مەسعوود عادی: پەکەکە دەبێت واز لەزمانی توندوتیژی و چەک بێنێت

  • ۳ سال قبل

چالاکێکی سیاسی کوردی سوریا داوا لەپەکەکە دەکات ئاگای لێبێت و واز لە زمانی توندوتیژی و چەک بێنێت و لەمە زیاتر خەڵک نەکوژێت. ئەو بوونی پەکەکە لەهەرێمی کوردستانی بەسوودی تورکیا دەزانێت. مەسعوود عادی دەڵێت: بوونی پەکەکە هەرگیز لەهەرێمی کوردستان یاسایی نەبووە و نییە. بەتایبەت کە بەهەر شێوازێک کێشەیە بۆ خەڵک. دواین نموونە هێرشە بۆ سەر پێشمەرگەکان.

ناوبراو لەدرێژەدا وتی: پەکەکە لەگەڵ هەموو گرووپ و لایەنەکانی دژی هەرێمی کوردستان پەیوەندی سەربازی و ئاسایشێ هەیە و ئاشكرا دوژمنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن و نموونەی ئەم کردارەش لەشنگالە. کاتێکی ئەوە هاتووە کە ناوچەکە چۆڵ بکات چوونکە لەدژی بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەجووڵێتەوە. پەکەکە کارگێڕێ بەرنامەی وڵاتانی بیانی و دوژمنی هەرێمی کوردستانە. ئەمە ناشارێتەوە.

ئەم چالاکە سیاسییەی کورد وتی: پەکەکە شتێک جگە لەداردەست بۆ وڵاتان نییە و کارگێڕێ بەنامەکانیانە. دەبێت ئاگاداربێت و واز لە چەک و توندوتیژی بینێت.

مسعود عادی: پ.ک.ک. باید زبان خشونت و اسلحه دست بردارد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب