نووسراوە/ برایەتی گەلان دەسکەوتی چوار دەیەی توندوتیژی پەکەکە

  • ۳ سال قبل

نووسینی جەماڵ حەمە/ وەرگێڕ: چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان

دوای ئەوەی کە عەبدۆڵا ئۆجالان بەڵێنی بە دەوڵەتی تورکیا دا کە خزمەتیان بکات پرۆژەی برایەتی گەلانی لەنێو کوردان پەرە پێدا. کاتێک کە عەبدۆڵا ئۆجالان لەکێنیا خۆی رادەستی هێزەکانی تورکیا کرد هێشتا لەفڕۆکەکەدا بوو کە رایگەیاند من بۆ خزمەت ئامادەم. لەراستیدا ئۆجالان لەوێ بەڵێنی دا کوردان لەپێناو پرۆژەی دەوڵەتی تورکیا لەرێگای لەناوچوونی وردە وردە ئامادە بکات. ئەو لەدرێژەدا بەڵێنی چەک داماڵینی کوردانی دا و لەم پێناوەدا گۆڕانکاری لەپەکەکەدا کرد و ئەم گۆڕانکاریانە جۆرێک بوو کە تا لەپێناو ئەجێندای دەوڵەتی تورکیادا بێت.

عەبدۆڵا ئۆجالان لەساڵی 2013 پرۆژەی برایەتی گەلانی گرتە پێشەوە، بە پێی ئەم پرۆژەیە پێویستە لەتورکیا ئاشتی بێتە کایەوە، بۆیە ئۆجالان داوای لەپەکەکە کرد چەک دابنێت و لەتورکیا دەرکەوێت. هاوکات داوای لەکوردانی تورکیا کرد واز لەهەرجۆرە مافێکی خۆیان بێنن و پاشگەز ببنەوە تا بە پێی پرۆژەی برایەتی گەلان لەگۆمەڵگای تورکیادا بتوێنەوە. لەڕاستیدا ئەم هەنگاوە نرا و گەریلاکانی پەکەکە لەتورکیا بەرەوە هەرێمی کوردستان گوازرانەوە تا بۆ پشتیوانی لە پرۆژەی ئۆجالان لەئێراق و سوریاش هەنگاو بنێردرێت.

پرسیار ئەمەیە کە پرۆژەی برایەتی گەلان چییە؟

پرۆژەی برایەتی گەلان پرۆژەیەکی پیسی هەواڵگرییە کە دەزگا هەواڵگریەکانی تورکیا و سوریا لەپشتەوەین و لەپێناو پشتیوانی لەسیاسەتی کوردی ئەوانە. ئەم پرۆژەیە داوا لەکوردان دەکات واز لەهەرجۆر مافێک بێنن و بەهێمنی لەنێوان خەڵکانی دیکە بتوێننەوە و شووناسی کوردی خۆیان لەدەست بدەن. راستی ئەمەیە کە هەموومان دەزانین تورکیا ئیدعا دەکات دێمۆکراتیکە بەڵام وا نییە و لەنێوان کوردان و تورکاندا جیاوازی رەچاو دەکات. پرۆژەی برایەتی گەلانیش لەم پێناوەدایە. واتە بەکوردان دەڵێن واز لەکوردبوونتان بەردەن وەرن و تورک بن.

ئەم پرۆژەیە پەسەنکراوەی پەکەکە و رێکخراوە گرێداوەکانی وەک پەیەدەیە و دەسەڵاتی خۆسەر کە دەیەوەێت بسەپێت بەسەر کورداندا بە زۆرەملێ، تێرۆر و بانگەشەی هەڵخەڵەتێنەر تێکەڵە و گەورەترین خەڵەتاندن و خیانەتە بە کوردان بەدرێژایی مێژوو و ئارمانجێکی جگە لە لەناوبردنی خەڵکی کورد نییە. هەروەها ئارمانجیشی ئەوەیە تا رۆژی قیامەت کوردان گوێڕایەڵ و گرێداوی تورکان بن بۆیە دەبێت کوردەکان بە هەموو تواناوە لەدژی پەکەکە و باڵەکانی بوەستنەوە تا دێر نەبووە. ئارمانجی ئەم پرۆژە مەترسیدارە لەناوبردنی هەرجۆرە شووناسی کوردی و ریشە بڕکردنییانە لە نێو قووڵایی مێژوو و جۆگرافیادا.

 

یادداشت/«برادری خلق‌ها» دستاورد چهار دهه خشونت پ.ک.ک.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب