رەخنەیەک لەبابەتی ماڵپەری فەکت نامە لەباری کۆڵبەران و هۆکاری مردنی تاڵیان

  • ۳ سال قبل

بەپێی راپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، پرسی تاڵی کۆڵبەری و سووتەمەن بەری و چەندین جۆری هاتۆچوو لە سنوورەکان لەئێران کە نیشانەی هاوسەنگ نەبوونی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و جۆرێک لە ناوەندگەرایی لەدابەشکردنی سەروەت و سامانی وڵاتە، بەردەوام لەئەجیندای دەزگا دەوڵەتییەکان، مافی مرۆڤ و راگەیاندنەکان و رۆشنبیراندایە. هەرجار بە مردنی تاڵی کۆڵبەرێک لەناوچە سنووریە کوردنشینەکای رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوا، راگەیاندنەکان بەرپرسان لەولاتدا لەئاست و رەهەندی جۆراوجۆر خەم و پەرۆشی خۆیان دەردەبڕن، راگەیاندنەکان بەدوای هۆکارە تاڵەکانەون و ماوەیەک هەواڵی مردنی کۆڵبەران و بەڵێنی بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، رای گشتی سەرقاڵ کردبوو و دواتر لەبیر کرا تا کارەساتی دواتر روو بدات و ئەم رەوتە باتڵە، هێشتا نەگەیشتۆتە چارەسەری. بۆ نموونە، رای گشتی و بەرپرسانی دیکە لەبارەی فەرهاد و ئازاد خۆسرەوەی لێدوان و راپۆرتیان بڵاوکردەوە، ئەو کۆڵبەرانەی کە لەسەرما رەقیان بردەوە و بوونە قوربانی. (راپۆرتی تایبەتی چاودێر بخوێننەوە)

ئێشتاش لەسەردەمی پەتای کڕۆنا و داخرانی سنوورەکان، دۆخی دارایی کۆڵبەران، خراپتر لەپێشووە و بەدژواری پارووە نانێک بەدەست دەخەن. دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیش هەوڵ دەدات بە دابەشکردنی کارتی هەدیە و کردەوەکانی دیکە پشتیوانیان لێبکات کە هەڵبەت وەک توێژەکانی خەڵک ئەم یارمەتییە زۆر کەم بووە و پرسی سەرەکی هەژاری لەناوچە سنووریەکان چارەسەر ناکات.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان وەک دەزگایەکی مافزانی و پسپۆڕ لەبارەی  پرسی مافی مرۆڤ لەکوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین، بەرژدی بەدواداچوون بۆ چارەسەری پرسی کۆڵبەران دەکات. ئێمە لەچاودێڕ، زۆرجار راپۆرتی جیاوازمان لەپێشلکاری مافی مرۆڤ، ریشەکانی ئەم دیاردە تاڵي و کاریگەریەکانی لەپێشلکاری مافی مرۆڤ (وەک مافی بوونی ئیش) بڵاو کردۆتەوە و بڕوامان وایە بەرپرسی سەرەکی چارەی ئەم دیاردەیە،  دەوڵەت و دەزگاکانی دەسەڵاتن لەئێڕاندا. دەسەڵات ئەرکی هەیە بەو ئاستەی کە ئیش بۆ ناوەند دەکات  کەرەستەی پەرەسەندن و بەرهەمهێنان و کارگە پیشەیەکان لەناوچە سنووریەکانیش جێگر بکات و لەرێگای بازارچە سنووریەکانەوە دابەشکردنی سەروەت و سامان بخاتە ئەجیندای خۆیەوە. چاودێڕ پێی وایە کۆڵبەری پیشە نییە (ئەمە بخۆێننەوە) و مافی بوونی ئیشی گونجاو و داهاتی تەواوی کۆڵبەران پێشلکراوە و دەکرێت (ئێڕە بخوێننەوە). چارەی ئەم پرسەش بە چاودێری دەسەڵات و دەست بەکاربوونی رژدی دەزگا دەوڵەتییەکانە. بەڵام ئایا تەنیا هۆکاری دیاردەی تاڵی کۆڵبەری، هەڵسووکەوت و وازهێنانی کرداری دەوڵەتە؟ ئایا هەندێک کردەوەی چەکداری گرووپە چەکدارەکان و بەگشتی تێرۆریستییەکان، لەدەستچوونی سەرمایە و بێکاری گەنجان و هاندانیان بۆ کۆڵبەری دەوری نەبووە؟

ماڵپەڕی فەکت نامە ئەم دوایانە لەبابەتێکدا بۆ پێواندنی راستی لێدوان و قسەی هەنێک لەبەرپرسانی هێزەکانی ئینتزامی هێناوەتەوە (ئێرە بخوێننەوە) کە باسی ئەوە دەکەن کۆڵبەران لەلایەن چەکدارەکانەوە تەقەیان لێدەکرێت نە پاسەوانانی سنوور. ئەم قسانە هی فەرماندەی پاسەوانانی سنووری ناجا سەردار ئەحمەدی عەلی گودەرزییە. فەکت نامە لەکۆتایی بابەتەکەیدا نووسیویە فەکت نامە بەم قسەی ئەحمەدی عەلی گودەرزی فەرماندەی ناجە کە وتوویە کۆڵبەران لەلایان کەسانی چەکداروە تەقەیان لێدەکرێت نە پاسەوانانی سنوور بە ناڕاست دەزانێت. چوونکە قسەکانی بێ بەڵگەن کە بۆ یەکەمین جار لەلایەن کەسێکەوە دەخرێتە بەرباس کەبۆ خۆی چیرۆکێکی دیکەیە و رێکخراو و هێزەکانی ژێر فەرمانی ئەو پێشینەیان لەتەقەکردن بۆ کۆڵبەران هەیە.

فەکت نامە لەرەتی ئەم لێدوانەدا نووسی: تا ئەو ئاستەی کە ئێمە گەیشتین هیچ راپۆرتێکی فەرمی یا نیوە فەرمیمان نەبینیتەوە کە تێدا باسی پێکدادانی نیوان چەکداران و کۆڵبەران بکات. ئەمەی کە بە خراپ لەکۆڵبەران و چەکداران تا ئێستا زۆرجار لەراگەیاندنە فەرمییەکانی نێوخۆی ئێڕاندا باسی لیوەکراوە. سەرچاوە فەرمییەکانی ههەواڵی زۆریان لەپێکدادانی نێوان هێزەکانی سپا و بەرپرسانی ئینتزامی لەگەڵ ئەوەی کە چەکداری خراپکار و قاچاخچی چەک. مادەهۆشبەرەکان و خواردنەوە ئەلکۆلییەکان ناولێدەکان بڵاو بۆتەوە، بەڵام تائێستا باسی لەپێدادانی نیوان کۆڵبەران و قاچاخچییان یە هەرگرووپێکی دیکە بێجە لە هێزە چەکدار و دیسیپلینییەکانی نەکراوە.

لەبارەی ئەنجام و هۆکارەکانی فەک نامە بۆ باسکردنی نیشانەی هەڵە بۆ قسەکانی ئەم سەردارە (جیا لەقسەکانی بەرپرسە باڵاکانی دیسیپلینی ئێڕان) چاودێری بڕوای وایە کە دەبێت سەرەنج بخەینە سەر ئەم خاڵانەی خوارە و بۆیە سەرچاوەی فەکت نامە نەتەنیا تەواو نییە بەڵکوو هەڵەیە و بۆ خۆی یەکێک لەهۆکاری مردنی کۆڵبەران گرووپە تێرۆریستییەکانن. شایانی باسە چاودێڕ پێی وای لەلێدوانی فەرماندەی ناجا تەنیا تا ئاستێک راستە و بەداخەوە هەندێک کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن. (کە بۆ خۆی دەبێت لێکدانەوەی بۆ بکرێت و تاوانباران سزا بدرێن) بەڵام ئەمە هەموو راستییەکا نییە:

  1. ئەگەر نووسەری بابەتەکەی فەکت نامە بەجوانی جۆگرافیای و مێژووی ناوچەکەی لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا خوێندبێتەوە و مێژووی پێکدادانی گرووپە چەکدارە کوردیەکان لەگەڵ دەوڵەتانی ئێران و تورکیای خوێندبێتەوە تێدەگات کە یەکێک لەسەرچاوەی دابینکردنی دارایی گرووپە تێرۆریستە کوردەکان وەک پەکەکە و پەژاک باجگرتنە لە کۆڵبەران، ستاندنی مافی گومرک بەناوی یارمەتی (revolutionary tax)[۱] و بەکارهێنانیان بەمەبەستی قاچاخی چەک. ئەمانە بەگشتی بەزۆر و هەڕەشە دەکرێت. [۲] چاودێڕ زۆرجار لەراپۆرتەکانیدا بەڵگەی ئەمانەی هێناوەتەوە. لەراستیدا کۆڵبەران قوربانی باجگرتنی گرووپە چەکدار و تێرۆریستییەکانی  وەک پەژاک و پەکەکە و ….ن [۳] ئەگەر لەگەڵیان هاوکاری نەکەن دەکوژرێن، بارەکەشیان لابڕ دەکەن![۴] بۆیە دەبێت بگوترێت کە رێگر، گرووپی تێڕۆریستی و … لەکۆڵبەران بۆ جیبەجێ کردنی چەک و مادەی قەدەخەکراوە (بەتەماح خستن یا هەڕەشە)، ئیشێکە کە دەکرێت و باوە چوونکە لەوانەی کەسێک گۆمان بۆ کۆڵبەرێک نەبات و لەوانەی خاڵی پشکنین لەسنوورەکان بۆ ئەوان نەبێت. تەنانەت لەوانەی کۆڵبەران رووماڵێک بن بۆ هاتنە ناوەوەی تێرۆریستە چەکدارە کوردەکان و دەرەوەی کورد بۆ ئێڕان و تورکیا. ئەمە لەگەڵ پێشینەی پەژاک و حدک و حدکا یەک دەگرن. باشتر وایە نووسەری ئەم بابەتە دەرفەت بدات و کردەوە تێرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە لەناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان و تێرۆری کەسانی بێتاوان بخوێنێتەوە. ئەم چەکانە و مادەی تەقینەوە لەکوێیەوە دێنە نێو ئێرانەوە؟ ئایای لەژێر ناوی کۆڵبەری، یەکیک لەرێگاکانی هێنانە ناوەوەی چەک و تەقەمەنی نییە؟ ئایا لەوانە نییە کە کۆڵبەرێک بە هۆی هاوکاری نەکرن لەگەڵ پەژاک و … بکوژریت؟ بەدڵنیایەوە نابێت ئەمانە میدیایی بکرێنەوە تا نووسەری بابەتەکی فەکت نامە بیانخوێنتەوە. بۆیە ناوچە سنورییەکان و خەڵکی ئەوێ، بۆ خۆی لەناوخۆی میدیایی ناوەندی ئێڕان جیگا و پێگەیەکیان نییە ( بەسەرهاتی ئەسرین محەمەدی و لەبیرکردنی لەلایەن راگەیاندنەکانەوە بخوێنەوە). وەک دی بەکار‌هێنانی کاپاسیتی کوردستان بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات، لە قسەکانی جۆن بۆڵتۆنیش دەبیندرێت. بۆ وا بیر نەکەینەوە کە چەکی پێویست بۆ پێکدادان و شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەرێگای کۆڵبەرانەوە هاوردەی نێو وڵات دەکریت؟
  2. باجگرتنی ئەو گرووپانە لەناوچە گوندنشینەکان، کارخانە بچووکەکان و مام ناوەندی بەرهەمهێنان لەناوچە سنووریەکانی ئێڕان و کردەوەی لەم چەشنە، دەبیتە هۆی دەرچوونی سەرمایە و بێکاری گەنجان و پەنا هێنانیان بۆ کۆڵبەریە. ئەم پرسە پەیوەندی بە بابەتەکەی فەکت نامەوە نییە؛ بەڵام دەبێت چاو لەریشەی کۆڵبەری بکرێت (نموونەیەک: باجگرتن لە کارگەکانی بەرهەمهێنان). لەراستیدا ئەم گرووپانە دەیانەوێت کە کوردستانی ئێڕان دواکەوتوو و پێشنەکەوتوو بێت تا زەمینەی دروشمە نەتەوەیەکانیان و جیاخوازیەکانی و هەڵبەت راکێشانی ئەندامیان بۆ ئامادە بێت.
  3. باشترین و بەرچاوترین نمونوی بۆ رەتکردنەوەی ئیدعاکەی فەکت نامە خەڵاتی دیاری لەو بابەتە، چیرۆکی سۆران ئەختەر سەمەرە. ئەم کۆڵبەر لەلایەن پەژاکەوە کوژرا و چیرۆکی تاڵی لەمیدیاکانی زۆر بڵاو بووەوە (ئێرە بخوێنەوە). راستە کە لەکاتی کۆڵبەریدا کوژرا، بەڵام نابێت لەبیر بکەین کە کۆڵبەری زۆر لەلایەن گرووپە تێرۆریستیەکانەوە باجیان لێوەردەگیردرێت و لێیان دەدرێت و ئەگەریش نەکوژرێن میدیاکانی ئێرانی کە هەواڵی سلبریتییەکان و ناوچەکە ناوەندییکانی وڵات بۆیان گرنگە سەرنجی نادەن، بەڵی!. بەدڵنیایەوە هێزەکانی سنوور لەوانەی بە هەڵە کۆڵبەرێک بکەنە ئامانج؛ بەڵام هەرکەس کە کۆڵێک بە کۆڵیەوە بوو و جل و بەرگی کوردی لەبەر بوو خۆ کۆڵبەر نییە!
  4. چاودێر بەهۆی مژوول بوون بەم بابەتەوە زۆر سپاس دەکات و هیوادارە کە فەکت نامە هەروەک کە خۆی دەڵێ پێبەندی بێ لایەنی و ئینسات بێت و بێ هیچ جۆرە گرێدانێک بە هیچ پارت و گرووپێکی سیاسی (وەک چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران)، ئەم بۆچوونانە زۆرتر بخاتە بە سەرنجەوە. زانیاری زیاتر لەماڵپەڕی چاودێر لەبەردەستدایە. وادیارە لەگەڵ رێز بۆ هەوڵ و ماندووبوونی نووسەر، ئاستی راستکردنەوەی زانیارییەکان کە بڵاوکراونەتەوە گرنگە و لانەی کەم دەبێتە هۆی چاکسازی بەرچاو لەم بابەتەدا.
  5. چاودێر هەروها پێی وایە گرنگترین لایەنی ئەم چیرۆکە بۆ چارەسەری هەتاهەتایی، دەوڵەتی ئێرانە. دەوڵەت دەبێت زەمینەی کار بۆ کوردان بڕەخسێنێت و هاوکات پێش لەباجگرتن و کوشتنی کۆڵبەرانیش لەلاین گرووپە تێرۆریستییەکانەوە بگرێت. لەگەڵ ئەوەش پەروەردەی هێزەکانی سەربازی و سەر سنوور و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تاوانباران ئەرکی سەرەکی دەوڵەتی ئێرانە.

[۱]. https://www.dailysabah.com/politics/war-on-terror/pkk-recruitment-fundraising-activities-in-eu-continue-undisrupted

[۲]. https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/10576100701558620?scroll=top&needAccess=true

[۳]. https://www.researchgate.net/publication/249035849_The_Kurdish_Workers_Party_PKK_as_Criminal_Syndicate_Funding_Terrorism_through_Organized_Crime_A_Case_Study

[۴]. https://www.hsdl.org/?view&did=11099

 

نقدی بر مقاله سایت فکت‌نامه در مورد کولبران و عوامل مرگ تلخ آنها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب