مردنی عەبدۆڵا ئۆجالان لەگرتووخان؛ راست یا درۆ؟

  • ۳ سال قبل

کوردە لایەنگرەکانی پەکەکە تووڕەن. خەریکی داڕشتنی بەرنامەن بۆ خۆپیشاندانی گشتی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ سەرکردە گیراوەکان پەکەکە. کوردەکان پێشتریش لەزیاتر لە دوازە شاری ئەورووپی وەک ستکهۆلم، پاریس، درسدن، فرانکفۆرت، لاهە، بەهەڵکردنی ئاڵای زەرد لەگەڵ وێنەی ئۆجالان و وتنەوەی دروشم، خوازیاری ئازادی ناوبراو بوون و رژاونەتە سەر شەقامەکان. هەروەها خۆپیشاندانیان لەیۆنان، قبرێس، باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و کەنەدا بەڕێوە برد.

لێدوانەکان لەمەڕ ئیدعای مردنی ئۆجالان

لەرۆژی چواردەی ئادارەوە، بانگەشەیەک لەمەڕ مردنی عەبدۆڵا ئۆجالان لەدوورگەی ئمرالی واتە لەو شوێنی گیراوە لەتورکیا لەساڵی 1999 لەئەنتەرنێت بڵاو کرایەوە. بەدوای ئەم بانگەشە، نووسینگەی مافزانی ئەسرین، نووسینگەی پارێزەرەکانی ئۆجالان لەکاتی دادگایی کردنەوە، بەیانییەیەکیان دەرکرد و وتیان کە ئەون لە27ی ئاڤرێلی 2020ەوە نەیانتوانیەوە پەیوەندی بە پارێزەرەکەیانەوە بکەن. هەروەها، لەم بەیانییەدا هەتووە کە بۆ پەیوەندی گرتنی دەستبەجێ سەردانی نووسینگەی دادوەری گشتی و شۆڕشی بورسایان کردوەو.

کەجەدەکەی ئەورووپا کە باڵێکی رێکخستنی کوردانە لەئەورووپا کەمپەینێکی دەستبەجێی دەستپێکردووە و خوازیاری هەنگاوی دەستبەجێی بۆ ئازادی عەبدۆڵا ئۆجالان بووە، کە ئەنجامەکەی ناڕزایەتی شەوی رابردوو لەهەموو ئەورووپا بوو. لەبەیانییەکەدا هاتووە: رەت کردنەوەی دادوەری گشتی بورسا قەد جیگای بڕوا نییە. هەم بۆ کۆتایی هێنان بە دەنگۆەکان و باسەکان و هەمیش بەمەبەستی دەرخستنی راستی، دەبێت خێرا لەگەڵ عەبدۆڵا ئۆجالان و سێ گیراوی دیکە واتە وەیسی ئاکتاش، عۆمەر خەیری کونار و حامیلی یڵدرم پەیوەندی بکرێت. تا کاتێک ئەمە روو نەدات خەڵکی کورد شەقامەکان چۆڵ ناکات.

محەمەد ئۆجالان برای سەرۆکی پەکەکەش لەدیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سەر بە پەکەکە واتە ستێڕک تی ڤی وتی: ئێمە نیگەرانی تەندروستی ئۆجالانین. گەر شتێک روو بدات ئەوە دەوڵەتی تورک بەرپرسیارە.

لەگرتووخانە کردنی ئۆجالان

عەبدۆڵا ئۆجالان، پەکەکەی لەساڵی 1978، لەلووتکەی پێکدادانی راست و چەپەکان کە تۆختر ببوو لەگەڵ کودەتای 1980ی تورکیا دامەزراند. ناوبراو لە ژووئیەی 1979 هەڵات بۆ سوریا. و لەدەمیشق جێگیر بوو. لەساڵی 1982 هێزە نوێیەکانی ئۆجالان بە مەبەستی شۆڕشی چەکدارانە لەدژی تورکیا پەروەردەیان بینی. لەساڵی 1984 بەفەرمی گرووپی ملیشیای سەربازیان دامەزراند. پەروەردە لەچەند بنکەدا لەسوریا ئەنجام درا. هەر لەو خوڵەدا، چەندین گرووپ لە ئەندامانی پەکەکە دەستیان بە بینینی پەروەردە لەنێو رێکخستنی ئازادیخوازی فەلەستیندا کرد لەچۆمی بەقای لۆبنان کە لەژێر دەسەڵاتی سوریادا بوو. عەبدۆڵا ئۆجالان تا ساڵی 1998 لەسوریا مایەوە. لەگەڵ خراپتر بوونی دۆخەکە لەتورکیا بە هۆی زیادکردنی هێرشەکانی پەکەکە، دەوڵەتی تورکیا راشكاوانە هەڕەشەی لەسوریا کرد بە هۆی پاڵپشتی کردنی پەکەکەوە. لەئەنجامدا، دەوڵەتی سوریا ئۆجالانی ناچار کرد کە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێ بەڵام رادەستی بەرپرسانی تورکیای نەکرد. ئەو لە15 سۆباتی 1999 لەکێنیا و لەئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری تورکیا (میت) و بەیارمەتی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مووساد) و سیا دەستگیر کرا.

دەرئەنجامەکانی دەستگیرکردنی

بۆرانێک لەگەڵ دەستگیری ئۆجالان دەستی پێکرد، کاتێ هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لەخۆپیشاندەران دەکرد کە دەیانویست بڕۆنە نێو کنسۆلی ئیسرائیل لەبەرلین، سێ کەس کوژران. کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا هەڕەشەیان ڵێکرا کەر درێژە بدەن هەر هەموویان دەردەکرێن. لەهەنگاوێکدا کە وای پێدەچیت هەوڵێکی هاوئاهەنگ بوو بۆ گوشار خستنە سەر چەپەکانی ئەورووپا لەلایەن ئۆجالانەوە، لایەنگرانی پەکەکە ئەندامێکی پارتی سۆسیال دێمۆکراتی زال لەئەڵمانیایای لەنێو نووسینگەی پارتەکەی لەهامبورگ دەستگیر کرد. ئەوان هەروەها نووسینگەی پارتی سۆسیال دێمۆکراتیان لە ستکهۆلم و ڤیەن داگیر کرد. لەکۆپێنهاک، گرووپێکی دیکە هێرشیان کردە سەر شوێنی کمیسیۆنی ئەورووپا. لەمانگی سۆبات خۆپیشاندان لەهەموو ئەورووپا درێژەی هەبوو. لەراستیدا گەر سەلمێنرابا عەبدۆڵا ئۆجالان مردووە، مەتدسی ئەم رووداوانە زۆرتر دەبوو.

لەدوائین گۆڕانکاریدا؛ دەنگۆی مردنی عەبدۆڵا ئۆجالان لەلایەن پارێزەری گشتی بورسا بەدرۆ خرایەوە. پارێزەری گشتی بورسا بە وەشانی بەیانییەیەک لەبارەی سەرکردەی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە (عەبدۆڵا ئۆجالان) وتئ لە دۆخی تەندروستی باشە. لەبەیانییەی نووسینگەی گشتیدا هاتووە: تێدەگەین کە ئیدعایەکی بێ بنەما لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبارەی مردنی عەبدۆڵا ئۆجالان کە لەدوورگەی ئمرالی لەگرتووخانەیە بڵاو بۆتەوە. شایانی باسە عەبدۆڵا ئۆجالان سەرکردەی رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە لەبواری دۆخی تەندرووستیەوە باشە. داوا لەخەڵک دەکریت کە بڕوا بەم جۆرە هەواڵانە نەکەن. ئەم هەواڵە لانی کەم لەساڵێکدا 4 جار بڵاو دەبێتەوە.

مرگ عبدالله اوجالان در زندان؛ حقیقت یا دروغ؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب