دانوستاندنی یەکێتی کوردانی سوریا بە پاڵپشتی ئەمریکا لەبێ متمانەیی هەڵکشاندا بەدواچوونی بۆ دەکرێت

  • ۳ سال قبل

ئەلمانتیتۆر لەراپۆرتێکدا لەبارەی دۆخی لێک ئاڵاوی دانوستاندنی کوردانی سوریا بە پاڵپشتی ئەمریکا نووسیویە: سەرەڕای ئەوەی کە بڕیارە دانوستاندنی کوردانی سوریا ئەم هەفتە دەست پێبکاتەوە بەڵام ئایندە رێکەوتن بۆ یەکیتیان زیاتر لەهەرکاتێ نادیار دیارە، لەهەمان کاتدا خاڵی گرنگی زۆر هەڕەشە لەم هەوڵە بەرەو لەناوچوونە دەکەن.

سەرچاوە ئاگادارەکان لەدانوستاندن دەڵێن: پارتە رەقیبە کوردیەکانی سوریا ئەم هەفتەیە دانوستاندنی یەکێتی کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات دەست پێدەکەنەوە بەڵام سەرەڕای پێشەکەوتنە سەرەتاییەکان شیمانەی گەیشتن بە رێکەوتن لەهەرکات زیاتر دەستنەکەوتنی تر خۆی پیشان دەدات. مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات (هەسەدە) کە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دانوستاندن نێوەندگەری دەکات لە تویتێکدا لەبەرواری 31ی چلە داوای لەلایەنەکان کرد تا کۆبببنەوە. کۆبانی وتی: ئارمانجی ئێمە سەرکەوتنی دانوستاندنەکانە. ئەو رێکەوتنانەی کە بەدی هاتوون گرنگن و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی خەڵکدایە. ئەرکی هەموو ئێمەیە کە بۆ قۆناخی نوێی یەکێتی بخەبتین.

دانوستاندن نێوان پەیەدە کە کۆنترۆڵی خۆسەری باكووری رۆژهەڵاتی سوریای بەدەستەوەیە و پارتە دژبەرەکان بە نێوی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد کە هەندێکیان لەگەڵ تورکیا پەیوەندیان هەیە لەمانگی ئۆکتۆبەرەوە پچڕاوە. لە هۆکارەکانی پچڕانی دانوستاندنەکان دەتوانرێت ئاماژە بەو دەنگۆیانەش بکرێت کە پێیان وایە دانوستاندن بەگشتی فەوتاوە. هەندێک دەڵێن بەم هۆیەیە کە دیپلۆماتە ئەمریکاییەکان دانوستاندنەکانیان کۆنترۆل دەکرد لە باکووری سوریا دەرچوون و باڵوێزی ئەمریکا جیم جێفری نوێنەری پێشووی دەوڵەتی ترەمپ لەبواری سوریا و جێگرەکەی ویلیام رۆبۆک هەردوو خانەنشین بوون. ئێستا کە دەیوید براونشتاین جێگری ریبۆک هاتۆتە سەرکار دانوستاندنەکان دەتوانێت دووبارە لەبواری تێوریەوە دەست پێبکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لەتویتێکدا بە زمانی ئەنگلیزی، کوردی و عەرەبی لە 15ئ چلەدا رایگەیاند پێبەندی بەهیزکردنی گفتگۆەکان لەنێوان لایەنە کوردیەکانن. بەڵام دوای ئەوەی کە نوێنەری نوێی ئەمریکا لەکاروباری سوریا و سیاسەتی نوێی ئەمریکا لەم وڵاتە شەڕ لێدراوە دیار بێت دۆخەکە روونتر دەبێتەوە. برت مەک گورک هاوئاهەنگ کەری بواری رۆژهەڵاتی ناوین لەئەنجوومەنی ئاسایش کە یارمەتی پێکهاتنی یەکێتەتییەکی دژە داعسی لەگەڵ کوردان لەسوریا داوە لەوانەی یەکێک لەبژارەکانی ئەمریکا بێت بۆ نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتە لەبواری سوریا.

بەدڵنیایەوە گۆڕانی دەوڵەت لەواشنگتۆن و گواستنەوەی هێز یەکێک لە هۆکارەکانی پچڕانی ئەم دانوستاندنانەیە. لەگەڵ ئەمەش، پرسگرێکی زۆر و چارەسەر نەکراو لەسەر رێگا بوونیان هەیە. ئەوەیش مەترسی بێ هیوا بوونی ئەمریکا و دەرئەنجام حەز نەکردنی بە پێکهێنانی دەوری دیپلۆمات لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانە، هۆکارەکەشی لەئەنجامی هاوکاریەکانی لەگەڵ تورکیا و ناتۆیە. دەوڵەتی بایدن سەرۆک کۆماری نوێ رایگەیاندووە کە دەیەوێت بە زوویی و لەسەر بنەمای ئاکاری هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا بکشێنێتەوە. بەڵام لەوانەیە واشنگتۆن سوود و تێچووەکانی سەربازی لەسوریا هەڵبسەنگێنت و وای بۆ بڕوات کە باشترە ئیشی تێکۆشان لەدژی داعش بسپێرێت سوریا و تورکیا و سوریا هەرچەند پێشی ناخۆشە بابەتێک کە رابرت فورد باڵوێزی پێشوی ئەمریکا پێشنیازی دەکات.

ئایا لەوانەی تورکیا لەبەرانبەر دۆخێکی وەها واز لە کڕینی مووشەکی ئیس 400ی رووسی کە سەرچاوەی ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکایە بێنێت؟ گەر ئەمە بە هۆی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایە لەناوچەکە رووسەکان لەوانەی ناڕزایەتی پیشان بدەن. لەوانەی بە لەبەرچاوگرتنی وەها سناریۆیەکی بەهێز کە مەزڵووم کۆبانێ دوای هێرشی تورکیا بۆ بەشێکی زۆری لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردان لەئۆکتۆبەری 2019، دانوستاندنی لەگەڵ ئەنەکەسە دەست پێکرد. کۆبانێ ئەم دانوستاندنە وەک ئامرازێک بۆ پەرەپێدانی لێک تێگەیشتنی کوردانی سوریا لەگەڵ ئەمریکا وێنا کرد تا زیاتر لە یەکێتیەکی تەواوی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش رەوا بوونی نیودەوڵەتی خۆی بەهێز بکات.

هەروەها واشنگتۆن لەگەڵ پارتە دژبەرەکان بە مەبەستی دابینکردنی پەیوەندی لەگەڵ کوردانی ئێراق کە پاڵپشتی ئەنەکەسەن و لەئەنجامدا کەم کردنەوەی دوژمنی تورکیا ئەنجام دەدرێت و ئەمە یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی دەستێوەردانی واشنگتۆن لەم پرسەدایە. تورکیا هەروەها ئاستەنگە لە بەشداربوونی پەیەدە لەدانوستاندنەکان لەمەڕ پشتیوانی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەژنێڤ لەنێوان دژبەرانی سوریا و بە نوێنەرایەتی دەوڵەتی سوریا بۆ نووسینەوەی یاسایەکی نوێی. تورکیا بەم هۆکارەش هێرشی کردە سەر هێزەکانی کوردی سوریا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە؛ چوونکە هەموویان سەر بە پەکەکە دەزانێت کە چەندین دەیەیە لەگەڵ تورکیا شەڕ دەکەن. راستی ئەمەیە کە ئەم گرووپە کوردیە سەر بە پەکەکەیە و یەکێک لەهۆکارەکانی چەقبەستوویی ئەم دانوستاندنانەیە.

لەکاتی پچڕانی دانوستاندنەکان بە فەرمی لەئاڤرێلی 2020ەوە و دەستپێکردنەوەی لەژووئیە، دانوستاندنەکان بەس لەسەر رووپەڵ پێشکەوتنیان بەخۆیانەوە بینیوە. ئەوان لەبارەی دامەزراندنی پارلمانی ئەنجوومەن رێکەوتن کە هێزی بڕیاردانی سیاسی بۆ ناوچەکان زۆربە کوردنشین لەسوریادا بێت. ئەمە بەڵگەیەکی وەک دەگوترێت ستراتژی سیاسی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسەیە لەژێر چاودێری ئەمریکا لەسوریا کە بەرژدی لەبەرەی دژ بە بەشار ئەسەد دادەنێت. ئەم لایەنە لەرێکەوتن لەوانەیە بۆ دەوڵەتی بایدن کێشە بێت بە تایبەت گەر هزری مەک گورک لەسەردەمی ئۆباما لەسەر ئەم بنەمایە بوو کە کوردانی سوریا لەئەنجامدا دەبێت پەیوەندی لەگەڵ بەشار ئەسەد بپچڕێنن درێژەی هەبێت و سەرکەوێت.

بەڵام تەنانەت پێش لە روودانی وەها پرسگرێکێکی شیمانە کراو، بابەتی زۆر بۆ بێ ئەنجام بوونی گفتگوەکان هەبوو. گرنگترینیان پێداگری ئەنەکەسە بوو کە دەیگووت ملیشیاکانی پەکەکە و کادیرانی سیستمی خۆسەری و ئەو دەزگانەی کە سەر بەون خاوێن بکرێنەوە و کەسانێک لە وڵاتانی سێیەم دابنرێن – بەتایبەت تورکیا، ئێران و ئێراق – دەبێت سوریا بە جێ بێڵن. واتە، هەروەک چۆن یەکێک لەسەرچاوەکان بە ئەلمانیتۆر وتی: ئەم ویستە هەر ئەوەی تورکیایە کە دەڵێت ئەم دەوڵەتە بچووکە خۆسەرە دەبێت هەڵبوەشێتەوە. هەروەها ئەنەکەسە سوورە کە ئەم بابەتە لەهەر رێکەوتنێکی کۆتایدا کە لەنێوان هەردوو لا واژۆ دەکرێت بەنووسراوەیی بێت. مەزڵووم کۆبانێ ناوی هیچ یەک لە لایەنەکانی لەنێو دەقەکەد نەهێناوە.

لەچاو پەکەکە ئەم دانوستاندنە بۆتە پرۆژەیەکی کە بوونی ئەوانی کردۆتە ئارمانج و ئەنەکەسەش بۆتە ئامرازێک بۆ بەڕیوەبردنی داگیرکاری ئەنکەرە بۆ لاوازکردن و لەناوبردنی سیستمی خۆسەر. ئەم روانگەیە لەگەڵ هێرشەکانی ئەنکەرە لەدژی پەکەکە کە رۆژ لەدوای رۆژ روو لەزیادبوونە لەهەرێمی کوردستان کە فەرماندە پلەبەرزەکانی پەکەکەی لێیە بەهێزتر بووە. پەکەکە پێی وایە کە ئەنکەرە بە هاوکاری پارتی لەناوچە شاخاویەکان لەسەر سنووری تورکیا لەدژی پەکەکە هاوکاری دەکات. هەروەها دەروازەی سنووری فیشخابور کۆنترۆڵ دەکات (ناوەندێکی گرنگی دابینکردنی کەلوپەل بۆ هیزەکانی ئەمریکی)

بەبڕاوی پەکەکە هێمای زۆر هەن کە پەکەکە چیتر ئامادە نییە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ رێکەوتن تا بسەلمێنیت لەگەڵ یەپەگە پەیوەندی نییە. هیچ یەک لەمانە لەنێو لیستی تێرۆریستی ئەمریکادا نین. لەکاتێکدا کە پەکەکە لەلیستەکەدایە و ئەمە بەڵگەیەکە کە واشنگتۆن کاتی پڕچەک کردن و پەروردەی کوردانی سوریا ئەنجامی دا. بێ هۆ نەبوو کە کاتێک مەزڵووم کۆبانێ مانگی رابردوو دایکی گیانی لەدەست دا پەکەکە پەیامی سەرەخۆشی دەرکرد کە تێدا ئاماژە بە ناوی رێکخستنی لەنێو پەکەکە واتە شاهین جیلۆ کرابوو. بمانەوێت یا نا تەنانەت رەخنەگرانیش وای بۆ دەچن کە پەکەکە رێک وپێک ترین و بەهێزترین هێزە لەکوردستانی سوریا و بۆیە بۆ پاراستنی کوردانی سورای لەبەرانبەر دوژمنەکان باشترین کەرەستە و ئامرازیان هەیە. ململانێ رۆژانەی نێوان پەکەکە و پارتی لەهەڵکشاندایە و ئەوەی کە وەک شەڕی زارەکی دەستی پێکردووە، دەبێتە پێکدادانێکی کوشتن و بڕین. بابەتێک کە مەزڵووم کۆبانێ و واشنگتۆنی نیگەران کردووە کەوتنە ناوی یەپەگە لەپشتیوانی لەپەکەکە لەپێکدادانەکانی پەکەکە لەگەڵ پێشمەرگە لە فیشخابور بوو. سەرچاوەکانی پەکەکە پێداگرن کە پارتی تاوانبار دەکەن بەوەی کە دەوری خراپ لە دانوستاندنەکاندا دەگێڕێت و دەڵێن پارتی لەهێزەکانی سەر بە ئەنەکەسە لەناوخۆی هەرێم بۆ شەڕ و خوێنڕشتن لەدژی پەکەکە کەڵک وەردەگریت.

پارتی و ئەنەکەسە ئەمە رەت دەکەنەوە و دەڵێن ئەمە پەکەکەیە کە دەیەوێت دانوستاندنەکان لەڕی دەرکات. ئەوانپەکەکە بەرپرسیاری ئەم ‌هێرشانەی دوایی لەدژی نووسینگەی ئەنەکەسە لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەزانن. ئەمە پیشانی دا بە ئەمریکا کە پەیەدە و ئەنەکەسە ناتوانن بێ رەزامەندی پەکەکە بگەنە رێکەوتن. ئەمە لەکاتێکدایە، چەندین سەرچاوە بە ئاگاداربوون لەدانوستاندنەکان، ئەنەکەسە بە تاوانبار دەزانن و دەڵێن ئەوان زۆرتر لەوەی کە پێشبینی کرابوو بەرەو پێشەوە رۆشتن. بەقسەی یەکێک لە سەرچاوەکان کاتێک مەزڵووم کۆبانێ لەمانگی ئۆکتۆبەر بەمەبەستی لەکارلادانی کادیرەکانی سەر بە پەکەکە و لادانی ئاڵای پەکەکە و هەروەها گەیشتن بە چارەسەری بۆ پرسی پەروردە و سەربازی و دەستبەسەرکراوەکان هەنگای نا ئەنەکەسە پێشوازی کرد.

هەروەها ئەنەکەسە توانی لەسەدا 50ی پشکی نوێنەرانی پەرلمانی پێشنیازی بکاتە هی خۆی سەرەڕای ئەوەی کە زۆر لاوازترە لە پەیەدە. بەڵام هاوکات خوازیاری کۆنترۆڵی لەسەدا 50ی سیستمی خۆسەرە و بۆ ئەمە شتێکی بۆ وتن نەبوو. ئەم سەرچاوە دەڵێت: ئەوان لەڕاستیدا بە هێنانیناوی پەکەکە لەدەقی رێکەوتنەکە کۆتایەکەدا بەپێویستیان نەبینی بەڵام پێویستیان بە مکانیزمێکی راگرتن هەبوو چوونکە تورکیا زۆر تووڕەی لە پێشکەوتنی دانوستاندنەکان. لەمانگی ئۆکتۆبەر دەرفەتێک بۆ رێکەوتن هاتە کایەوە بەڵام ئەنەکەسە ئامادە نەبوو. بەرپرسانی ئەنەکەسە ئەمە گێڕانەوە رەت دەکەنەوە و دەڵێن کە پێکدادان لەبارەی نێو هێنانی پەکەکە لەدەقی کۆتایی بابەتێکی پەرتەوازەیە.

نووسینی: ئەمبرین زامان

[۱].https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2021/02/us-backed-syria-kurdish-unity-talks-kobane-sdf-pyd-knc.html

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب