پەکەکە 3 منداڵی سەربازی ئازاد کرد

  • ۳ سال قبل

بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لەنێو پەکەکەدا لەسەرەتاوە هەبووە و لەوێنەکانی عەبدۆڵا ئۆجالان لەچۆمی بەقاعی لۆبنانیش وێنەی منداڵانی چەکدار دەبیندرێت کە وەک ئەندامی پەکەکە دیداریان لەگەڵ دەکات. لەم ساڵانەی دوایدا دەزگاکانی مافی مرۆڤ قامکیان لەسەر ئەم بابەتە داناوە و جەختیان لەسەر پێشلکاری مافی مرۆڤ لەسەردەستی پەکەکە کردووە. لەکاتێکدا کە راپۆرتەکان باس لەبوونی لانی کەم 3 هەزار منداڵی سەرباز لەنێو پەکەکەدا دەکات. هێزەکانی سوریای دێمۆکرات وەک باڵی پەکەکە لەسوریا لەژێر گوشاری وڵاتانی رۆژئاوایی وەک جووڵەیەکی سێمبۆلیک و میدیا نەسرەدین لەبەرپرسانی خۆسەری سەر بە پەکەکە لەباکووری سوریا رایگەیاند ژمارەیەک نووسینگە لەم ناوچەیە کراونەتەوە تا منداڵانی رفێندراو لەلایەن پەکەکەوە بگەڕدرێنەوە. ئەم گرووپە تەنیا 3 کەسی گەڕاندووتەوە. واتە لەهەر هەزار منداڵی سەرباز بەس یەک کەس.

پەکەکە لەکاتێکدا بەجاران و لەماوەی ساڵانی رابردوودا رفاندن و بوونی منداڵی سەربازی رەت کردۆتەوە کە بە ئازادکردنی سێ منداڵ لەوێنەکەی سەرەوە وێڕای رەتی قسەکانی پێشووی خۆی پیشانی دا کە بەزەیی بە منداڵانی تەمەن خواریش ناێتەوە.

وێنەی منداڵان بە جوانی دەریدەخات کە لەچ تەمەنێکدان. بە پێی یاسای نێودەوڵەتی بەکارهێنانی منداڵانی خوار 18 ساڵ وەک تاوانی شەڕ هەژمار دەکرێت.

پ.ک.ک. ۳ کودک‌سرباز خود را آزاد کرد

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب