مردنی جووتیار موحسێن لەرووداوەکانی گارە و وردبوونەوەیەک لەبارەی دانپێدانانی ناچاری لەنێو پەکەکەدا

  • ۳ سال قبل

روونکردنەوە: پەکەکە لەرۆژی 29ی چلەی 2020 جوتیار موحسێنی لەئامێدی دەستگیر کرد و بە وەشانی بەیانیەیەک تاوانباری کرد کە سیخۆڕی بۆ دەزگای هەواڵگری تورکیا کردووە. جووتیار موحسێن لەهێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر گارە لەگەڵ چەندین کەسی دیکە کوژرا. واز لە ناسینەوەی بکوژەکە بێنین (پەکەکە یا بوردمانی تورکیا)، دەستگیری و دانپێدانانی زۆرەملێ ناوبرا، ناوەڕۆکی تێرۆریستی پەکەکە پیشان دەدات. یۆرگۆن و. ئەندامی پێشووی ئەپەگە نووسراوی خوارەوەی داوە بە چاودێر کە بڵاوی بکاتەوە.

پەکەکە لەکوردستانی ئێراق بۆ گەیشتن بە ئارمانجە پیسەکانی هەر کارێک دەکات. ئارمانجی کۆتایی ئەم گرووپەش لەناوبردنی خەڵکی کورد بەدروشمی خەڵک خەڵەتێنەر وەک دێمۆکراسی و ئازادی و یەکسانی رەگەزی و …. . لەم پێناوەدا هەرجۆرە تاوانێک وەک رفاندنی منداڵان و گەنجان، دەستدرێژی، داگیرکردن، باجگرتن و قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لەکارنامەیدا تۆمار کراوە. پەکەکە هەرکات لەناوخۆ و دەرەوەی پێکهاتەی خۆی، رووبەڕووی دژایەتی و رەخنە بۆتەوە بە هەموو توانا هەوڵی لەناوبردنی دژبەرانی داوە. یەکێک لەم کەسانە کە دژی هزری داگیرکردنی  هەرێمی کوردستان لەلایەن پەکەکەوە بوو جووتیار مۆحسێن بوو لەگوندی سیارە سەر بە پارێزگای دهۆک.

شایانی باسە ناوچە شاخاوەیەکانی هەرێمی کوردستان ساڵانێک کە لەلایەن پەکەکە و باڵەکانیەوە داگیرکراوە و ئەو ناوچانەی کە گوند یا شوێنی داهاتی خەڵک بووە لەلایەن پەکەکە و بوردمانی سوپای تورکیاوە خاپوور کراوە. دژبەرانی بوونی پەکەکەش دەبنە ئارمانجی تێرۆر و تۆمەت. تاوانی سیخۆڕی بۆ تورکیا لەدژی جووتیار و دەستبەسەکردنی لەلایەن پەکەکەوە لەم پێناوەدا بوو. ئەمە لەکاتێکدا کە پەکەکە بەسوودترین بەکرێگیراوی تورکیایە لەناوچەکە و بوونی ئەم گرووپە لەسوریا و ئێراق زەمینەی داگیرکردنیانی لەلایەن تورکیاوە رەخساندووە.

ساڵی رابردوو، جووتیاری بە تۆمەتی سیخۆڕی کردن بۆ تورکیا لەکەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانی پەکەکە ناچار کرد کە دانپێدابنێت. ئەو تاوانبار بوو کە زەمینەی هێرشی رێک و پێکی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە رەخساندووە. هەڵبەت زۆرێک لەکارناسان ئەم تۆمەتە رەت دەکەنەوە. رفاندنی مرۆڤەکان کاری رۆژانەی پەکەکەیە.رفاندنی فەرمانبەران، سەربازەکان و جووتیار و … یەکێک لەم بەرنامە سەقامگیرانەی پەکەکە لەم ساڵانەدایە.

جووتیار بێ دادگایی و بەڵگە تاوانبارکرا بە سیخۆڕی بۆ تورکیا؛ لەکاتێکدا کە هیچ بەڵگەیەک جگە لە دانپێدانە ناچاریەکان لەدژی نەبوون. بەڵام لەهێرشەکانی تورکیا بۆ گارە جووتیاریش لەگەڵ چوواردە دیلی دیکە لەئەشکەوتێک لەگارە زۆر دڵتەزێن کوژارن و ئەوڕۆ لاشەی جووتیار گەڕێندرایەوە کوردستانی ئێراق. پەکەکە بێ داداگایی و هەڵبەت مافی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتی ئێراقی، جووتیار ولەئەنجامدا بووە هۆی مردنی. بۆ پەکەکە سزای شەش ساڵ گرتن بۆ ئەندامانی خۆی سەرکۆنە دەکات بەڵام زەمینەی مردنی جووتیاری رەخساند؟ بەرپرسی مردنی جووتیار کێیە؟ پەکەکە کە ساڵانێکە بەرپرسی مردنی منداڵانەی کوردە یا دەوڵەتی تورکیا کە وەک ئامراز لە پەکەکە کەڵک وەردەگرێت؟

 

مرگ جوتیار محسن در حوادث گاره و تأملی بر اعتراف‌گیری اجباری پ.ک.ک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب