵام بێگۆمان بەهۆی گەمارۆەکانی ئەمریکاوە و هەروەها بەهۆی کۆنترۆلی وەبەرهێنانی لەو وڵاتانەی کە کێشەی ئابووری رژدیان هەیە، لەوانە یەل لیر کە ئێستا بە ۱۰ هەزار دۆلار مامەڵە دەکرێت، دەستیان پێڕا ناگات. لۆبنانیش رەنج دەبینێت لە گەمارۆەکانی ئەمریکا و ئەمریکا تاکەکان، بەنکەکان و کۆمپانیاکانی گرێدراوی حزبۆڵای کردۆتە ئامانج.

ئەمریکا تا ئێستا ۹۰لەسەدی بەرهەمهێنانی نەوتی سوریای لەژێر کۆنترۆڵدایە، کە لەباکووری رۆژهەڵاتی ناوچەی دێرەزووردایە. نەوتێک کە پێشتر لەلایەن داعشەوە دزرابوو، ئێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزێکی داگیرکەر دەدزرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە تائێستا ۹۲ ملیار دۆلار زیانی بە سوریا گەیاندووە. دەوڵەتی ئەمریکا بەهەموو توانایەوە لەپێناو لەناوبردنی ئابووری سوریا، هەوڵی داوە بۆ ئەوەی پێش لە باشتر بوونی ئابووری بگرێت. دزینی نەوتی سوریا هەوڵێکی هاوبەشە لەنێوان دەوڵەتی ئەمریکا، کۆمپانیایەکی نەوتی بەنێوی دڵتا کرسنت ئەنرژی و سەرکردەی سیاسی کوردانی سوریا و ئێراقە. هەرچەند ئەم کۆمپانیایە لەماڵپەڕی خۆیدا باسی ئەوە دەکات کە ئەزموونی پەرەپێدانی نەوت و گازی هەیە بەڵام لە ۸ی سۆباتی ۲۰۱۹ دا تۆمار کراوە.

ئەم کۆمپانیایە بۆ چالاکی لەسوریا، سەرەتا دەبێت لەلایەن نووسینگەی کۆنترۆڵی دارایە دەرەکییەکان رزگاری بێت کە ئەجێندای کرداریەکەی لەبەرواری ۱۷ی ئووتی ۲۰۱۱، بڕیاری لەسەردرا کە مۆڵەتی تایبەت بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکایی بۆ بەشداری کردن هەناردەکردن هەبێت و خێرەکانی لەبواری تەلەفۆن، کشت و کاڵ و وەبەرهێنانی نەوت لەسوریا گەیشتە هاوپەیمانی نیشتمانی هێزە شۆڕشگێڕەکان و دژبەرانی سوریا و پاڵپشتانی. لەراستیدا وەها هاوپەیمانییەکا لەئووتی ۲۰۱۱ دا بوونی نەبوو: گرووپێکی کاتییە کە لەنۆڤەمبەری ۲۰۱۲ دامەزرا.

دوای ساڵێک دانوستاندن، وەزیری دەرەوەی پەمپەئۆ لەبەرواری ۳۰ی ژوئیەی ۲۰۲۰، بە کۆمیتەی پەیوەندیە دەرەکییەکانی سنای وت کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی خەریکی کرداری کردنی رێکەوتنە بۆ دەستپێکردنی چالاکی لە پیشەسازی نەوتی سوریادایە. لەدووی ئووت، رویتەرز لەراپۆرتێکدا ئاماژەی پێدا کە ئەم کۆمپانیا نەوتییەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەبووە، لەگەڵ شۆڕشگێڕانی کورد رێکەوتنامەی واژۆ کردووە. لیندزی گراهام، سناتۆری کۆماریخۆاز لەکارۆلینای باشووری، بە کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی وت: مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە، ملیشیاکان کە زۆربەیان کوردن، ئاگادار داوە کە ئەم رێکەوتنە رێگا بە کۆمپانیاکە دەدات کێڵگە نەوتییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا نووژەن بکاتەوە. ئەو لەوڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا دەوڵەت پاڵپشتی دەکات یا نا؟ وتی:”ئێمەش یارمەتی دەدەین.”

مەزڵووم عەبدی لەدایکبووی ۱۹۶۷ ە و بەردەوام نێوەکانی گۆڕیوە بۆ فەرهاد عەبدی، شاهین جیلۆ و ژەنراڵ مەزڵووم عەبدی. لەساڵی ۱۹۹۰ بووە ئەندامی پەکەکە و لەراپۆرتەکاندا هاتووە کە زۆر نێزیکە لەعەبدۆڵا ئۆجالانەوە، کە لەدوورگەی مەڕ مەڕ گیراوە. عەبدی فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئەم گرووپەیە و پێش ئەوەی بڕوات بۆ ئەورووپا لەساڵی ۱۹۹۷ زۆر جار لەسوریا دەستگیر کرا. تا کاتی هێرش بۆ سەر ئێراق لە ۲۰۰۳دا گەڕایەوە بۆ کوردستانی ئێراق و لەوێ مایەوە.

عەبدی لەنێو یەپەگەدا ناوبانگی دەرکرد و لەساڵی ۲۰۱۴ بۆ دانوستاندن لەبارەی یەکێتی کوردان لەدژی داعش رۆشت بۆ واشنگتۆن. هەسەدە لەئۆکتۆبەری ۲۰۱۵ دامەزرا. لەمانگی ئۆکتۆبەر، هێزەکانی ئەمریکی و هەسەدە رەقەیان لەدەستی داعش ستاندەوە بەڵام ۸۰ لەسەدی شارەکە بە بوردمانی ئاسمانی ئەمریکا خاپوور بوو. هەڵبەت لەچاو دەوڵەتی سوریاوە، لەم داگیرکردنە نایاساییەی شار بەس – لەنێوان تێرۆریستان و داگیرکەران – دەساودەس بووە.

تا ئاداری ۲۰۱۹ هێزەکانی هەسەدە بە پاڵپشتی ئەمریکا باغۆز دواین بنکەی داعشیان لەرۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور، شوێنی زۆرترین کێڵگە نەوتییەکانی سوریا، لەوانە گەورەترینیان (ئەلعەمەر) خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە. تا ئووتی ساڵی ۲۰۲۰، دەرکەوت کە کۆمپانیای دڵتا لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە رێگە پێدراوە بۆ مامەڵەکردن لە پیشەسازی نەوتی سوریا. جیمز کاین یەکێک لە سپۆنسەرە کۆماریخوازەکان و باڵوێزی ئەمریکا لەدانیمارک لەسەردەمی جۆرج دەبەڵیۆ بۆشدا بەڕێوەبەری بوو. جان پەی.دوریر کەلەمیدیاکاندا وەک ناسراوی پیشەسازی نەوت باسی لێوە دەکرێت، ولە سپۆنسەرەکانی کۆماریخوازەکانە. و جیمز ریز، ناسراو و راوێژکاری گەورەی سیا بۆ چالاکی تایبەت لە ئەفغانستان، یەکێک لەبەرپرسانی ئەم کۆمپانیایەن.

بەرپرسانی ئەم کۆمپانیایە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سی ئن ئن وتیان ئەم کۆمپانیا رێگەپێدراوە کە لەبوارەکانی پەرەپێدانی وزە، گواستنەوە، بیزنێس، پاڵاوتن و دۆزینەوەی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بە ئارمانجی پەرەپێدانی ژێرخانەکان لەناوچەکەدا و یارمەتیدانی خەڵکی ناوچەکە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بکەوێتە نێو بازاری نێودەوڵەتییەوە، چالاکە. ئەفسەری پێشووی سوپا و باڵوێزی ئەمریکا گرێبەستێکی نهێنی بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی سوریایان واژۆ کردووە. پێشبینی دەکرێت ئەم گرێبەستە ۲۵ ساڵەیە بەملیار دۆلار بۆ بەرپرسانی کورد داهاتی هەبێت و لەپێناو “ئارمانجی کۆن”ی تررمپ بۆ دابین کردنی کۆنترۆڵی ئەمریکا بەسەر کێڵگە نەوتییەکاندا لەناوچەکە بێت.

بەڕێز ریز لەساڵی ۲۰۱۸ دیمانەیەکی لەگەڵ فەکس نیوز ئەنجام دا، روانگەی ترەمپی کە وتبووی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا هی ئەمریکایە نە دەسەڵاتی سوریا دووبارە کردەوە و وتی:”ئێمە هەرهەمووی بەشی رۆژهەڵاتی سوریامان لەژێر دەستدایە گەر هێڵێک لەکۆبانێیەوە بکێشیت تا دەگاتە چۆمی فورات درێژەی هەیە (بۆ ئێراق؟)…. ئەمە هی ئێمەیە. ئێمە ناتوانین واز لەم ئیشە بێنین.” ئەم دەستەکەوتانە لەگەڵ فەرمانگەی کوردی دابەش دەکرێت کە دەڵێت نوێنەری کەمینەیەکی نەتەوەییە کە ۵-۱۰ لەسەدی حەشیمەتی سوریا پێک دێنێت.

گرووپەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ، کوردانی سوریا تاوانبار دەکەن بە سڕینەوەی نەتەوەیی (هەر ئەو رەخنانەی کە کوردانی ئێراق دوای هێرشەکانی ساڵی ۲۰۰۳ خستیانە بەرباس). لەساڵی ۲۰۱۹، سێرگەیی لاورووف وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمریکای تاوانبار کرد بەوەی کە هەوڵ دەدا کوردانی سوریا لەناوچەی خێڵە عەرەبەکان جێگیر بکات و ئەمە رێگایەکی راستەوخۆیە بۆ جیایی خوازی و دابەشکردنی سوریا. تەنانەت کۆمپانیای دڵتا بەلەبەرچاونەگرتنی مۆڵەتی پێویست، رۆشتووە بۆ باکووری ئێراق تا بۆچوونی کوردانی ئێڕاق لەبارەی ئەم مامەڵەوە بزانێت. وێنەکان پیشان دەدەن کە ئەوان لەگەڵ سامان ئەترووشی، قایم مەقامی دهۆک لەساڵی ۲۰۱۸ و هەروەها لەگەڵ کەسایەتی پلەبەرزی پارتی لەوانە نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئێستا و سەرۆک وەزیرانی پێشوو دیداری کرد. جیم جیفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەبواری سوریاش لەگەڵ بارزانی گفتگۆیان کردووە تا بگەنە رێکەوتن.

لەسۆباتی ۲۰۲۱، بەسام توعما، وەزیری نەوت و سەرچاوە کانزایەکانی سوریا، وتی کە لە ۸۹ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهاتوو لەسوریا لەساڵی ۲۰۲۰ (لەبەراورد لەگەڵ ۳۸۰ هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا لەپێش شەڕ)، ۸۰ هەزار بەرمیلی دزراوە. لەکۆتایەکانی ساڵی ۲۰۲۰ سەدان تەنکی لەدێرەزوور و حەسەکێیەوە لەلایەن هەسەدەوە دەپارێزران، لەدەروازەی مەحموودیەوە نەوتی تاڵانکراوی سوریا گواستیانەوە بۆ باکووری ئێراق. لەمانگی شۆبات، قایم مەقامی سوری لەپارێزگای حەسەکێ، بەرۆژنامەیەکی لۆبنانی وت کە هەسەدە ۴۰ هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا دەفرۆشتێت و پارەکەی ناڕواتە حسێبی دەوڵەتی سوریاوە.

لەکاتێکدا کە ئەمریکا دان بە بوونی سەربازی لەنێزیکی کێڵگە نەوتییەکانی سوریادا دەنێت، بەڵام حاشای لێدەکات کە خەریکی پاراستنیان بێت و دەڵێت هێزەکانی ئەمریکا و بریکارە تایبەتەکەی (جاشەکان) رێگە پێدراو نین کە یارمەتی کۆمپانیا تایبەتەکان بدەن. لەم کاتەدا، کاروانە سەربازیەکانی ئەمریکا بەردەوام خەریکی تێپەڕبوون لە سنوور بەرەو ئێراق یا سوریان.

چوونکە نەوتی سوریا کوالێتییەکی باشی نییە لەوانەی سەرەتا بپاڵودرێت بەڵام لەئەنجامدا لەگەڵ نەوتەکەی باکووری ئێراق تێکەڵ و دەنێردرێت بۆ ناوەندی وزەی باشووری رۆژهەڵاتی جەیحانی تورکیا. نەوەد لەسەدی نەوتی ئێراق لەکێڵگە نەوتییەکانی باشوور بەرهەمدێت بەڵام دە لەسەدی بەرهەمهاتووەکە لەباکوور داهاتی تەواوی هەیە؛ بۆیە بۆتە بابەتی ناکۆکی توند لەنێوان هەرێمی کورستان و دەوڵەتی بەغا.

لەساڵی ۱۹۹۰ەوە، تێکەڵاویک لە تێکدانی کاتی شەڕ، تێکدان و کاریگەریەکانی گەمارۆەکان هێڵی بۆڕی کەرکووک – جەیحانی لەکارخستووە. نەوتی ناوچەکانی باشوور دەبێت بە تەنکی بگوازرێنەوە. لەکاتێکدا کە دەوڵەتی ناوەندی بەرنامەی بۆ هێڵی نوێی بۆڕی دەستپێکردووە، هەرێمی کوردستان هێڵی دوو سایتەی نوێی لە ناوچەی هەولێر بۆ فیشخابور، شوێنی گەیشتنە یەکی سنوورەکانی ئێراق و تورکیا و سووریا و دواتر بۆ جەیحان، تەواو کردووە.

لەجیهانی تێکئاڵاوی سیاسەتە نەوتییەکانی ئێراق، دەوڵەتی ناوەندی خەریکە لەگەڵ دەوڵەتی دەسەلاتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی کێڵگە نەوتییەکان باکووری ناکۆکن، لەهێڵی بۆڕی کورد بۆ گواستنەوەی بەشێک لەنەوتەکە کەڵکی وەرگرتووە.

لەسوریا، کۆمپانیای دڵتا چاودێڕی بەرهمهێنانی نەوتی سوریای لەئەستۆیە و هەندێک دەستکەوتی دەست دەکەوێت. جیمز کین و جیمز ریس لەکۆتایدا لەم رێگایەوە کەسانی زۆر زەنگین دەبن. هەسەدەش پاسەوانی لەتەنکیەکان دەکات و سوود دەبات. کوردانی ئێراق ئیش و کاری هەناردەکردنی ئەنجام دەدەن و پشکی خۆیان وەردەگرن. بەتایبەت بارزانییەکان تەنانەت زۆرتر زەنگین دەبن. تێپەڕبوونی نەوت بۆ جەیحان بۆ تورکیاش دەستکەوتی هەیە. هەر لەدەڵالانی بازاری رەش تا فرۆشتنی نەوتی قاچاخ لەسوریا هەرکەسێک بۆ خۆی سوودمەند دەبێت.

ئەمریکا لەڕێگای دوور هێشتنەوەی نەوتی سوریا لەدەستی دەوڵەتی تورکیا و دوور هێشتنەوەی رووسیا (گرێبەستە واژۆ کراوەکان لەلایەن سوریاوە) لەبارەی کێڵگە نەوتییەکان و چاودێڕی تەواو لەسەر هەموو رەوتەکە، پشکی خۆی لەم دەستکەوتانە هەڵدەگرێت. ئەم رەوتە لەبەرژەوەندی هەمووانە، هەڵبەت جگە لەدەوڵەتی سوریا و خەڵک کە نەوتەکە هی ئەوانە. [۱]

[۱]. https://www.presstv.com/Detail/2021/04/08/649064/Syria-United-States-Kurdish-militants-SDF-oil-theft

 

اتحاد آمریکا و ق.س.د برای سرقت نفت سوریه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب