ئێلیزابێت تسورکۆف: پەکەکە ئەندامی 11 ساڵەشی هەیە

  • ۴ سال قبل

ئێلیزابێت تسورکۆف چالاکی مافی مرۆڤ و خوێندکاری قۆناخی دۆکتۆرای زانستە سیاسییەکان لە تویترەکەیدا وێنەی کچێکی 11 ساڵانی کوردی لەگەڵ وێنەیەک لەناسنامەکەی داناوە و نووسیویە:

ئەم کچە 11 ساڵیە و لە شاری ئامودێ رفێندراوە. ئەم ماڵباتە کە پێشتریش چەند ئەندامێکیان کوژراوە دەڵێت هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک سەر بە پەکەکە ئەم منداڵیانە رفاندووە.

هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک منداڵان دەرفێنن بۆ ئەوەی بیانکەن بە ئەندامی چەکداری پەکەکە. لەدرێژەدا دەڵێت کە دەزگاکانی مافی مرۆڤ وەک لێبوردنی نێودەوڵەتی، چاودێری مافی مرۆڤ، تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا زۆر جار لەبارەی بوونی منداڵانی سەرباز لەنێو پەکەکە دا هۆشداریان داوە و داویان لەو وڵاتانە کردووە کە پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک دەکات کە گوشار بخەنە سەریان بۆ ئازادکردنی ئەو منداڵانە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب