ونبووانی نێو پەژاک؛ نموونەی دەیەم: فاتمە ئامارا

  • ۲ سال قبل

یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێر بەدواداچوونی ونکردنی زۆرەملێ و بەکوشت داینی گەنجانی ئێرانی لەسەر دەستی پەکەکە و پەژاک کردووە و زانیاری لەبارەی فاتمە ئامارا داوەتە چاودێر. شایانی باسە هەموو ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگە دا وەرگیراون.

ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەدەقەکەیدا، باسی شووناس و پێشینە و شێوازی کوشتنی کردووە هۆکاری گرنگی ئەم زانیاریانە ئەوەیە کە بۆ یەکەمجارە بڵاو دەبێتەوە.

نێو: فاتمە ئامارا

نازناو: نالین ئاڤاشین

شار: ماکۆ

لەدایکبووی:

بەرواری تەڤلی بوون:

بەرواری مردن: ۲۰۱۵ شڕنەخ

فاتمە منداڵێک بوو لە گوندێکی سنووری کە تەنانەت نەڕۆشتبووە قوتابخانەش. ئەو لەماڵباتێکی هەژار کە لەزۆزان لەوەرزی بەهار و هاوین مەڕیان دەلەوەڕاند سەرقاڵ بوو و گەورە بوو. ئەو و کچە مامی پێکەو یاریان دەکرد کە پەژاک هەڵیخەڵەتاندن و بردنی بۆ قەندیل.

ئەندامانی پەژاک وەک گورگ لەبۆسەی بەرخێکی بچووک دا هەڕۆژ جارێک بە بیانووی نان و شیر و پەنێر دەڕۆشتن بۆ گوندەکەی فاتمە و لەقسەی یەکەمدا بەڵێنی هاوسەرگیری و ژیانێکی باشیان پێدا. باوکی زانبوو بەڵام چیتر درەنگ ببوو و هەڵخەڵەتابوو. پەژاک پێیانی وتبوو بە ئۆتۆمبێل دەتانبەین بۆ بنکەکەمان لە قەندیل. بەڵام ئەم منداڵانە تا قەندیل بە پێی ڕۆشتن. باش لەبیرمە کە پێیان برین ببوو ئەمەش ئەو دێمۆکراسی و ڕێزەی پەژاک بۆ ژنان.

فاتمە زیرەک بوو و زانی گیری خواردووە. بەڵام رێگای هەڵاتن داخرابوو. دڵەڕاوەکێ فاتمە دەستی پێکردبوو؛ زۆزان چەولک داوای کرد ببێتە بەرپرسیاری پەروەردەی و جانتاکەی پێدا تا فاتمە هەڵیبگرێت. گوشار و بێگاری کاریگەری لەسەر فاتمە نەبوو و پێداگر بوو کە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە. لەئەنجامدا پەژاک هەناردی بۆ شڕنەخ تا بکوژرێت و پەژاک رزگاری بێت لەدەستیەوە. کچە مامیشی لەزاپ بە هۆی هێرشی ئاسمانییەوە کوژرا.

ماڵباتی فاتمە لەبەر هەژاری نەیاندەتوانی بڕۆن بۆ تورکیا و لەتە تەرمی کچەکەیان وەربگرنەوە. فاتمەش وەک هەزاران کچی کورد لەت لەت و بێ ناو نیشان لەشاخ شاردرایەوە.

پەژاک هێشتا وڵامی ئەمەی نەداوەتەوە بۆ دەبێت کوردانی ئێران لەشەڕی پەکەکە و تورکیا ببنە قوربانی و کە دەکوژرێن چارەنووسی تەرمەکەیان چ دەبێت. ئەمە واتای ون کردنی زۆرملێ منداڵانی کوردی ئێرانییە….

گمشدگان در پژاک؛ نمونه دهم: فاطمه امارا

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب