نوێنەری سەقز و بانە: کۆڵبەری دەرئەنجامی بێ ئیشی و بەتاڵ بوونی خوانەکانە

  • ۳ سال قبل

بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەزاری ئیلناوە، بێهزاد رەحیمی (نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە پارلمانی یازدەیەم) لەبارەی دۆخی ئیش و کار لەکوردستان وتی: پارێزگای ئێمە لەبواری ئیش و کار پارێزگایەکی بێ بەشە. ئێمە لەبواری ئیشی پیشەسازیەوە پلەی 27مان هەیە و لەئاماری بێ ئیشیدا وابزانم لەنێو سێ پارێزگاکەی دوایدا بین.

ئەو ئەمەشی وت کە دۆخەکە وایکردووە کە بۆ دابەزاندنی ئاستی بێ ئیشی دەرفەتەکانی ئیش زۆر پێکبێن و وتی: بۆ زیادکردنی ئیش کردن دەبێت یەکەی وەبەرهێنان پەرە بدەین. بەداخەوە چوونکە پارێزگای کوردستان پیشەسازی نییە، وەها دۆخێکمان هەیە. بە پیشەی بچووک و کارگەی ژێر دە کەسی ناکرێت دۆخی ئیش و کار لەپارێزگا بەهێز بکرێت و دەبێت بەدوای ئەو پیشانەدا بڕۆین کە کرێکاری لەسەد کەس زیاترە. رەحیمی وتی: لەپارێزگای کوردستان، پیشەی پلاستیکی بارز کە زیاتر لەسەد کەس تێدا ئیش دەکەن، دەتوانێت نموونەیەک بێت لەم جۆرە پیشانە و لەناوچەدا دەتوانین ئاماژە بە کارخانەی گڵۆپ درۆست کردنی کەرەستەکانی نێو ماڵ بدەین کە نێزیکەی 120 کەسی کردووتە خاوەن ئیش. پەرەدان بەم جۆرە پیشانە لەئەجێنداماندایە.

نوێنەری سەقز و بانە لەدرێژەدا وتی: لەگۆڕەپانی هەڵبژاردنی ئێمە بێ ئیشی زۆر زیادە و کەسانێک بە بۆنەی نەبوونی ئیش و داهات روو دەکەنە کۆڵبەری. ئێستا چەند لەو وەبەرهێنەرانە و خاوەنی پیشەکان، کارگایان لێداوە و بێ ئیشیان بۆ لای خۆیان راکێشاوە و لانی کەم مافی یاسایی ئیشیان پێ دەدەن. ئێمە دەمانەوێت کە ژمارەی ئەم جۆرە یەکانە زیاد بکەین. بەخۆشیەوە لەبواری گۆڕەپانی هەڵبژاردنی خۆم دەبێت بڵێم کە باسی دروست کردنی فڕۆکەخانەی سەقز، تواندنەوەی ئاسنی سەقز و کانزای زێڕ و جگەر کە لێککردنەکەی واژۆ کراوە لەبەردەستدایە. هەریەک لەمانە مام ناوەندی 150 کەسی دەوێت ئیشیان تێدا بکات و ئەمە بۆ خۆی دەتوانێت یارمەتی ئیش و کاری کوردستان بدات.

بێهزاد رەحیمی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم ناوچە لەرووی ناچاریەوە رۆۆیان لە کۆلبەری کردووە و وتی: خەڵک بە ئەنقەست و بە ئاگاداریەوە روویان لەم ئیشە نەکردووە کە گیانیان بخەنە مەترسیەوە، ئەوان لەبەر نەبوونی داهات و خوانی بەتاڵ ئەم ئیشە دەکەن. ئێمە ناتوانین پێیان بڵێین مەڕۆن بەدوای ئەم ئیشە، چوونکە کە وابێت تێچوو و داهاتی ژیانیان نییە. ئەوەی ئێمە دەتوانین بۆیان بکەین ئەوەیە کە ئیشیان بۆ ببینینەوە.  کە وابوو دوورە خەڵک بڕۆن بەدوای کۆڵبەریدا مەگەر ئەوانەی کە بەرژەوەندیان لەم رێگادایە.

ناوبراو لەدرێژەدا لەبارەی داخستنی هەندێک لەکارخانەکان وەک پۆڵای زاگرۆس و رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی دووبارەی وتی: بۆ دەستپێکردنەوەی دووبارەی ئەم کارخانە دەبێت تیمێک بۆ رووندنەوەی کێشەکانی وەبەرهێنان پێک بێت تا بزانین کێشەکە چییە. ئەو وتی: بەداخەوە هەندێک لەکارخانەکان بەڕێوەبەری باشیان نەبووە و لەهەندێک نموونەشدا کێشەیان هەبووە کە بە پێی خوێندنەوەی رێک و پێک کارخانە رێک نەخراوە. بۆ نموونە لەبارەی پۆڵای زاگرۆسەوە کێشەی دابینکردنی مادەی سەرەکی هەیە و بۆ خۆی کاتێک مادە نەبێت بەرهەمیش نابێت.

ئەم نوێنەرە لەوڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا گەڕەنتیەک هەیە بۆ چارەسەری کێشەی ئیش و کار لەکوردستان وتی: گەڕەنتی نییە بەڵام بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین تا پێک بێت. هەڵبەت بەمجۆرەش لەسەر لاپەڕە قسە ناکەین، دەبێت بکەوێتە بواری کردارەوە و گەر پیشەیەک کێشەی هەبوو، بزانین کێشەکە لەکوێیە و چارەسەری بکەین.

نماینده مردم سقز و بانه: کولبری نتیجه بیکاری و خالی ماندن سفره‌ها‌ست

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب