هێرشی میدیایی پەکەکە لەدژی بێشکچی؛ پشتیوانی نووسەری کورد لەبێشکچی

  • ۳ سال قبل

راگەیاندنەکانی پەکەکە هەڵوێستێکی بەتەواوەتی دژی هەڵوێستی خەڵکیان بەتایبەت نووسەرانی کورد گرتۆتە پێش. لەکاتێکدا کە راگەیاندنەکانی پەکەکە بە بۆنەی لێدوانەکانی سمایل بێشکچی نووسەری تورک لەپشتیوانی لەخەڵکی کورد و وەک دوژمنی کوردان ناو لێکردن ئەم نووسەرەی کردە ئامانج، هووشەنگ ئۆسێ نووسەر و رۆژنامەنووسێ کورد و چالاکی پێشووی پەکەکە لەنووسراوێکدا لە فەیسبووکەکەی پشتیوانی لە بێشکچی کردووە و وتوویە: عەبدۆڵا ئۆجالان لەبەرانبەر زانست و تێگەیشتنی بێشکچی هیچ و سیفرە.

ناوبراو لە نووسینێکدا لەژێر ناوی ئاپۆچییەکان و سمایل بێشکچی وڵامی میدیاکانی پەکەکەی داوەتەوەو وتوویە پەکەکە بە بۆنەی لێدوانە دروست و بە جێگاکەی بێشکی لەبارەی بوون و کردەوەی ئەم گرووپە لە هەرێمی کوردستان و سوریا دێوانە بوون کە پەکەکەی وەک جادە رێکخەری تورکیا و داگیرکەری ناو لێکردووە. بێشکچی راشکاوانە پەکەکە بە جاش و ئامرازی دەستی تورکیا ناو لێدەکات. ئۆسێ لەدرێژەدا دەڵێت: نابێت لەبیر بکەین دوای دەستگیری ئۆجالانیش بێشکچی زۆرجار لێدوانەکانی ئۆجالانی لەدژی کوردان و لەپێناو بەرژەوەندی تورکیا زانیبوو و بۆیە ئۆجالان لەوڵامدا هەڕەشەی مردنی لێکرد. پەکەکە دەبێت شەرم بکات بێشکچی تورکە و لەمافی کورد پارێزوانی دەکات هەرگیز ئەندام و لایەنگری پەکەکە نەبووە و لەپشتیوانی لە مافی کوردانیش هەنگاوی سەقامگیری بووە بەلام پەکەکە وەک گوڵە بەڕۆژە لەگەڵ گۆرانکاریەکان دەسووڕێتەوە. بێشکچی هەرگیز خۆی رادەستی دەوڵەت نەکردووە. ناوبراو لەدەیەی هەفتای زائینیەوە تائێستا پێداگری دەکات لەسەر هەڵوێستی خۆی لەمەڕ پشتیوانی لەکوردان.

ئۆسێ لەدرێژەدا دەڵێت: زۆرجار پەکەکە لەگۆڤار و رۆژنامەکانیدا لێدوانەکانی بێشکچی بڵاوکردۆتەوە بەڵام دوای ئەوەی کە ئۆجالان خۆی رادەست کرد و هەڵوێستی دژە کوردی نواند و پەکەکەش لەگەڵ بێشکچی بوو بە دوژمن. پەکەکە توانای وڵام دانەوەی زانستی و ژیرانەی بە بێشکچی نییە بۆیە لەرێگای میدیاکانەوە هێرش و هەڕەشەی لەسەر دەکات. پەکەکە وەک سەرۆکەکەی دووڕووە. دەبێت پەکەکە سەرکۆنە بکرێت.

ئۆسێ لەکۆتایدا بە بێشکچی دەڵێت لەوەی کە نەیتوانیوە وڵامی مسۆگەر بە نەزانەکانی پەکەکە بداتەوە داوای لێبوردن دەکەم و هەروەک چۆن دەزانن هەموو کوردەکان ئاپۆچی نین.

حملات رسانه‌ای پ.ک.ک. علیه بشیکچی؛ حمایت نویسنده کرد از بشیکچی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب