سیامەند موعینی و پێویستی هەڵگرتنی بەرپرسیارتی تاوانەکان و کردەوەکانی هەڵەی پەژاک/ بەشی دووەم

  • ۲ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، شەوی دووشەمە سێی خەزوڵوەری ۱۴۰۰ سیامەند موعینی هاوسەرۆکی گرووپی چەکدار و ملیشیای پەژاک باڵی تێرۆریستی پەکەکە کە لەنێو دڵی ئەورووپاوە لەدژی ئێران خەبات دەکات لەدانیشتنی ئەنتەرنێتی لەبەستێنی کلاب هاوس دا بەشدار بوو. لەم دانیشتنەدا چەند پەیامنێری هاوتەریب و دەگمەن لەلایەنگرانی پەژاک و گرووپە چەکدارەکانی دیکە ئامادە بوون کە ئەمە بۆ خۆی پیشان دەری حەزکردنە لیێ و گرووپە چەکدارە ژێر دەسەڵاتەکەی.

بە هۆی درێژبوونی کردارە رەشەکانی پەژاک چاودێر لەم بەشەدا رەخنە لە قسەکانی موعینی دەگرێت بەس لەبارەی باجگرتن کە ئاماژەی پێدراوە. چاودێر لەبەشی یەکەم رەخنەی لەقسەکانی هاوسەرۆکی پەژاک گرت کە مەڕ لێدوانی درۆی لەبارەی منداڵە سەربازەکاندا. (لینکی خوارەوە).

بەڕێز موعینی لەباسێکدا ئاماژەی بەوە دا کە باجگرتن لەکۆڵبەران درۆیە و وتی “پەژاک تا ئێستا یەک تمەنی باج لەکۆڵبەران نەستاندووە، گەر کۆڵبەرێک هەبێت کە پەژاک پارەی لێ وەرگرتووە من ئامادەم بەرپرسیارتی لەئەستۆ بگرم”

لەبارەی ئەم قسە دوور لەڕاستیانەوە، بەس ئاماژە بە چەند خاڵ دەدەین:

  1. پەژاک وەک گرووپێکی چەکدار و تێرۆریستی (نەبەس لەڕوانگەی ئێرانەوە بەڵکوو لەڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتی و وڵاتە جیاوازەکانەوە) دارایەکانی لەکام ڕێگایەکەوە دابین دەکات؟ ئیشی بەشەرفی دابەشکردن و بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرەکان سەر بە وڵاتە جیاوازەکان یا باجگرتن؟ گەر پەژاک باج ناستێنێت لەکوێ پارە دێنێت؟ لەپەکەکە؟ گەر وڵام ئەرێیە کەوایە بۆ موعینی دەڵێت کە سەربەخۆیە لەپەکەکە؟گەر پەژاک، بۆ باجگرتنی تیمەکانی تێرۆر دەنێرێت بۆ ئێران و خاوەنی ئیشە پیشەیەکان و کەسانی دەوڵەمەند دەداتە بەر هەڕەشە و پارەیان لێدەستێنێت. بەڕێز موعینی باشترە چیرۆکی هۆتێل سێلین لەماڵپەڕی چاودێر بخوێنیتەوە.هەموو دەزانن بەشێک لەداهاتی پەژاک لەڕێگای باجگرتنە لەکۆڵبەران، قاچخچییەکان و خاوەنانی ئیش و وەبەرهێنان و هاوڵاتیان دابین دەکرێت کە پەژاک بە بێ شەرمیەوە نێوی لێناوە گۆمرک و یارمەتی.
  2. بەڕێز مەعینی لەئەوروووپا بە بێشەرمیەوە بەڵکەی لەبارەی باجگرتنەوە دەوێت.

سۆران ئەختەر سەمەر بۆچی لەلایەن پەژاکەوە کوژرا؟ ئایا کۆڵبەر نەبوو؟ ئایا موعینی کاردانەوەی ئەم تاوانەی پەژاکی لەمیدیا جیاوازەکاندا و تەنانەت لەمیدیاکانی دژ بە ئێران نەبینیەوە یا فێربوو درۆ بڵێت؟ زۆر جار لەماڵپەڕی چاودێر، رەخنە لەکرداری ئێران کراوە.زۆر جار دەوڵەتی ئێران ئاگاداری داوە کە تەقەی بێ ڕێسا بۆ کۆڵبەران وەک کوشتن هەژمار دەکرێت چ کەسێک دەبێت بە تاوانەکانی پەژاک لەمەڕ کۆڵبەران بە موعینی بڵێتەوە؟ ئایا ناوبراو دێکۆمێنتاری کوردستان زێڕی زەردی نەبینیوە کە سەدان چالاکی ئابووری باسی ئەزموونەکانی خۆیان لەمەڕ باجگرتنەکان لەکۆڵبەران دەکەن؟ ئەمە بەڵگە نییە؟

  1. خاڵی کۆتایی، پەژاک وەک گرووپێکی چەکداری تێرۆریستی، بەدڵنیایەوە لەبواری باجگرتن، دابەشکردنی مادە هۆشبەرەکان و هەرجۆرە کردارێکی نایاسایی بۆ دابینکردنی داریی پشت ئەستوورە و لێدوانەکانی موعینی، مێشکی زیان بەرکەوتووی خەڵک ناگۆڕێت. گەر کوردستان، هێشتا کێشەی پەرەسەندوویی و ئاسایشی هەیە، گەر هێشتا کۆڵبەر هەن و لەزستان رەق دەبنەوە، گەر هێشتا وەبەرهێنان و وەبەرهێنەر لەکوردستان هەڵدێن، گەر هێشتا رێگا و ژێرخانی گونجاو لەکوردستان بوونی نییە و ….، یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکان، پەژاک و باجگرتنەکانیەتی. بەبوونی پەژاک، پەرەسەندوویی روو نادات. رێگای گونجاو دروست ناکرێت، کرێکارانی گوندی لەدەواجنەکان و هۆتێلەکان و … ئاسایشی گیانی و داراییان نییە و ….

بۆ پەرەسەندووی کوردستان دەبێت بناخەی تێرۆریزمی پەژاک هەڵبچیندرێت….

سیامند معینی و لزوم پذیرش مسئولیت جنایات و اقدامات غلط پژاک/ بخش دوم

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب