دەزگاکانی سەر بە هەدەپە بۆ ئەندام گرتنی پەکەکە لەنێوان ژناندا بەرنامە دادەڕێژن

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دەزگاکانی سەر بە پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە) کە لایەنگری پەکەکەیە، زەمینەی تەڤلبوونی ژنانی بۆ نێو پەکەکە رەخساندووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە گەر پەکەکە باس لەوە دەکات کە ژنان ئازاد دەکات بەڵام لەڕاستیدا ئازادیەکان و ئاسایشیان لەبەرچاو ناگرێت و تەنانەت دەیانخاتە مەترسییەوە. راپۆرتێک لەژێر ناوەی تێرۆریزم و ژنانی پەکەکە کە لەرۆژی جیهانی ژن لەلایەن حەیبە ئۆچاڵ جێگری پارتی داد و گەشەپێدان بڵاو بووەوە باس لەوە دەکات کە چۆن ئەم رێکخراوە تێرۆریستیە ژیانی ئەندامانی خۆی لەناو دەبات.

ئۆچاڵ بەجەخت کردن لەسەر ئەوەی کە پەکەکە هەمیشە خۆی لیبراڵ دەناسێنێت و باس لە تێکۆشان بۆ ئازادی و پاراستنی مافی ژنان دەکات دەنووسێت: پەکەکە بۆتە هۆی ئەوەی کە لەنێوان کۆمەڵکوژیدا ئازار ببینن. پەکەکەش ژنانی ئەندامی ئەم رێکخراوە و هەم دایکانی کچانی رفێندرا قۆڕبەسەر دەکات. ئەو لەدرێژەدا دەنووسێت: زۆرێک لە ژنان کە وەک شەرڤان دەبنە ئەندامی پەکەکە، لەیەکەمین دەرفەتدا لەو رێکخراوە هەڵدێن و ئەزموونی ئەندامبوون وەک شەوە دەگێڕنەوە.

راپۆرتەکە دەڵێت: لەکاتێکدا کە پەکەکە لەبارەی رزگاریەوە باس دەکات، کەسانێک کە ئەم رێکخراوە بەجێ دەهێڵن هەژموونی سەپێنراو لەلایەن سەرکردایەتی و سیستمی دیکتاتۆری لەناوخۆی ئەم سیستمە ئاشکرا دەکەن. ئەم راپۆرتە جەخت دەکاتەوە کە زۆرێک لە ئەندامە دابڕاوەکان دەڵێن کە ئازاری و بچووک خستنەوە و دەستدرێژی سێکسیان لەسەر کراوە.

ئۆچاڵ بەرۆژنامەی دەیلی سەباحی وت: ئەم رێکخراوە تێرۆریستیە نرخەکانی ماڵبات کە کۆڵەکەی کۆمەڵگان وەک پاشماوەی ژیانی دەرەبەگایەتی دەبینێت و رەتی دەکاتەوە. ئەوە دەڵێت لەگەڵ چەند کەس لەئەندامانی پێشووی پەکەکە و ماڵباتەکانیان کە زیاتر لەیەک ساڵ لەپێش نووسینگەی هەدەپە لەئامەد مانگیان کردووە بەنیشانی ناڕزایەتی دەربڕین لەبارەی رفاندنی منداڵەکانیان لەلایەن ئەم رێکخراوە تێرۆریستیەوە، قسەم کردوو و وتی: هەدەپە دەوری لەتەڤلیکردنی ئەندامان بۆ نێو پەکەکەدا هەیە. زۆرێک لە تێرۆریستە پێشووەکانی ژن دەڵێن دوای ئەوەی کە رۆشتنە ناوەندی هەدەپە لەلایەن پیاوانی گەنجەوە فریو دران. ئەم ئەندامەی پارتی داد و گەشە پێدان دەڵێت: باس لەبارەی ژنان وەک باسی پەکەکە لەدڵی بەیانییەی هەدەپەدایە. بەڵام لێدوانی ئەندامانی پێشوو و دابڕ پیشان دەدات دۆخی ژنان نەتەنیا بەرز نەبۆتەوە بەڵکوو ئەوان لەزۆر بواردا رووبەڕووی ئازار بوونەتەوە.

ئۆچاڵ لەبارەی خراپ بەکارهێنانی ژنان لەنێو پەکەکەدا، ئەزموونی ژنێکی تێرۆریستی پێشوو دەگێڕێتەوە. ئەو بە ئۆچاڵ دەڵێت کە ژنانی لەنێو رێکخستندا قورسترینئەرکەکان لەشاخ لەئەستۆیانە، بەتایبەت کاتێک کە تووشی سوری مانگانەن، و پەکەکە ناچاریان دەکات ئیشی دژوار لەوەها مەرجێکدا ئەنجام بدەن. سەرکردەکانی پەکەکە هەوڵ دەدەن تا ئەوان لەشووناسی ژنایەتیان دوور بکەنەوە و لەناوی ببەن. ئەوان ئیدعای عەوە دەکەن کە پێشوازی لەمافی ژنان دەکەن لەلایەک و لەلایەکی دیکە کەڵکی خراپ لەجەستەی ئەندامانی ژن وەردەگرن. ئارمانجیان منداڵانان کە لەدۆخی دژواری کۆمەڵگادا دەژین و توانای ماڵباتیان لاوازە و ئەمە بریتیە لەو ماڵباتانە کە دایک و باوکیان مردوون یا لێک جیا بۆنەتەوە و یا لەناوچەیەکی دوورتردا ئیش دەکەن، ئەمە بەو واتایە دێت کە ئەندامەکان لەنێو ئەم گرووپەدا بێبەش و دوورن لەکۆمەڵگا.

ئۆچاڵ باسی ئەمە دەکات کە منداڵان ناتوانن تێبگەن راستی ئەم ریکخستنە چییە و دەڵێت: هیچ یەک لەو منداڵانە بە ئیرادەی خۆیان نەڕۆشتوون. ئەو دەڵیت کە ئەم رێکخراوە کەسانی خوار تەمەن ۱۱ ساڵیش تەڤلی دەکات. پەکەکە ژنانی گەنجی ۱۸ بۆ ۲۰ ساڵ زۆرتر ناکاتە ئامانج چوونکە کەسانی چکۆلەتر دەکاتە ئامانج چوونکە دەزانێت کە ئاسانتر بۆ شەڕ و توندوتیژی پەروەردە دەبن.

ئۆچاڵ وتی کە ئەوانەی دەیانەوێت لەو رێکخراوە جیا ببنەوە رووبەڕووی هێرشی بانگەشەیی دەبن و وتی: یەکێک لەئەندامانی پێشوو کاتێک دایکی، یەکێک لە ماڵباتە مانگرتووەکانی لەئامەد لەناکاو لەتەلەڤیزیۆن بینی بڕیاری دا لەپەکەکە جیا ببێتەوە.

کاریگەری مانگرتنی ئامەد

ئەم ئەندامەی ئاکپارتی دەڵێت: مانگرتنی ماڵباتەکان لەئامەد خۆر بەکاریگەر بوو و دەڵێت: لەگەڵ ئەمەش، ئامێری پەیوەندی و تەلەڤیزیۆن بۆ ئەندامان قەدەخەیە و بەس تێرۆریستە گەورەکانی رێکخستن دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن. ئەم ناڕزایەتییە ئەو کات دەستی پێکرد کە هاجەر ئاکار شەوێک لەبەردەم نووسینگەی هەدەپە لە ئامەد ئامادە بوو و خوازیاری گەڕانەوەی کۆڕەکەی بوو. محەمەد ئاکار کۆڕەکەی لە۲۴ی ئووتی ۲۰۱۹ گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و ئەمە بووە هیوایەک بۆ ماڵباتەکانی دیکە. هەفتەیە دواتر، لە ۳ی سێپتەمبەری ۲۰۱۹ ماڵباتەکان بەدوای ئەم ئیشەی ئاکاردا رۆشتن و ناڕزایەتی بەکۆمەڵیان دەربڕی. لەو کاتەوە تائیستا وردە وردە ژمارەی ماڵباتەکان زیادی کردووە کە خوازیاری گەڕانەوەی منداڵەکانیانن و دەڵێن لەلایەن گرووپی تێرۆریستیەوە هەڵخەڵەتاون یا رفێندراون.

ژمارەیەکی بەرچاو لەتێرۆریستەکانی پەکەکە هەڵاتوون و خۆیان رادەست کردۆتەوە بەڵام زۆرێکیان لەترسی سزادان ناوێرن بگەڕێنەوە. ئۆچاڵ وتی: ناڕزایەتی دایکان گورزێکی کوشندەتر لە گورزەکانی هێزەکانی ئاسایش بوو بۆ پەکەکە. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە موراڵی پەکەکە بشکێت. دەبێت ئەم پشکی سڤیلانە لەبەرانبەر پەکەکە بەهێز بکرێت. ئارمانج لەم راپۆرتە پێشگرتن لەتەڤلیبوونی کەسانی دیکەیە بۆ نێو پەکەکە و گەڕاندنەوەی کەسانی هەڵخەڵەتاو. ئۆچاڵ دەڵێت: هەرچەند ئەندامبوونی کەسان لەتورکیا لەچەندساڵی رابردوودا زۆر کەمی کردووە بەڵام باڵی یەپەگە وەک باڵی پەکەکە هێشتاش منداڵان تەڤلی دەکات و دەیانبات بۆ شەڕکردن لەناوخۆی سوریا. یەکێک لەوانەی رفێندراوە بەس ۱۳ ساڵی بوو.

رۆژئاوا باشتر دەزانێت کە پەکەکە مافی مرۆڤ پێشل دەکات

ئۆچاڵ دەڵێت: رۆژئاوا پەکەکە لەئێمە باشتر دەناسێت. بەڵام هێشتا وەک ئامرازی سیاسی کەڵکی لێوەردەگرێت. پرسی ژنان دەبێت گەورەتر بێت لەسیاسەت. و جەختی کردەوە کە وڵاتانی رۆژئاوایی چاویان داخستووە لە خراپ بەکارهێنانی رۆژانەی ژنان لەناوخۆی ئەم رێکخستنەدا. ساڵی رابردوو راپۆرتی لێپرسەرێکی باڵای ئەمریکا پیشان دەدات کە یەپەگە سەرەڕای ئەوەی کە بەڵێنی داوە کە تەڤلیکردنی منداڵان رابگرێت بەڵام هێشتاش درێژە بە تەڤلیکردنی منداڵان لەنێو کەمپی ئاوارەکان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەدەن. راپۆرتەکە لەزاری راپۆرتی ساڵانەی قاچاخی مرۆڤ لەلایەن وەزارەتی بواری دەرەوەی ئەمریکایە کە دەڵێت: هەرچەند لەژووئیەی ساڵی ۲۰۱۹ هەسەدە وەک وێرژنی نوێی لەگرووپە تێرۆریستەکانی یەپەگە بەرنامەیەکی کرداری پەسەندکراوی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی کۆتایی بە بەکارهێنان و تەڤلیکردنی منداڵان بۆ پەروەردەی سەربازی بدات، بەڵام ئەم گرووپە هێشتاش دریژە دەدات بەم کردارانەی.

ئۆچاڵ وتی: وێڕای ئەوەی کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی پەکەکە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی ناساندووە بەڵام ئەمە لەکرداردا کاریگەریەکی وەهای نەبووە. ئەمریکا لەشەڕی دژ بە داعش لەپلەی یەکەم لەگەڵ یەپەگە لەباکووری سوریا هاوکاری کرد لەکاتێکدا تورکیا بەتوندی دژی بوونی ئەم گرووپەیە لەباکووری سوریا، کە گرنگترین خاڵی ناکۆکی نێوان تورکیا و ئەمریکایە و دژایەتی کرد. ئەنکەرە زۆر لەمێژە کە بەهۆی پاڵپشتی ئەمریکا لەیەپەگە رەخنەی لەو وڵاتە کردووە و دەڵیت ئەم گرووپە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دەخاتە مەترسی و هەڕەشەوە و خەڵک دەتۆقێنێت، ماڵەکانیان کاول دەکات و ناچاریان دەکات کە هەڵبێن.

بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن یەپەگەوە وەک سەرباز زۆر جار لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەوانە لێبوردنی نێوەدەوڵەتی و چاودێری مافی مرۆڤ رەخنەی لێگیراوە و کراوە بە بەڵگە. یاسا نێودەوڵەتییەکان گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت رێگا نادات کە خوارووی ۱۸ ساڵ بکەن بە ئەندام و بەکار‌هێنانی منداڵانی خوار تەمەن ۱۵ ساڵ وەک تاوانی شەڕ پێناسە دەکات. لەماوەی چوار دەیەی رابردوودا دەیان هەزار کەس کەزۆربەیان کورد بوون کوشتووە و لەنێو لیستی تێرۆریستی ئەورووپا و ناتۆ و ئەمریکادایە.[۱]

[۱].https://www.dailysabah.com/politics/war-on-terror/hdp-organizations-lay-foundation-to-recruit-women-for-pkk-report

 

نهادهای وابسته به ه.د.پ. برای عضوگیری پ.ک.ک از میان زنان برنامه‌ریزی می‌‌کنند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب