ئاکار لەپەکەکەدا؛ هێرشی یەکێک لە کادیرانی پەکەکە بۆ سەر یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی مەعنەوی کوردانی ئیزدی

  • ۴ سال قبل

کوردپارێز/ گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەوانەیە تەنیا رەوتێک بێت لەنیوان پارتە کوردییەکاندا کە لەبارەی نرخە پەروەردەیی و ئاکاری و کەسایەتی تاکی کورد زۆر دەدوێت. بە لە بەرچاو گرتنی بانگەشە بەربڵاوەکانیان لەمبارەوە، کەسانێک کە بەڕاستی فیرقەی تێرۆریستی پەکەکە نەناسن لەوانەی وابیر بکەنەوە کە ئەوان هزرێکی ئاکاریان بەخشیوەتە کەسایەتی کورد! و کادیرەکانی بەنرخترین دەرچووانی خولی ئاکارین!

بەڵام ناوەڕۆکی ئەم ئاکار و راهێنانە لەپەکەکەدا چییە؟!
ئاکار لەپەکەکەدا بەستراوەتەوە بە ئاپۆ، درۆ و فێڵ بەناوی برایەتی گەلانە، دەرەوەی ئەم چوارچێوانە شتێک بەناوی ئاکار لەپەکەکەدا بوونی نییە، لەروانگەی پەکەکە، نەدینداری، نە ڕێزگرتن لەکوردستان و نەڕێز گرتن بە کەسایەتییەکان و رەتە کوردییەکان، بەناوی ئاکارەوە نییە.

پەکەکە ئەم ستراتژییەی بەشێوازی سیستماتیک و رێکخستن کراو کراوە، ئەم گرووپە کادیرەکانی، کەسانی ئەرووپایی و بەشەکانی دیکەی کوردنشین وەها پەروەردە دەکات، وەک بڵێتی هیچ شتێک پیرۆز و بەڕێز جگە لەئۆجالان لەم جیهانە بەریندا نییە! بۆ ئەوەی کوردەکان گەورە و بەڕێز بن، دەبێت ئۆجالان لەئاستی پیرۆزابووین خۆشیان بوێت، هەروەک کە موسڵمان محەمەدیان لا پیرۆزە، رێزی دەگرن و بڕوایان پێیە! یا وەک مەسیحییەکان کە بڕوایان بە عیسا هەیە و لایان پیرۆزە! و پەکەکە لەم روانگەوە وەک ئەوانە، چوونکە بڕوایان بە ئۆجالان هەیە و بەس ئەو بە پیرۆز دەزانن. دەستخۆشی لە سەرۆک و کەسایەتییە کوردەکان لەم فیرقەیەدا رێگەپێدراو نییە.

باشترین بەڵگە بۆ ئەوەی دەیڵێین لەوانەی هەر ئەم کلیپە بێت کە لەلایەن لایەنگرانی پەکەکە و کادیرانیەوە فیلمی لێهەڵگیراوە و ئەم پیشان دەدات کە ئاستی نزمی ئاکاری کادیران، ئەندام و لایەنگرانی پەکەکە و پەروەردە و راهێنانی  پەکەکە بۆ ئو ئەوانە! هەرچەند ویدیۆەکە تەنیا یەکێک لە هەزاران نموونە لە لایەنگرانی پەکەکە لەبەرانبەر کەسایەتییەکی گەورەی کوردە، بەڵام ئەوەی کە دەرئەنجامی بەرهەمی هزری، کلتووری و پەروەردەیی پەکەکە بۆ کادیر و لایەنگرانییە ئەمە دەسەلمێنێت!

ئەم ویدیۆیە بۆ یەکێک لەکادیرانە لەئەورووپا، تا ئەو ئاستە کە ئەمە وێنەیەکی دەگمەنە لە بچووک خستن و گەوجی لەبەرانبەر یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی مەعنەوەی کوردانی ئیزدی (کەریم سلێمان) کە تۆمار کراوە، هەموو ئەمانە بەم هۆکارەیە کە کەریم سلێمان وتی کە ئەو کوردێکی ئیزدییە؟ نەتەوەی کوردە و ئائینی ئیزدیە. کادیری پەکەک لەم کلیپەدا بە ناخۆشترین شێوە هەڵسووکەوتی کرد و رێگای نەدا خۆی  بپارێزێت و راستییەکان بڵێت و یا باشتر بڵێن وڵامی تۆمەتە درۆەکانی بداتەوە!

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب