پەكەكە هەڕەشە دەكات ئەگەر فشاری زیاتری لێبكرێ پاساو دەداتە توركیا بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان

  • ۳ سال قبل

سەرچاوەیەك لە رۆژئاوای كوردستانەوە ئاشكرای كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) جارێكیتر ڕەتی كردەوە كە رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان جێبهێڵیت، ئەمەش دوای ئەوە دێ، كە ئەمەریكا داوای كردووە پەیوەندیی نێوان پەكەكە و پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) گۆڕانی بەسەردابێت و پەكەكە لە ناوچەكە دوور بكەوێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، “جیمس جێڤری، نوێنەری ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا، لە كاتی كۆبوونەوەی ئەم دواییەیدا لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، داوای كرد كە پەیوەندیی ئەو هێزە لەگەڵ پەكەكە نەمێنێت و پەكەكە لە باكووری سووریا خۆی بە دوور بگرێ، بۆ ئەوەی پاساوی توركیا نەمێنێ“.

سەرچاوەكە، گوتیشی: ”وەڵامی پەكەكە لە رێی سەبری ئۆك، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەكەكە و بەرپرسی حزبەكە لە رۆژئاوا كوردستان، ئەوە بووە كە لە رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستانیش دەرناچن. پاساویشی ئەوە بووە كە خۆیان ئەو ناوچانەیان بە خوێنی خۆیان ئازاد كردووە و دەیپارێزن، بۆیە دەستبەرداری نابن“.

سەبری ئۆك، سەركردایەتیی هەسەدە و پەیەدەشی بە شێوەیەكی فەرمی ئاگادار كردووەتەوە، كە ئەوان لە ناوچەكە دەرناچن.

سەرچاوەكەی (باسنیوز) ئاشكرای كرد كە سەركردەكەی پەكەكە هەڕەشەی ئەوەی كردووە، ئەگەر ئەمریكا فشاری زیاتریان لەسەر دروست بكات، پاساوی ئەوە دەدەنە توركیا كە هێرشی زیاتر بكاتە سەر رۆژئاوا و هەرێمی كوردستان.

هەر بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی (باسنیوز)، پەكەكە تەنیا بە چەند مەرجێك ناوچەكە چۆڵ دەكا كە مەرجی یەكەم و لەپێشترینیان، هەڵگرتنی پەكەكەیە لە ڕێزبەندیی گرووپ و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان.

https://www.basnews.com/so/babat/636813

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب