پەژاک: تیمێکمان لەناو بردراوە

  • ۳ سال قبل

پەژاک باڵی پەکەکە لە بەیانییەیەکدا رایگەیاند پەیوەندیمان لەگەڵ تیمێک لە ئەندامانمان لەرۆژی 24 سێپتەمبەرەوە پچڕاوە و سەرەڕای هەوڵی زۆر نەمانتوانیوە هەواڵێکیان لێ وەربگرین. لەم بەیانییەدا پەژاک وتوویە تیمەکە لەگوندی چوارگا لەنێوان سەردەشت و مەهاباد ون بوون. هەروەها بە گوێرەی هەندێک راپۆرت کە ماوەیەک لەمەو پێش باسی لە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ئەندامە چەکدارە تێرۆریستییەکان لەم ناوچەیە دەکرد کە دەگوترا هەموویان کوژراون. پەژاک خدر بایزیدی شۆفێرەکەی کەسێکی سڤیل ناوزەد دەکات کە پێشتر و بە رواڵەت بە بۆنەی هاوکاری لەگەڵ  پەژاک دەستگیر کرابوو.

ئەوەی دیارە پیشان دەدات کە ئەو  ئۆتۆمبێلە هەڵگری تێرۆریستەکانی پەژاک بوو و پێش لە ئەنجام دانی هەرجۆرە کردەوەیەکی تێرۆریستی لەناوچەکەدا لەناو براون.

شایانی باسە پەژاک هۆکارێکی گرنگی ناسەقامگیری لەناوچە سنوورنشێنەکانە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب