عەبدۆلباری عەتوان سەرنووسەری رۆژنامەی ئەلکترۆنی رای ئەلیەوم: کوردانی سوریا قۆمار لەسەر پاڵپشتیەکانی ئەمریکا نەکەن

  • ۳ سال قبل

عەبدۆلباری عەتوان سەرنووسەری رۆژنامەی ئەلکترۆنی رای ئەلیەوم نووسی کە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا لەم هەفتانەی رابردوودا لەهەڵکشاندایە وای پێدەچێت گرێدراوی گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبین و لەچوارچێوەی ستراتژی نوێیدایە کە دەیەوەێت ئەمریکا ناچار بکەن کە لەئێراق و سوریا دەرکەوێت و ئەم وڵاتە وەک ئەفغانستان هەموو بنکەکانی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەوە وتی:”بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ساڵ ونیوێکی پێش لەدیمانە لەگەڵ تەلەڤیزیوونی رووسیا لەوڵامی پرسێک لەبارەی چۆنیەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ داگیرکاری ئەمریکا لەسەر بیر نەوتە و گازەکانی دێرەزوور وتی کە ئەمریکا وڵاتێکە کە بەهاتن بۆ ناوچەیەک کە تێرۆریستان لەسەری زاڵن، هێزە سەربازیەکانی خستە دژواریەوە، ئەوەش لەمەرجێکدا کە خۆی خەریکی شەڕی ناوخۆییە [ئاماژە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا]. بەڵام ئەمە بەم واتایە نییە کە گرووپەکانی بەرگری لەدانیشتوانی ناوچە بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان لەئایندەی نێزیکدا پێک نەێت.”

بە پێی نووسیەکە” ترەمپ” سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ئەم بنکە سەربازیە بۆ پاراستنی بیرەنەوتی و گازیەکان لەرۆژهەڵاتی سوریا دامەزراند و دەرخستن و فرۆشتنی نەوت و گازی دایە کۆمپانیا ئسرائیلیەکان و بەشێک لە ئەنجامی فرۆشتنەکەشی دایە هەسەدە. ملیشیا کوردەکان کە باڵی رێکخستنی دەسەڵاتی خۆسەرن لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

تاڵانی داهاتی نەوت و گازی سوریا لەکاتێکدایە کە دەسەڵات و خەڵکی ئەم وڵاتە تووشی کەمبوونی سووتەمەنی دان و شۆفێرەکان هەندێک جار چەندین کاژێر لەبەنزینخانەکاندا چاوەڕێ دەبن چوونکە ئەمریکا بیرە نەوتییەکانی داگیرکردووە تا گەماروەکانی ناسراو بە گەمارۆی سزار بەس جیایی خوازانی کوردن کە سوودی لێدەبەن.

لەدرێژەی نووسینەکەدا هاتووە: “دەوڵەتی بایدن لەرۆژانی رابردوودا خەریکی دانوستاندنە لەگەڵ رووسیا لەمەڕ دۆسیەی سوریا کە دواین رێکەوتن تێپەڕبوونی کاروانی مرۆیانە لەدەروازەی بابۆلهەوا لەپارێزگای ئیدلێبە تا ئامادەکاری بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و دەرکەوتن لەسوریا و ئێراق وەک ئەفغانستان روو بدات و هەمووی ئەمانە لەچوارچێوەی ستراتژی پاشەکشێ وردەوردە لەناوچەی رۆژئاوای ئاسیا پێناسە دەکرێت تا ئەمریکا وردبێتەوە لەسەر مەترسی دزی زۆرتری چین لەرۆژهەڵاتی ئاسیا و هەموو جیهان.”

بە بڕوای عەبدۆلباری دەوڵەتی ئەمریکا مسۆگەر خۆسەری دێمۆکراتی کە رێکخستنێکی نایاساییە بەتەنیا دەهێڵێتەوە و هەروەک کە هاوپەیمانانی لەئەفغانستان بەتەنیا هێشت و لەگەڵ کوردانیش وەها هەڵسووکەوتێک دەکات.

عتوان نووسی:”ئێستا دەوڵەتی گەندەڵی سەر بە ئەشرەف غەنی جگە لە شاری کابۆل و هەندێک شاری بچووک دەسەڵاتی بەسەر ناوچەکدا نەماوە. ئەمریکا هەسەدەش لەسوریا وەک دەوڵەتی ئەفغانستان بەتەنیا دەهێڵێت، و ئەمە مسۆگەرە و دەبێت چاوەڕوانی بین.”

لەکۆتایدا نووسی کە بەداخەوە کوردانی سوریا وانەیان وەرناگرن و ئەمریکا زیاتر لەجارێک ئەوانی بەتەنیا هێشتووە و بەداوی بەرژەوەندیەکانیەوە بووە. ئەمریاک هەرچۆن کەڵکی لەتاڵیبان لەکاتی دەرچوونی سۆڤیەت برد ودواتر هێرشی کردنە سەر، کوردانی سوریاش بەس بۆ ورووژاندن و بەرەنگار بوونەوەی ئێراق و سوریا و ئێرانن و دوای شکستن لەئارمانجەکانی کوردان لەنێوان تورکیا و سوریا و گرووپەکانی بەرگری بەتەنیایان دەهێڵێتەوە.

عتوان نووسی:”هۆکاری پێداگری لەسەر بڕوای دووبارە بە ئەمریکا و ئیسرائیلییەکان تێناگەم؛ ئەمریکا لەئێراق و سوریا و هەموو ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شکستی خواردووە و نیزیکی شەش ترلیۆن دۆلار زیانی دارایی بەرکەوتووە و پێنج هەزار سەربازی لەئێراق کوژراون. نەوت و گازی سوریا دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات و خەڵکی سوریا و تێپەڕبوون لەم رووداوانە لەئایندەدا ئەم راستیە پشتڕاست دەکاتەوە”.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب