چالاکی مافی مرۆڤی سویدی: پەکەکە گرووپێکی شەیتانییە

  • ۳ سال قبل

پوڵت کریستین چالاکی مافی مرۆڤ لەبواری بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مرۆڤ، هاوسەرگیری زۆرەملێ و بێبەشکردن لەخوێندان بە گرنگی دان بە منداڵان لەتویترەکەیدا باسی بابەتێکی کردووە کە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی کوشتنی ئەسرین محەمەدی کچی 13 ساڵانی کورد لەسەردەستی پەکەکەو پەژاک بڵاوکراوەتە.

کریستین وێڕای پێشوازی لە بابەتەکە لەبەشی ئێنگلیزی ماڵپەڕی چاودێر، پەکەکە وەک گرووپێکی شەیتانی ناودێر دەکات و لەحنەتی بۆ دەنێرێت. ئەو دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی پەکەکە ئەم کردەوە پیشان دەدات کە ئیشێکی قۆڕی کردووە و ئەم گرووپە بەتوندی شەیتانییە چوونکە منداڵان وەک سەرباز بەکار دێنێت و دواتر بەدەرچوونیان دەدات و لەکاتی هەڵاتنیش دەیانکوژێت.

 

ئەسرین محەمەدی کچی 13 سالانی کوردی ئێرانی دوای ئەوەی کە لەلایەن پەژاکەوە رفێندرا وەک منداڵی سەرباز بۆ شەڕ هەنێردرا بۆ قەندیل . باوک و دایکی چەندین جار نارزایەتیان دەربڕی و فایلی ویدیۆیی لێدوانی دایکی لەئاستێکی بەربڵاودا بڵاوکرایەوە. ئەسرین لەکاتی هەڵاتن لەقەندیل لەلایەن ئەندامانی پەژاکەوە دەستگیر و دواتر کوژرا. ئەمە بووە هۆی کاردانەوەی توندی کۆمەڵگای جیهانی. ئەم گرووپە تەنانەت لاشەکەی ئەسرینیشیان نەدایەوە بە ماڵباتەکەی.

 

فعال حقوق بشر سوئدی: «پ.ک.ک. گروهی شیطانی است»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب