شیولی: سلێمانی لەمەترسی داگیرکران لەسەر دەستی پەکەکەدایە

  • ۳ سال قبل

شاباز شیولی پارێزەر، دەڵێت چالاکییەکان و توندوتیژیەکانی پەکەکە لەسلێمانی بۆ یەکێتی جۆرێکە لە خۆکوژی سیاسی و دەرئەنجامی خراپی دەبن.

ئەم پارێزەر و شرۆڤەکارە بە میدیاکانی هەرێمی وت ماوەیەکی پەکەکە بۆتە ئامرازی دەستی وڵاتانی جۆراوجۆر و لەکاروباری کوردانی ئێراق و سوریا دەستێوەردان دەکەن و بۆ خەڵک جگە لە کێشە و سەرئێشە کەڵکی نییە. بوونی پەکەکە لەناوچە سنووریەکان لەپارێزگای سلێمانی بۆتە هۆی ئەوەی ژیانی خەڵک دژوار بێت و جگە لە چۆڵ کردنی سەدان گوند رێگا بۆ تورکیا دەکاتەوە. ئەمە بە گشتی بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم ناوچانە پەرەنەستێنن.

ئەم پارێزەرە رەخنەی لەیەکێتی کرد و وتی دەبێت وەک بەشێک لە دەسەڵاتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەکەکەوە دیار بکات. نابێت چالاکییەکانی پەکەکە چاوپۆش بکات، هەڵوێستی ئێستای یەکێتی لەبەرانبەری پەکەکەدا خۆکۆژی سیاسییە و پەکەکە لەهەرکوێ بێت ژیانی خەڵک دەکەوێتە مەترسییەوە.

 

شیولی: سلیمانیه در خطر اشغال توسط پ.ک.ک. قرار دارد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب