کردارەکانی پێشلکاری یاسای هەسەدە لەباکووری سوریا؛ لەدەستبەسەرکردن و رفاندنی دژبەران تا سەبازگرتنی زۆرەملێ

  • ۲ سال قبل

هەسەدە جگە لە دەستبەسەرکردنی دژبەرانی، دەرفێنێ و گۆڕەوشار دەدات و دەکوژێت و دەترسێنێت و لەوانەیەی نوێترین هەنگاوی سەرباز گرتنی زۆرەملێ بێت لەنێوان گەنجان و کەسانی تەمەن خوار لەنێو دانیشتوانی خەڵکی ناوچەکەی ژێر دەسەڵاتیان بێت.

لەمبارەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئەلعەربیەی نوێی وت: هەسەدە حەفتەی رابردوو لەناوچەکانی پارێزگای حەسەکێ تەنیا زیاتر لە هەزار گەنج و لاوی سوری بردووە بۆ سەربازی زۆرەملێ کە زۆربەیان خوێندکار و قوتابی بوون و ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرکردن هەموو خێڵ و نەتەوەکان دەگرێتەوە.

ئەم سەرچاوە وتی: ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرکردن لەڕێگای دانانی پرسگە یا هێرش بردن بۆ نێو گەڕەکەکان بووە لەهەرکوێ کە بوونی گەنجان شیمانە کرابێت.

ئۆپراسیۆنی سەربازی زۆرەملێی کچان و کۆڕان شەپۆلێکی رەخنەی بەدوای خۆیدا هێناوە لەنێو کورداندا.

خەڵکانی ئەم ناوچانە ئەم گرووپانە سەر بە پەکەکە دەزانن کە منداڵەکانیان هان دەدەن تەڤلی بن تا بۆ شەر کردن بۆ تورکیا یا باکووری ئێڕاق بنێردرێن. گرووپێک کە (پەکەکە) لەلایەن زۆرێک لەوڵاتانەوە وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناسێنراوە.

پێشلکاری مافی ژنان

سەرچاوەی ئاگاداری سوری ئاشکرای کرد هێزەکانی ئاسایشی سەر بە هەسەدە لەحەفتەی رابردوودا گرووپێک لەژنان کە ناڕزیەتیان دەربڕیبوو لەدژی ئەم گرووپە سەرکوت کرد و ناچاریان کردن کۆتایی بە ناڕزایەتیەکەیان بێنن؛ ئەو ژنانە خوازیاری روونبوونەوەی چارەنووسی منداڵەکانیان بوون کە کراون بە سەربازلەنێو هەسەدەدا.

لەم نێوەندەدا، شەمس عەنتەر نووسەر و چالاکی سڤیلی کوردیش هەبوو کە لە گرتەیەکی ویدیۆیدا هەسەدەی تاوانبار کردووە بە پێشلکاری مافی ژنان و وتی: ئەندامانی ئاسایش وێڕای ئەوەی کە ناڕزایەتییەکانی ئاشتیانە و بە بێ هیچ هەڵواسراو و نووسراوێک هێرشیان کردە سەرمان و پێشیان لە فیلم گرتن لەلایەن رۆژنامەنووسان و فیلم هەڵگرانەوە گرت.

ئۆپراسیۆنی سەرباز گرتن درێژەی هەیە

هەسەدە لەچەندین مانگی پێشەوە بە ئامانجی دابینکردنی هێز دەستی داوەتە گرتنی سەربازی زۆرەملێ و رەوتەکە هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی شیمانەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەم گرووپە لەهەڵکشاندایە.

سەرچاوەیەک لە پارێزگای رەقا لەمبارەوە وتی: ئەوڕۆ دووشەمە ئەندامانی هەسەدە لەناوچەی ئەلحووسی رۆژهەڵات دەیان گەنجیان دەستبەسەر کردووە و بردوویانن بۆ کەمپی سەربازی عەین عیسا لەباکووری رۆژئاوای رەقا.

لەمبارەوە تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا وتی: بە پێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەستان نێزیکی ۱۴۰ منداڵ لە کەمپەکانی هەسەدە بوونیان هەیە و ترسی ئەوە هەیە کە لەئۆپراسیۆنە سەربازیەکان بەکاریان بێنن.

اقدامات ناقض قانون قسد در شمال سوریه؛ از بازداشت و ربایش مخالفان تا سربازگیری اجباری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب