گەنجان و هەرزەکارانی کوردی ئێرانی، قوربانی شەڕی پەکەکە و تورکیان

  • ۳ سال قبل

بە پێێ راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، سیاسەتی پەکەکە لەدرێژەی شەڕ و چالاکی تێرۆریستی و بوونی نایاسایی لەنێو خاکی ئێراق و سوریا، قوربانی زۆری سەپاندووە بە سەرکورداندا. عەفرفین و شارە کوردنشینەکانی دیکە لەسوریا، قوربانی بوونی پەکەکە و باڵەکانی یەپەگەن و تورکیا و جاشە توندڕەوەکانی، ئەم ناوچەیانە داگیر کردووە. پێکهاتەی حەشیمەتی ئەم ناوچەیە گۆڕا و سەدان ژن و کچی کورد لەعەفرین کران بە دیلی و کوێلەی رەگەزی. لەلایەکی دیکەوە بوونی پەکەکە لەئێراق، سەرەڕای دژایەتی دەوڵەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان، بۆتە هۆی جێگیربوونی هێزی سەربازی تورکیا لەم ناوچەیە و بوردمانی دوالەدوای یەکی هەرێمی کوردستان. سەدان گوند چۆڵ کراون و هێشتا پەکەکە سوورە لەسەر بوونە ناڕەواکەی.

لەنێوان کوردانی ئێرانیشدا قوربانی هەبووە و دەیبێت. گەنجان و هەرزەکارانی کورد دەرفێنێت و دەیانخەڵەتێنێت و لەکۆتایدا لەشەڕی پەکەکە وتورکیادا دەکوژرێن. پەکەکەش وڵامی ئەم پرسیارە ناداتەوە کە بۆ کوردانی ئێرانی دەبێت لەشەڕی گرووپێکی تورکیادا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بکوژرێن. پەکەکە نەتەنیا هەواڵی مردنی ئەم کەسانە درەنگ رادەگەینێت، بگرە تەنانەت لاشەکانیشیان رادەست ناکاتەوە. نوێترین کوژراوەکانی پەکەکە لەشەڕی تورکیا، کامران نەجەفی خەڵکی کرماشانە.

کامران نەجەفی

ئاژانسی سەر بە پەکەکە باس لەوە دەکات کە لە 30ی سێپتەمبەری 2020 واتە 10ی بەفرانباری 1399 سوپای تورکیا ناوچەی کیستەی لەمەتینا بوردمان کردووە و لەئەنجامدا چەند کەسێک لەوانە کامران نەجەفی بەنازناوی سەربەست کرماشانەوە کوژراوە.

هەڵبەت پەکەکە نەیگووتووە بۆ هەوڵی کوژرانەوەک ئەوەندە درەنگ رادەگەینێت و بۆ لاشەکان رادەستی ماڵباتەکانیان ناکاتەوە. خاڵی سەیر، بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەم کەسانەیە کە بە باشی ئەوەی چاودێر و دەزگاکانی مافی مرۆڤ دەێڵێن لەبارەی تەڤلی کردنی منداڵانی تەمەن خوار وەک سەرباز لەنێو پەژاک (باڵی ئێرانی) پشتڕاست دەکاتەوە. ئەم گەنجانە سەرمایەی مرۆیی کوردستانن، بەڵام پەکەکە بە جێگای ناوەڕۆکی دژەکوردانەی خۆی، لەشەڕە بێ ئەنجامەکانی 4 دەیەی لەگەڵ تورکیا بەکوشتیان دەدات.

وێنەی خوارەوە یەکێک لەو کەسانەیە کە لەگەڵ کامران نەجەفی کوژراوە. تەمەنی کەم وکاتی کوژرانی دەردەکەوێت کە ئەم لەکاتی تەڤلی بوونیدا چەندە منداڵ بووە. ئەمەش درێژەی سیاسەتی بەکارهێنانی منداڵانە لەنێو پەکەکە و باڵەکانی دەسەلمێنێت.

جوانان و نوجوانان کُرد ایران؛ قربانیان جنگ پ.ک.ک و ترکیه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب