دادگای لەندەن دژی رادەستکردنی جولیان ئاسانژ بۆئەمریکایە

  • ۳ سال قبل

دادوەری ئەنگلیزی لەدادگای لەندەن ونسا باریتسێر دژایەتی خۆی بۆ رادەستکردنەوەی ئاسانژ بۆ ئەمریکا راگەیاند. ناوبراو وتی گەر جولیان رادەستی بەرپرسانی ئەمریکی بکرێتەوە لەوانەیە خۆی بکوژێت بۆیە رادەستی ناکەینەوە. لە بڕیاری ونسا باریتسێر دا هاتووە:

بەلەربەرچاوگرتنی دۆخی گۆشەگیری رەهای جۆلیان دڵنیام کە رەوتێک کە بەرپرسانی ئەمریکی دەستنیشانی دەکەن نابێتە هۆی ئەوەی کە ئاسانژ رێگای خۆکۆژی هەڵنەبژێرێت.

ئاسانژ دامەزرێنەری ماڵپەڕی ئاشکراکردنی ویکی لیکسە کە وەک پاڵەوانی رۆژنامەنووسی ئازاد دەناسرێت. لەلایەن ئەمریکاوە بە 17 تۆمەتی سیخۆڕی و 1 تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی کۆمپیۆتەر، بۆ زیاترین سزای 175 ساڵی بەدوای کەوتوون. لەساڵی 2010 ویکی لیکس هەزاران بەڵگەی سەربازی رێکخراو و هەستیاری بڵاوکردەوە کە سوپای ئەمریکای تاوانبار دەکرد بە پێشلکاری مافی مرۆڤ و تاوانی شەڕ. ویکی لیکس لەکاتی دەستپێکردنیەوە تائێستا هەزاران بەڵگەی چین بەندی کراوی بڵاو کردووتەوە.

ویکی لیکس هەروەها سەرچاوەیەکی زۆر لە زانیاری لەبارەی پرسی ناوخۆی کوردانە. ویکی لیکس ئەو بەڵگانەی بڵاوی کردوونەتەوە پیشان دەدەن چۆن ئیسرائیل هەوڵ دەدات رێکخراوە جیاخوازە کوردەکان بۆ دزە کردن بۆ نێو ئێران بەکار بهێنێت. هەروەها دۆسیەکی تەواو لەبارەی گەندەڵی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق و پەیوەندی پەکەکە لەگەڵ ئیسرائیل بڵاو کردۆتەوە.

 

دادگاه لندن با استرداد جولیان آسانژ به آمریکا، مخالفت کرد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب