نامەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بۆ سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لەبارەیمافی سنوورنشینان

  • ۳ سال قبل

چاودێر لەبارەی ژیانەوەی مافی گشتی سنوورنشینان و سەرنج دانی زیاتر بۆ پرسە ئابووری و پەرەسەندوویی بەردەوام و هەمە لایەنەی ناوچە پەراوێزەکان لەئێراندا نامەیەکی کراوەی بۆ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی نووسی.

سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی

سڵاو

هەروەک دەزانن و زۆر جار باستان کردووە لەبەرچاوگرتنی مافی گشتی یەکێکە لە ئەرکەکانی دەسەڵات و سیستمی سیاسی و لەیایسادا دابەشکردنی هاوڵاتیان بۆ سەر پلە یەک و دوومان نییە. بۆیە هەموو هاوڵاتیانی ئێرانی دەبێت مافی یەکسانیان هەبێت. ئێوە راشکاوانە جەختان کردۆتەوە کە دەوری ئێن جی ئۆەکان لەگۆڕەپانی دادپەروەری و ئارمان خوازی و داخوازی مافی گشتی بی وێنەیە. چاودێڕ وەک دەزگایەکی مافی مرۆڤ رادەگەینێت کە بەداخەوە بە پێی لێکۆڵینەوەکان و پێگەیشتنی راپۆرتە دێکۆمێنتاریەکان لەسەرچاوە خۆجێیەکان لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەماوەی نیزیکەی دوو ساڵی رابردوو و هەروەها لێکدانەوەی دێکۆمێنتاریەکان لەماوەی یەک دەیەدا مافی گشتی بەتایبەت لەمەڕ هاوڵاتیانی کوردنشینی سنوورنشین زۆر پێشل کراوە. ئێمە هیوادارین لەڕێگای ئەو زانیاریانەی کە لەم نامەیەدا لەسەر بنەمای دەستکەوتەکانی دەزگاکە پێشکەش دەکرێت بتوانین بابەتەکە بۆ ئێوە و هاوکارانتان و دەزگا دەوڵەتییەکان روون و زەلال بکەینەوە لە هەمان کاتدا چەندین پێشنیازیش بەمەبەستی دابینکردنی مافی هاوڵاتیانی سنوورنشین پێشکەش دەکرێت.

 

بەڕێز رەئیسی!

دوو پرسی کۆڵبەری و سووتەمەن بەری ئەم رۆژانە دوای رووداوە تاڵەکانی سەراوان زۆر لەمیدیاکان و کەشی ئەنتەرنێتدا رەنگدانەوەی هەبوو. بەداخەوە میدیاکانی ناوەندگەرایی ئێرانی بەس لەکاتی قەیران و پێکدادان و تووڕەیی گشتی و خراپ بەکارهێنانی تێرۆریستە چەکدارەکان سەرنج دەخەنە سەر ناوچە سنووریەکان. میدیاکانی ئێرانی چارەسەری بنەڕەتی ئەم پرسەیان ناوێت و هەندێک زانیاری هەڵە لەبارەی کۆڵبەران و سووتەمەن بەرانەوە دەخەنە ڕوو. لەبارەی ئەم دوو دیاردە ناخۆشەوە سنوورنشینان کەمترین بەرژەوەندی دەبەن و سوودی سەرەکی ئەم بازرگانیە ناخۆشە ئەوانەی دەیبەن کە کەمتر ئاماژەیان پێدەدرێت.

لەبارەی کۆڵبەران دەبێت جەخت بکەینەوە کە ئەم توێژە لاواز و هەژارە کاڵاکان لەسەر کۆڵیان دەگوازنەوە و دەیبەن بۆ دەڵاڵەکان کە لەگەڵ تۆڕی مافیایی خۆیان لە بازارە نافەرمییەکان دەفرۆشرێت. کاڵای قاچاخ لەسنوور تا شارە گەورەکان و تا گەیشتن بە بەکارهێنەری کۆتایی، چەندین قات نرخی بەرز دەبێتەوە بەڵام کۆڵبەران هیچ بەرژەوەندیەک لەم بەرزبووونەی نرخ نابەن. ئەمە پیشان دەدات کە باشترین رێکار بۆ چارەسەری ریشەیی ئەم پرسە رێکخستنی بازارچە فەرمی و یاساییەکان و راگرتنی هەرجۆرە چالاکی لەژێ ناوی کۆڵبەریدایە. چوونکە کاپاسیتەی پەرەسەندوویی بازرگانی سنوور زۆر بەربڵاوترە لە نیازی بازاری ئیشی سنوورنشینانە و گەر بەهەند وەربگیردرێت لەنێو دەوڵەتدا دەتوانێت ئەم پرسە ئاڵۆزە بۆ هەمیشە بن بڕ بکردرێت و رێکارەکانی وەک بیمەی کۆڵبەری زۆر گاڵتەجاڕیە. چوونکە رێکاری وەک بیمەی کۆڵبەران بەواتای بە فەرمی ناسینی ئەم دیاردە و یاسایی کردنی قاچاخە. کۆڵبەری ئیش نییە کە پێویستی بە بیمە هەبێت. کۆڵبەری دەبێت لەگەڵ پەرەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکان بن بڕ بکردرێت. لەڕاستیدا ئاسایشی ئابووری لەئاستی تاک و دابینکردنی مووچە، پەیوەندی قووڵی لەگەڵ چەمکی ئیش و داهاتی تەواو و سەقامگیر هەیە. واتە بازاری ئیش هێزێکی ئیش کەر دەرفەتی گونجاو بۆ ئیش کردن و دابینکردنی داهات دەبێت ئاسایشی هەبێت. گەر ئیشێک ئاسایشی گیانی تاکێک بخاتە بەر هەڕەشەوە یا هەر سات پێگەی ئیشەکە رووبەڕووی لەناوچوونەوە بێت ئاسایشی ئابووری و مافی دەستڕاپێگەیشتن بە ئیشی گونجاو پێشل بووە. بۆیە ئیشی کۆڵبەری کە یەکەم ئەوەی کە هەمیشەیی نییەو  هەر کات و سات بە هۆکاری سیاسی و ئابووری و ئاسایشی و … لەوانەی لەناو بچێت و دووەم ئەوەی کە گیانی کۆڵبەران بەردەوام رووبەڕووی مەترسی رژدە کە دەگاتە مردن (تەقەی پیاوانی دەوڵەت، پێکدادان لەگەڵ قاچاخچیان و گرووپە چەکدارەکان، هەرەس و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی) دایە بۆیە ئیشێکی گەرەنتی کراو و هەمیشەیی نییە. بۆیە دەتوانرێت بگوترێت کە لەمبارەوە مافی کۆڵبەران بۆ ئەوەی دەستیان بگاتە ئیشێکی گونجاو پێشل کراوە. هەروەها لەم ئیشەدا پاراستن لەمەڕ لەکیس چوونی ئیشێکی پرداهات (ئاسایشێ ئیش) واتای نییە، چوونکە خاوەن ئیشێکی فەرمی بوونی نییە. بۆیە مافی ئاسایشی ئیشیش پێشل دەکرێت. ئاسایش داهات (دڵنیایی لەوەرگرتنی مووچە) بیمەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و پشتیوانی لەکاتی خانەشین بووین و نەبوونی توانای ئیش کردن لەم ئیشەدا بوونی نییە.

هەروەها ژمارەیەک لەکۆڵبەران لەدیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران خاڵی سەیری لەبارەی ئەم دیاردە ناخۆشەوە درکاندووە. باجگرتن لێێان لەلایەن گرووپە چەکدار و تێرۆریستەکان، تەقەی هەڵە لەلایەن هێزەکانی سەربازی ئێرانەوە و … لەو مەترسیانەن کە رووبەڕووی کۆڵبەران دەبێتەوە. قاچاخی مرۆڤ، هاوردەکردنی چەک و کاڵای نایاسایی، لەژێر ناوی کۆڵبەریش دەبێت لەبەرچاو بگیردرێت. کاتێک دەوڵەتی ئێران کۆڵبەری لەڕێگای پرۆژەی وەک بیمە و کارتی شووناسی بە فەرمی دەناسێت، سرووشتییە کە لەرێگای کۆڵبەریەوە هەندێکیش بەدوای خراپ بەکارهێنانی ئابووری، سیاسی و ئاسایشی بن. بۆیە پێشنیازی ئێمە دامەزراندنی رێکارەێکی گونجاوە لەگەڵ کاپیستیەکانی بازرگانی رۆژدا. لەبارەی سووتەمەنی بەریش کە زۆرتر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئێڕان باوە ئەویش وەک کۆڵبەریە. قاچاخ کردنی زۆرێک سووتەمنی لەوڵات، کەمترین بەرژەوەندی بۆ خەڵکی سیستان و بەلووچستان نییە.

بەڕێز رەئیسی!

مافی گشتی خەڵکی کورد رۆژانە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە پێشل دەکرێت. گەر لەتاران لەگارگەیەکی پیشەسازی و بەرهەم هێنان و بەڵێندەری پرۆژەکانی ئاوادان کردنەوە باج وەردەگیرا؛ رەنگدانەوەی میدیا و بەرپرسانی دەسەڵای کۆماری ئیسلامی چ دەبوو؟ گەر لەتاران منداڵان و کچان بەمەبەستی کردەوەی تێرۆریستی چەکدار کرابان و رفێندرابان چ کاردانەوەیەکتان دەبوو؟ گەر گەنجانی پایتەختی ئێران بۆ ئەندامێتی لەگرووپی چەکدار فریویان دەخوارە و دەڕۆشتن بۆ کوێستان و لەشەڕێکدا کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئێران و کوردانەوە نییە کوژرابان و لاشەکەشیان رادەستی ماڵباتەکەیان نەکردباوە میدیا و جێگرەوەکانی ئێوە چ کاردانەوەیەکیان دەبوو؟ بێدەنگی یا سەرکۆنە کردن؟ دەستوور بۆ بەرەنگاربوونە یا پشت گوێ خستن؟ ئەم کردەوە تاڵانە و ئەم رووداوە تاڵانە چیرۆکی هەررۆژەی ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانە. کۆڵبەر، دەبێتە ئامانجی باجگرتن و تەقە، منداڵان دەرفێندرێن، کەرەستە بەهاکانی چالاکی پیشەیی و بەڵێندەرانی دەوڵەت، ئاگریان تێبەردەدرێت و بە هۆی باجگرتنەوە دادەخرێن و … بەڵام میدیاکانی ئێرانی سەرقاڵی پرسەکانی پایتەختن. منداڵانی زۆر لەبەلووچستان و سیستان دەستیان بە هۆی هێرشی گاندو – تمساحە بچووکەکان – لەنێو مێرگەکاندا کاتی کۆکردنەوەی ئاوی پیس بۆ خواردنەوەی لەدەست دەدەن بەڵام راگەیاندنەکانی ئێرانی سەرقاڵی بوونی تمساحن لەنێو دەریاچەی خەلیج فارسی تاران. ئەمانە واتە مافی گشتی، سەرنج داینی یەکسانی هەموو خەڵک و منداڵان، واتە مافی گشتی. چاودێڕ پێی وایە کە سەرنجی میدیاکان، بۆ سەر بابەتی هاوشێوە بەداخەوە یەکسان نییە و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە منداڵانی کوردی ئێرانی ببنە قوربانی تێرۆریزمی شاراوە و سیاسەتە پیسەکانی منداڵ سەربازی و هەڵبەت دەنگی خۆیان و ماڵباتەکانیان ناگاتە هیچ کوێ. کۆمەڵگا و رۆشنبیران و بەرپرسان لەمەڕ ئازاری منداڵان و هاوسەرگیری منداڵان و منداڵانی ئیش هەستیارن. کەوایە چاوەڕوان دەکرێت لەبارەی بەکارهێنانی منداڵان لەبواری سەربازی و رفاندنیان و بەکار‌‌هێنانیان وەک بکەری خۆکۆژ و ….یش هەستار بن.

بەڕیز رەئیسی!

بۆ ژیانەوەی مافی گشتی خەڵکی ناوچە سنووریەکان لەرۆژهەڵات و رۆژئاوای ئێران، بەش و کارگێڕی تایبەت دەستنیشن بکەن.

کۆتایی

 

نامه دیدبان حقوق بشر کردستان ایران به رئیس قوه قضاییه جمهوری اسلامی در مورد حقوق مرزنشینان

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب