بەیان ئەحمەدی؛ قوربانی رامیاری هەڵخەڵەتاندنی پەژاک

  • ۲ سال قبل

بەیان ئەحمەدی لەدایکبووی ۱۳۷۰ی مەریوانە کە زیاتر لە ۱۱ ساڵە چارەنووسی لەنێو پەژاکدا دیار نییە و ئەم گرووپە هیچ زانیاریەکی لەبارەی چارەنووسی ئەم کچە بڵاو نەکردووتەوە.

برای بەیان لەدیمانە لەگەڵ چاودێر وێڕای خۆدوورخستنەوە و دوودڵی و خەمێک کە هەیبوو چیرۆکی تاڵی خۆشکە بچووکەکەی بەمجۆرە گێڕایەوە:

بەڕاستی من هێشتا بڕوام نییە کە خۆشکم کوژراوە، ئێستا لەگەڵ ئەوەش کە داراییەکی ئەوتۆم نییە بەڵام ئامادەم تەنیا دڵم بفرۆشم و بچووکترین هەواڵێک لەخۆشکەکەم ببیستم.

خۆشکم لەساڵی ۸۹ بەس ۱۸ ساڵی بوو کە ماڵی بەجێ هێشت. تازە خوێندنی تەواو کردبوو. لەبورای ماڵباتی و پەیوەندی سۆزداریەوە لەگەڵ ئەندامانی مەڵبات، کێشەیەکی نەبوو. راستە ماڵباتی ئێمە دەوڵەمەند نەبوو و کێشەی دارایی هەبوو و تەنانەت هەندێک جار دادەماین بۆ نانی شەو بەڵام لەبواری دەروونیەوە یک بووین و ماڵباتێکی باشمان هەبوو و هەستمان بە کەموکۆڕی نەدەکرد.

بەڵام وەک وتم لەبواری داراییەوە زۆر لاواز بووین و لەوانەی ئەمە خۆشکەکەمی ئێشاندبێت. بەیان هیچ بەرنامەیەکی لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە نەبوو و تەنانەت نەیانیدەناسی. تا ئێستاش نەمزانیە کە چۆن ماڵی بە جێ هێشت و تەڤلی بووە…..

مردنی باوکم و خەمی خۆشکم

تا ۷ مانگ پێش کە باوکم لەخەمی دووری بەیان مرد هێشتاش ئەمەم لەخۆم دەپرسی کە چ قەوما کە بەیان ڕۆی؟ چە بوو کە بە کوشتیان دا؟ ئایا بەڕاستی مردووە؟ یا زیندووە؟ گەر کوژراوە کوا لەکوێ لەژێر خاک کراوە؟

رەستەیەکی باکم لەدواین نەفەسەکانیدا لەبیرمە و ئەوەش ئەوە بوو کە “من دڵنیام کچەکەم نەکوژراوە و هەر چاوەڕێ دەبم.”

بەڵام بەداخەوە تەمەنی باوکم ئەوەندە نەبوو و کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەی دووبارە بەیان ببینێتەوە…

دوای رۆشتنی بەیان، من بە بەڵگە و پاسپۆرتی خۆم و باوکم پێتان دەسەلمێنم کە ڕێک ۲۲ جار سەردانی قەندیل و دەورووبەریمان کردووە بەڵام تەنیا یە چرکەش رێگایان نەدا کە خۆشکە بچووکەکەم ببینم. من هەستم دەکرد رۆژێک لەڕۆژان دەنگی دەبیستم. وەک بڵێیت لەژوورێکی دیکەدا رایانگرتبێط. پێیانم وت ئێمە دەنگی کچەکەمان دەبیستین بەڵام دووبارە نکۆڵیان کرد وتیان لەقەندیل نییە.

نازانم خۆزگا هەر ئەو کات دەمبینی بەڵام دوبارە رێگایان بدابا بمانبیبا و وتیان کە لێرە نییە. وەها دەیانگووت وەک بڵێ ئێمە درۆ دەکەین.

دوای ئەمە باوکم تووشی کێشەی جەستەیی بوو و تەنانەت دایکیشم لەو کاتەوە تا ئێستا دووجار نەشتەرگەری کراوی دڵی بۆ کراوە.

کەوایە کەرامەتتان لەکوێیە؟ ئائین و باوەڕتان لەکوێیە؟ بۆ پیشانمانی نادەن؟ بۆ دەبنە هۆی ئەوەی کە باوکێکی زک سوتاو لەداخی کچەکەیدا دێق کات و بمرێت؟ بۆ دەبێت دایکی من ئەوەندە ئازار ببینێت کە ئێستاش کێشەی دڵی هەیە؟ لاشەی خۆشکم لەکوێیە؟ گڵکوەکەی لەکوێیە؟ بۆ کوشتان؟ ئەم چ شەڕێکە کە کچان بە کوشت دەدەن و ماڵباتەکانیان دەشێوێنن؟

باوکی من پاڵەوانێک بوو. راستە دارایی نەبوو؛ بەڵام لەنێو خەڵکدا بایەخی پاڵەوانێکی هەبوو. چۆن دەکرێت وەها پاڵەوانێک بخەیتە زەوی؟ من دڵنیام خەمی کچەکەی….

تا ئەم ۷ مانگەی پێش کە باوکم کۆچی دوایی کرد هەموو دەردی نەبوون و بینینی کچەکەی بوو و تا کۆتاین چرکەی تەمەنی نێوی کچەکەی لەسەر زار بوو. بەڕای ئێوە ئاسانە باوکێک پێتان بڵێت لەم جیهانە دەڕۆم بێ ئەوەی کچەکەم ببینم….

ئێستا دایکم توانای زیندوو ماینی نەماوە؟ هەموو ماڵباتی ئێمە هیچ کات هیچ هەنگاوێکیان لەمەڕ گرووپە چەکدارەکان نەبووە. خۆشکی منیان هەڵخەڵەتاند و بەکوشتیان دا و ۱۱ ساڵە ئاگاداری شوێنی نێستنەکەشی نین. گەر کوژراوە، لەکوێ شاردراوەتەوە؟ گەر زیندووە، بۆ ناگەڕێتەوە بۆ ماڵێ؟ باوکم لەساڵی ۱۳۸۹بەس لە هزری بەیاندایە و ئەمەش لێمانی ستاند….

پەژاک، خۆشک و باوکمانی بەکوشت دا بەڵام وڵامدەر نییە.

بەس دەمەوێت شتێک بڵێم:”خۆزگا دایکیشم وەک باوکم بە چاوەڕوانی کۆچی دوای نەکردبا، چوونکە کاتێک باوکم مرد چاوەڕوانی کچەکەی بوو… خۆزگا پێش ئەوەی کە دایکم بمرێت چاوەڕوان نەبێت … و بەیان ئازاد بێت…”

بیان احمدی؛ قربانی سیاست فریب پژاک

 

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب