ئاماری نوێ لە رفاندنی کچان و ژنانی عەفرین لەلایەن گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا

  • ۳ سال قبل

بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستسانی ئێڕان و لەزاری رێکخراوی ژنانی ون بووی عەفرین، ئەم رێکخراوە لەراپۆرتی مانگی دێسەمبەر دا ئاماری نوێ لە رفاندنی کچان و ژنانی عەفرین لەلایەن گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا بڵاو کردەوە. ئەم رێکخراوە لەراپۆرتەکەیدا باسی ئەوەی کردووە کە تا ئێستا 128 ژن و کچی گەنج لەرێگای گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بە تورکیاوە رفێندراون. بە پێی راپۆرتی ئەم رێکخراو لەمانگی دێسەمبەردا هەشت ژن و دوو کچ رفێندراون. ئەم رێکخراوە جەختی کردۆتەوە کە هەفت کەس لەوانە بە تەواوەتی نادیارن و دوویان ئازاد بوون و یەکیان کوژراوە. هەروەها ئەم رێکخراوە باسی ئەوەی کردووە کە سێ لەو ژنانی ئیزدین.

گرووپە تاوانبارەکانی سەر بە تورکیا لە لیبیش شەڕ دەکەن. (بە ئایدیۆلۆژی سەلەفی – ئخوانییەوە)، تاوانباری سەرەکی ئەم تاوانانە ئەوە و بریتین لە ئەحرارۆشەرقیە، فەیلەقۆشام، لەشکەری حەمزە، بەرەی ئەلشامیە و لەشکەری سۆڵتان موراد.

بە پێی وتەی ئەم رێکخراوە، ژمارەی راستەقینەی ژنە رفێندراوەکان لەوانەی زیاتر لە 128 کەسە بێت. رێکخراوە جیهانی و ناوەندەکانی رەوای نێودەوڵەتی و هەروها دەوڵەتی تورکیا، هێشتا هیچ کاردانەوەیەکیان بۆ ئەم راپۆرتە نەبووە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب