ئایا ئۆپراسیۆنی گارە پێشەکییەک بوو بۆ ئۆپراسیۆنی شنگال؟

  • ۳ سال قبل

دوای ئەوەی کە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سەفەری بۆ ئێراق کرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەغا و هەولێر دیداری کرد، گۆمانەکان لەمەڕ ئۆپراسیۆنی تورکیا لەناوچەی شنگال زیادی کرد. ئەردۆغانیش لەوڵامی پەیامنێرێکدا لەمبارەوە باسی بەروارێکی دیاری نەکردووە و لەهەمانکاتدا باسی شیمانەی وەها ئۆپراسیۆنێکی کردووە. راگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵاتی تورکیاش باسی ئامادە بوون بۆ هێرش بۆ سەر شنگال باسیان کردووە. هەندێک شوێن، ئۆپراسیۆنی گارە وەک پێشەکییەک بۆ ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لەناوچەی شنگال دەزانن. تورکیا لەرێکەوتنی شنگال کە دەرکردنی ملیشیاکانی پەکەکە و هەروەها حەشدی شەعبیشی بەپێویست داناوە و جەختی لە جێگرەوەی دەسەلاتی ناوەندی و هەولێر دەکات، پاڵپشتی دەکات.

لەگەڵ ئەمەش پەکەکە هێشتا لەوێ بوونی سەربازی هەیە و بەردەوامە. هەندێک لەسەرکردە جۆجێیەکان لەهەرێمی کوردستان باس لەهاوکاری پەکەکە و حەشد دەکەن. هەندێک لەراگەیاندنەکانی نێزیک لە حزبی دێمۆکراتی کوردستان باس لەوە دەکات کە هێزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال(یەبەشە) سەر بە پەکەکە تەڤلی هێزەکانی حەشدی شەعبی بوون. ئەم هەنگاوە لەپێناو شاردنەوەی هێزەکانی پەکەکە شرۆڤە کراوە. دەگوترێت کە 1500 ملیشیای ئیزدی تەڤلی سوپای 80ی حەشدی شەعبی بوون. دوای ئۆپراسیۆنی تورکیا لەگارە حەشدی شەعبی ژمارەی هێزەکانی لەشنگال زیاد کردووە. بۆ وێنە ژمارەی هێزەکانی ئەم گرووپەی سەربازی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی لەشنگال لە12 هەزار بۆ 20 هەزار زیادی کردووە. بەرپرسانی حەشدی شەعبی لەشنگال لەمەڕ هەرجۆرە هەنگاوێکی سەربازی تورکیا لەم ناوچە هۆشداری دەدەن. و باس لە فەرمانی بەغا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرجۆرە کردارێکی دەستدرێژیانەی تورکیا دەکەن. پێشتریش هادی عامری و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی باسی ئاگاداریان لەمەڕ ئۆپراسیۆنی تورکیا لەشنگال کردبوو و هۆشداریان دابوو. سەفەری عەبدۆلعەزیز ئەبوو فەدەک بۆ شنگال لەم رۆژانەداش ئەم پایەمە نوێیەی تێدا بوو کە حەشدی شەعبی بەرەنگاری هێرشی تورکیا بۆ سەر شنگال دەبێتەوە. هەواڵەکانی ئەم دوائیە باسی هەناردنی 8 هەزار هێزی سوپای ئێراقی دەکات بۆ شنگال بە ئەمری کازمی.

بەم دوایانە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی هێزە ئەمریکییەکان لەهەولێر ئەنجام درا. هێرشێک کە هێزەکانی سەر بە بەرخۆدان (گرووپی سرایای ئەولیای دەم) بەرپرسیارێتی لەئەستۆ گرت. هەندێک هێرشە دوایەکە بۆ سەر هەولێر لەگەڵ پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ ئەمریکا، پەیامێکی هۆشداریش بۆ هەولێر دەزانن لەمەڕ هاوکاری لەگەڵ تورکیا لەئۆپراسیۆنی سەربازی لەگارە. هێرشەکانی ئەم دوایانە لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانی ئێران لەبارەی شنگالەوە بووە.

دوای ئۆپراسیۆنی گارە و نێزیک بوونەوەی بوونی سەربازی تورکیا لەباکووری ئێراق بە گۆڕەپانی دزەی کۆماری ئیسلامی، چاودێرن ناکۆکی بۆچوون و دژایەتی بەرژەوندی لەنێوان دوو وڵات دەبینن. لەکاتێکدا کە تورکیا بەدوای زیادکردنی دزەی دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانە لەشنگال، ئێران پێشوازی لە بەهێزبوونی دەسەڵاتی ناوەندی لەمەڕ دەرکردنی حەشدی شەعبی لەناوچەکە ناکات. چوونکە بوونی هێزەکانی حەشد لەشنگال بۆ دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە سنوورەکانی سوریا لەرێگای ئێراقەوە زۆر گرنگە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دەسەڵاتی نوێی ئەمریکاش وەک دەسەڵاتەکی ترەمپ روانگەیەکی پۆزەتیڤی لەمەڕ بوون و دەسەڵاتی پەکەکە لە باکووری ئێراق نییە. تا پێش لەوەی کە بوونی سەربازی تورکیا لەباکووری ئێراق بە هۆی نەبوونی هەڕەشەی رژد لەدژی بەرژەوەنی سەرەکی کۆماری ئیسلامی لەئێراق کاردانەوەی توندی ئێرانی بەدواوە نەبوو. بەڵام هێرشی تورکیا بۆ شنگال دەتوانێت هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لەباکووری رۆژئاوای ئێراق و پێکەوە لکاندنی بەرەی بەرخۆدان بە سنوورەکانی سوریاوە بێت، هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی لەئێراق هەژمار دەکرێت. تا چەند رۆژ پێش ئێران پێ باش بوو کە نیگەرانی خۆی لەمەڕ کردارەکانی تورکیا لەباکووری ئێراق لەپشتەوەی پەردە بێنێتە زمان. بەڵام لەگەڵ نێزیک بوونەوەی تورکیا بۆ سنوورەکانی ئێراق و سوریا، کۆماری ئیسلامی لەڕێگای هاوپەیمانانییەوە لەئێراق پەیامی هۆشداری داوەتە تورکیا. هەنگاوەکان و هەڵوێستەکانی ئەم دوایەی هێزەکانی سەر بە ئێران لەئێراق دەبێت وەک پەیامی ئێران بۆ تورکیا ببیندرێت. هەندێک پێیان وایە کە ئێڕان لەڕێگای حەشدەوە لەباکووری ئێراق بەدوای پێشگرتن لە دزەی تورکیایە لەباکووری ئێراق. هەڵبەت لێدوانەکەی ئەم دوایەی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لەبارەی پێویستی دەرچوونی هێزەکانی تورکیا لەباکووری ئێراق کاردانەوەی راستەوخۆی دەوڵەتی تورکیای بەدواوە بوو و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەشمان باڵوێزی تورکیای لەبەرانبەردا بۆ روونکردنەوە بانگهێشت کرد.

سووربوونی هاوپەیمانانەی ئێران لەبارەی دژایەتی لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەشنگال و هاتنی ئەندامی نوێ لە نێو فۆرمێلەکەوە، ئاستی نمایشی تورکیای سنووردارتر دەکات. شیمانەی ئەوەی کە تورکیا بیەوێت لەگەڵ هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی (حەشدی شەعبی) بکەوێتە پێکدادانەوە کزە. چوونکە لەتەنیشت تێچووی گیانی و دارایی، دەتوانێت کاردانەوەی رژدی نێودەوڵەتی لەگەڵ خۆی بێنێت و تورکیا بکەوێتە ژێر گوشاری توندی جیهانییەوە. یەکێکی دیکە لەپرسگرێکەکان لەدژ ئەم ئۆپراسیۆنە لەشنگال کۆمەڵکوژی ئیزدیەکان (لەسەر دەستی داعش لەساڵانی رابردوودا) لەم ناوچە و هەستیاری رژدی رای گشتی رۆژئاوا لەمبارەوە کە هەرجۆرە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەلایەن تورکیا دەگۆڕێت بۆ هەنگاوێکی پڕ تێچوو.

بەڵام سەرنەکەوتن لەئۆپراسیۆنی ئەم دوایەدا حسێبەکانی ئەردۆغانی لەناوخۆ تا ئاستێک شێواند. ئێستا هەندێک لە دژبەرانی دەسەڵات لەناوخۆ پێێان وایە کە سەرنەکەوتنی ئەم دوایە لەئۆپراسیۆنی گارە کە بووە هۆی کوژرانی 13 بارمتە گیراوەکە، پێگەی خلۆسی ئاکار وەزیری دەرەوەی و یەکێک لەنێزیکانی ئەردۆغانیشی بردۆتە ژێر هێمای پرسیارەوە. چوونکە لەوانەیە کەسێک بۆ کارەساتی کوشتنی بارمتە گیراوەکان و هەروەها سەرنەکەوتن لەئۆپراسیۆنەکەدا قوربانی بکرێت.

لەگەڵ ئەمەش ئەزموونەکانی ئەم ساڵانەی دوایی پیشانی داوە کە ئەردۆغان یەکێک لەنێزیکترین هاوڕێیەکانیخۆی لەنێو هێزە چەکدارەکان بەم ئاسانییە ناکاتە قوربانی. لەلایەکی دیکەوە هەندێک رووداوی ئەم دوایە (کوژرانی بارمتە گیراوەکان) دەرفەتێکی گۆنجاوی بۆ زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر حزبی دێمۆکراتیکی گەلان بەکار هێناوە و بەدوای زیادکردنی سنوورەکانە بۆ ئەم گرووپە کوردیە. لەم پێناوەدا و لەماوەیەکی کورتدا دوای پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی 13 بارمتە گیراوە تورکیەکە، هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە دەستگیرکردنی زیاتر لە 718 ئەندامی پارتە کوردیەکەی هەدەپە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی تورکیا کرد. ئەم هەنگاوەی دوایی بەشێک لەزنجیرە کردارەکانی دەسەڵات بوو بۆ لەناوبردنی رەوابوونی هەدەپە لەتورکیا. وای پێدەچیت کە کوژرانی 13 بارمتە گیراوەکە لەم رۆژانەی دوایدا دەرفەتێکی گونجاوی بۆ دەسەڵات و راگەیاندنەکانی وەفادار پێیانەوە رەخساندبێت تا پێگەی هەدەپە لەناو ببەن. لەم رۆژانەدا گوشار بۆ سەر ئەم حزبە زیادی کردووە و هەنگاوێکی دیکە لەپێناو تابلۆ چاکردن هەرجۆرە هاوکاری لەگەڵیدا هەڵگرتووە.

آیا عملیات گارا مقدمه‌ای برای عملیات سنجار است؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب