داهاتی زۆری پەکەکە لەدابەشکردنی مادەهۆشبەرەکان لەئەورووپا

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی لەزاری کەناڵی تەرەتە، هاوڵاتییەکی ئەڵمانی کە لەترسی تۆڵەسەندنەوەی پەکەکە نایەوێت وێنەی ئاشکرا بێت لەگفتگۆیەکی ویدیۆیی دا لەگەڵ پەیامنێری TRT- WORLD لەکاتێکدا کە لەکافتریایەک لە ناوەندی ئەڵمانیا قسە دەکات باسی کردەوەکانی پەکەکە لەم وڵاتە دەکات و دەڵێت: ئەو لەو کەسانەیە کە لەقاچاخی مادە هۆشبەرەکان لەگەڵ پەکەکە هاوکاری کردووە. وەرگێڕانی لێدوانەکەی:

هاوڵاتی ئەڵمانی لەم فیلەمەدا جەخت دەکاتەوە کە زۆرتر کەسانی ئامادە لە ئەڵمانیا ناچارن باج بدەنە پەکەکە. پەیامنێر دەپرسێت: پەکەکە لەرێگای باڵکان بۆ قاچاخی مادە هۆشبەرەکان کەڵک وەردەگرێت ئایا ئەم رێکخراوە لەگەڵ مافیا خۆجێیەکان پەیوەندی هەیە؟ و هاوڵاتییەکەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە پەکەکە لەگەڵیان پەیوەندی هەیە. دەڵێت: ئەوان هەرکیلۆیەک مادەی هۆشبەر لەوانەی 1000 تا 2000 دحلار دەکڕن و لە ئەورووپا دەیدەن بە 40 هەزار دۆلار. بۆیە هەمووی ئەم کەسان پارەی چاکیان دەست دەکەوێت. پۆلیس و گۆمرک هەموویان هاودەستی پەکەکەن. ئەم پارە زۆرە بۆ شەڕ و پڕچەک کردنی  پەکەکە دەنێردرێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوین لەرێگای رووسیاوە.

ئەم هاوڵاتیە لەبارەی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بەلەبەرچاوگرتنی درێژبوونی مەوداکەش دەڵێت: کێشەی سنوور بوونی نییە. بۆ نموونە وێنا بکەن کیلۆیەک مادەی هۆشبەر لەنێو کامیۆنێک شاردرابێتەوە. کەسێک نازانێت. چوونکە پۆلیس لەژێرەوە پارەی وەرگرتووە.

شایانی باسە گرنگترین سەرچاوەی دابینکردنی دارایی پەکەکە باج گرن لەکوردانی ئەورووپا و دابەشکردن و بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەرە.

لینکی فایلی گفتگۆیەکە:

https://www.youtube.com/watch?v=D-6zgAiB7Jg

 

درآمد هنگفت پ.ک.ک از توزیع مواد مخدر در اروپا

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب