پارتی و پەکەکە سیاسەتڤانانی نووسینگەی (هاوپەیمانی بۆ دێمۆکراسی)یان دەستگیر کرد

  • ۳ سال قبل

محەمەد گرتکی ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی یەکێتی نەتەوەی (پارتی پێشووی بەرهەم ساڵح) لەلایەن پەکەکە لەقەندیل دەستبەسەر کرا. جەلال ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی هاوپەیمانی نەتەوی لەدیمانەیەکدا لەگەڵ میدیاکان ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە. جەلال و ئەندامانی دیکەی ئەم ئەنجوومەنە پەیوەندیان پێوە کراوە و خوازیاری بەدواداچوون بۆ چارەنووسی گرتکی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەم حزبە بوون کە لەسنووری قەندیل نادیارە. ئەحمەد وتی کە ئەندامانی پەکەکە دەستبەسەرکردنی گرتکیان پشتڕاست کردۆتەوە.

پەکەکە گرتکی تاوانبارکردووە بە کۆکردنەوەی زانیاری و کردەوە لەدژی خۆی. جەلال ئەحمەد لەم بارەوە دەڵێت: نازانین لەبارەی کێ و بۆ چ کەسانێک زانیاری کۆکردووتەوە. ئەحمەد داوای لەپەکەکە کرد دەستبەجێ گرتکی ئازاد بکات. چوونکە زیاتر لە دوو مانگە هەواڵێک لە چارەنووسی گرتکی کە خەڵکی رانیە لەبەردەست نییە. ئەم دوایانە و لە هەنگاوێکی دیکە یەکێک لەسەرکردەکانی ئەم حزبە لەلایەن پارتیەوە بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ پەکەکە دەستبەسەر کرابوو. وادیارە دەستبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی و حزبی بەشێکە لە شەڕی پارتی و پەکەکە.

 

پارتی و پ.ک.ک. سیاستمداران دفتر «ائتلاف برای دموکراسی» را دستگیر کردند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب