کۆچی دوایی دایکی مەزڵووم عەبدی و پشتڕاست کردنەوەی پێشووی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی خزم سالاری لەکۆبانێ

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ماوەیەک پێش ئێستا لەراپۆرتێی تێر و تەسەلدا بە پێی بەڵگە، باسی بوونی گەندەڵی بەربڵاو لەکۆبانێ کرد و نووسی کە ماڵباتی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی ملیشیاکانی کوردی سوریا، هەموو خزم و کەسوکاری خۆی لە بەرپرسیارتی و پۆستە سەرەکیەکاندا داناوە. دوای بڵاوبوونی ئەم راپۆرتە، راگەیاندەکانی کوردانی سوریا و پەکەکە و یەپەگە باسی ساختەبوونی ئەم بەڵگەیانەیان کرد و بە درۆیان خستنەوە. بەڵام بڵاوبوونەوەی هەوڵی کۆچی دوایی خزنە حاجی حسێن دایکی مەزڵووم عەبدی لەتەمەنی 86 ساڵیدا و پەیامەکانی سەرەخۆشی بۆی لەلایەن خزم و کەسووکاری مەزڵووم عەبدیەوە راپۆرتەکانی پێشووی چاودێڕ پشتڕاست دەکاتەوە. بابەتێک لەژێر ناونیشانی کۆچی دوایی ناوبرا پشتڕاست دەکاتەوە کە مەزڵووم عەبدی لەراستیدا کۆڕی خزنە حاجی حسێن و خەلیل عەبدیە و 5 برا و 3 خۆشکی هەیە کە ئەوانیش لە پۆستە جیاوازەکاندان لە کۆبانێ. هەواڵی کۆچی دوایی خزنە حاجی حسێن لەلایەن دارا عەبدی برای مەزڵووم عەبدی راگەیندرا و دوای ئەوە لەلایەن NPA-news  سەربە هێزەکانی دێمۆکراتیک و کەناڵی تەلەڤیزیۆنی رووداو بڵاو بووەوە. نێچیروان بارزانی و مەسروور بارزانی سەرەخۆشیان لێکرد. دایکی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک لە گۆڕستان گوندی هلینج لەکۆبانێ بەخاک سپێردرا.

لەڕاستیدا ئەوانەی کە پەیامی سەرەخۆشیان هەناردووە، خۆشک و برا و کۆڕە مامی مەزڵووم عەبدی بوون و هەن. دەتوانرێت سەرەخۆشیەکان لە ماڵپەڕەکان و پەیجە فەیسبووکیەکان ببیندرێت.

راپۆرتی پێشووی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، زۆر جێگای میدیاکانی تورکیا بوو و هەروەها میدیا کوردیەکانی ناوچەکە. نووسەری ئەم راپۆرتە، راشکاوانە وتی کە ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە دڵنیام لەم راستیە کە خۆشک و براکانی عەبدی بە تەلیسی پڕ لەدۆلار ناێنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر خۆسەری دێمۆکراتیک، بەڕای من ئارمانجی ئەم سیاسەتە ماڵباتییە، پارە نییە بەڵکوو کۆنترۆڵی سیاسەتە خۆجێیەکان و پێکهێنانی چینێکی دەسەڵاتدارە. هەرچەند لەوانەی هەندێک لەو کەسانە وای بۆ بچن کە ئەم گەندەڵی نییە، بەڵام لەچاو منەوە خراپترە لەدزینی هەندێک دۆلار. لەماوەی چەندین دەیە سیاسەتی ماڵباتی و خێڵەکی سەرچاوەی ئیش و رەنجی کۆمەڵگای خۆجێی لەم ناوچەماندا بینی. درێژەی ئەم سیاسەتە دەسەلمێنێت کە ئەم گرووپە تایبەتە، هەرچەند ئایدیۆلۆژیەکی زۆر جیاوازیان پیشانی جیهان داوە بەڵام لەڕاستیدا درێژەدەری سیاسەتی خێڵەکین.

 

درگذشت مادر مظلوم عبدی و تایید گزارش قبلی دیدبان حقوق بشر کردستان ایران در مورد خویشاوندسالاری در کوبانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب