ساڵڕۆژی گەڕانەوەی مەلامستەفا بارزانی لەسۆڤیەتوە

  • ۳ سال قبل
ملامصطفی و مقامات اسرائیلی

پێشەکی

نێوی مەلا مستەفا لەگەڵ کورداندا گرێ خواردووە. ئەو وەک کوردێک هاتە گۆڕەپانەوە و خۆی وەک پارێزوانی مافی ئەوان ناوزەد کرد. ئەمە لەکردەوەدا تا چەند راست بوو؟ دوای ئەو منداڵەکانی چیان کرد؟ ئەوڕۆکە گەیشتوونەتە کوێ؟ و زۆرێک لە پرسیاری دیکە لەبارەی بارزانییەوە دەورووژرێت.

هەندێک سەرچاوەی مێژووی باس لەوە دەکەن ساڵی 1492 زائینی لەگەڵ کۆمەڵکۆژی بەربڵاوی یەهوودیەکان لەئسپانیا کە بەسەردەمی ئەنگلۆساکسۆن ناسراوە یەهوودیەکان خوازیاری یارمەتی تورکانی عۆسمانی بوون و بایزیدی دووەمی عۆسمانی دەستی رەت نەکردنەوە و یەهوودیە هەڵاتووەکانی لەناوچەی بارزان لەباکووری ئێراق نیشتەجێ کرد. نتانل بارزانی سامویل بارزانی و ئاسنات بارزانی لەخاخامە دزەکراوەکانی حەم سەدە و سەدەی شانزدەی زائینی بوون کە بە دامەزراندنی قوتابخانەی یشیوا سەنگەری یەهوودیان لەناوچەکە دانا. لەسەدەی 17 سوبتای سوی فتوای شاردنەوەی یەهوودیانی (کریپتۆ) لەنێوان کوردان بە فێڕبوونی بنەما ئیسلامییەکان و زمانی کوردی دەرکرد.

دامەزراندنی ئێراق و کەتنە بەرباسی ماڵباتی بارزانی

دوای دامەزراندنی ئێراق بە سەرپەرستی بەریتانیا لەساڵی 1920 بەشێک لە کوردان لەنیو ئمپراتوری شکست خواردووی عۆسمانی لەنێو ئەم وڵاتە تازە دانراوەدا جێگایان گرت. لەسەرەتاوە لەنێوان کوردەکان بە سەرۆکایەتی شێخ مەحموود بەرزەنجی و بەریتانیا پێکدادن هەبوو تا ئەوەی کە شێخ مەحموود شکستی هێنا، ماڵباتی بارزانی هاتنە گۆڕپانەکەوە. لەدرێژەدا پێکدادانی بارزانییەکان لەگەڵ بەریتانیا، ملامستەفا شکستی هێنا و لەساڵی 1946 و سەردەمی دامەزراندنی کۆماری مەهاباد لەلایەن قازی محەمەدەوە چووە شنۆ. قازی محەمەد کە بە پاڵپشتی سۆڤیەت هاتبووە سەر کار پلەی ژەنراڵی دایە مەلا مستەفا و هێزەکانی وەک هێزی چەکداری لەکۆماری مەهاباد یازدە مانگ دەوریان گێڕا. مەلا مستەفا و قازی کێشەیان هەبوو پێکەوە و ئەمە لەدیداری مەلامستەفا لەگەڵ ئحسان نووری پاشا سەرۆکی سەرهەڵدانی ئاگری لەتاران دەرکەوت. رەحیم مەحموودزادەی شنۆیی لەپرتووکەکەیدا بەناوی ژەنراڵ ئحسان نووری پاشا لەزاری ئحسان نووری پاشا لەماڵەکەی دەنووسێت: قازی محەمەد کەسێکی لاواز بوو و توانای کاروباری بەڕێوەبەری نەبوو. چەند جار بڕیارم دا کودەتا بکەم و خۆم دەسەڵات بەدەستەوە بگرم بەڵام لەکاردانەوەی رووسەکان ترسام و نەمتوانی ئیشێک بکەم. لەسەردەمی بوونی مەلا مستەفا لەمەهاباد بوو کە مەسعوود بارزانیش لەدایک بوو. بە بە‌هێز بوونی دەوڵەتی ناوەندی و باسی دەسەڵات لەناوچە جیاوازەکان و دەرچوونی سۆڤیەت، کۆماری مەهابادیش رووخا و مەلامستەفا بارزانی شوێنێکی بۆ مانەوە نەبوو کە لەئێڕاق نە لەتورکیا و نە لەئێڕان. ئەو زستانە دژوارەی ئەو سەردەمانە بە تێپەڕبوون لە شاخە سنووریەکانی نێوان ئێراق و تورکیا و ئێڕان توانی بگاتە ناوچيی ماکۆ لە باکووری رۆژئاوای ئێران و لەڕیگای چۆمی ئەرەسەوە بڕواتە سۆڤیەت. مەلا مستەفا و هەندێک لە کەسانی دەورووبەری 13 ساڵ لەسۆڤیەت مانەوە. بەگوێرەی بنەمای کمۆنیستی پەروەردە کران بەڵام هەرگیز نەبوونە کمۆنیست.

گەڕانەوە بۆ ئێڕاق

لەگەڵ کودەتاکەی عەبدۆلکەریم قاسم لەساڵی 1958 و گۆڕانی دەسەڵات لەپاشایەتییەوە بۆ کۆماری، دەوڵەتی ئێڕاق بانگهێشتی کرد بۆ گەڕانەوە. پێشوازی گەرم لە مەلا مستەفا کرا و پارتی دێمۆکراتی کوردستان یاسایی کرا. دوای ماوەیەک و وردە وردە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سارد بووەوە و دووبارە گەڕایەوە بارزان. عەبدۆلکەریم قاسم لەگەڵ کودەتای بەعسییەکان روخا و دەسەڵاتە جۆراجۆرەکانی بەعە هاتنە سەرکار. لەئەنجامدا لەنێوان دەسەڵاتی بەعس و بارزانی پێکدادان دەستی پێکرد و تا ساڵی 1975 درێژەی هەبوو. لەم ماوەیەدا پێشمەرگەکانی بارزانی بەتەواوەتی پشتیان بە یارمەتییەکانی محەمەد رەزا شا و پەروەردە و راوێژکاری ئیسرائیل بەستبووە. پەرویز سابتی ئەندامی کوردزمانی خەڵکی سنە و سەرکردە ساواکەکانی لەدیمانەیەکدا دەڵێت: هەندێک جار هەستم دەکرد من سەرۆکی سەرهەڵدانی کوردی ئێراقم. هەموو بڕیارە گرنگەکان لەدەستی ئێمەدا بوو. ئەمە نیشان دەدات تا چ ئاستێک کۆنترۆڵی بارزانی لەدەستی شادا بووە. پەیوەندی بارزانی لەگەڵ ئیسرائیل زۆر گەرم بوو و کارناسان و تەنانەت هەندێک بەرپرسانی پلە بەرزی ئەو سەردەمەی ئیسرائیل دەڵێن ئامانج لەیارمەتی دانی بارزانی لاوازکردنی ئێراق و سووک کردنی ئاستی گوشاری عەرەبەکان بۆ سەر ئیسرائیل بوو نە شتێکی دیکە. لەو سەردەمەدا راوێژکاری ئیسرائیلی پێشمەرگەیان پەروەردە دەکرد مەسعوود بارزانی بۆ پەروەردی هەواڵگری رۆشتە ئیسرائیل تا لەئەنجامدا دەزگای هەواڵگری پاراستنی دامەزراند. مەسعوود بارزانی سەرۆکی بوو. ئەم دەزگایە ئەوڕۆکەش لە کۆنترۆڵی پارتی دایە و بەرپرسیاریەتی بە مەسروور بارزانی کوڕی مەسعوودە.

مەلا مستەفا بارزانی ئەوەندە ئەوینداری ئەمریکییەکان بووو و جەختی لەسەر یارمەتییەکانیان دەکرد کە لە دیدارێک لەگەڵ هنری کەیسنجەر وتی ئەگەر ئەمریکا یارمەتیمان بدات ئامادەین کوردستانی ئێڕاق بکەینە ئیالەتی 51 ئەمریکا. بەڵام کەیسنجەر دوای رووخانی سەرهەڵدانی مەلا مستەفا دژی چوونی بارزانی بۆ ئەمریکا بۆ دەرمانی شێرپەنجەکەی بوو و لەکۆتایدا بە مەرجی ئەوەی لەگەڵ هیچ میدیایەک قسە نەکات ویزای ئەمریکی پێدرا.

دەرئەنجام

شا و سەدام حسێن بە نێوەندگەری ئەلجەزایر و ئیسرائیل و بەشێوەی شاراوە لەساڵی 1975 لەبارەی کێشەی سنووری نێوان ئێران و ئێراق لە شەتۆلعەرەب رێکەوتنیان کرد و شا بێ راگەیاندنی پشووتر هەموو پشتیوانییەکانی لە مەلا مستەفا بارزانی پچڕاند و سنوورەکانی داخست. مەلا مستەفا گوێ بە راوێژکارەکانی نەدا و کۆتایی سەرهەڵدانەکەی راگەیاند و بە قسەی جاناتان رندل پەیامنێری ئەمریکی، بە 80 ملیۆن دۆلارەوە بەروە ئەمریکا بەڕی کەوت. ئەو لەوێ کۆچی دوایی کرد و بۆ بەخاک سپاردنی گوازرایەوە بۆ ئێران و لە شنۆ بەخاک سپێردرا. دوای ماوەیەک پێشمەرگەکانی  پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەسەرۆکایەتی عەبدۆلرەحمان قاسملوو – کە لەگەڵ پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق دۆژمن بوو – لاشەکەیان لە گۆڕ دەرهێنا و نێزیکی 20 مەتر لەخوارترەوە دایانا. ئەم کردارەی قاسملوو بووە هۆی پێکدادان و کوژرانی سەدان کەس لەهەردوولا. مەلامستەفا گوازرایەوە بۆ زیویە لە مڕگەور و لەوێ بەخاک سپێردرا. دوای ئەوەی کە هێڵی 36 پلە لەلایەن ئەمریکاوە لەباکووری ئێڕاق دانرا جارێکی دیکە لاشەکەی لەگوڕ دەرهێنرا و بە هلی کۆپتر گوازرایەوە بۆ گوندی بارزان.

دوای مردنی مەلا مستەفا، دوو کوڕە گەورەکەی ئیدریس و مەسعوود کاروبارەکانیان بەدەستەوە گرت. ئیدریس بە شێوازێکی گۆماناوی و بە قسەی مەسعوود بارزانی کۆچی دوایی کرد. لەو کاتەوە تا ئێستاش ماڵباتی بارزانی کوردانیان تووشی چەرمەسەری جۆراوجۆر کردووە کە گرنگترینیان بەڕیوەبردنی رفراندۆم بوو و ئەمە دەرفەتێکی دیکەی دەوێ بۆ لێکدانەوەی.

 

سالروز بازگشت ملامصطفی بارزانی از شوروی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب