تورکیا: وێنەی کامێراکان چاودێری و ئاشکرابوونی تلێقاندنەوەی کچێکی ۵ ساڵانی کورد لەلایەن ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە

  • ۲ سال قبل

کچێکی پێنج ساڵانی کورد دوای ئەوەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی پۆلیس پێکدەدەن و بریندار دەبێت دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی راپۆرتی چاودێر دوا نیوەڕۆی چوارشەمەی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی تورکیا کاتی تێپەڕبوون لەشەقام، منداڵێکی ۵ ساڵان دەکاتە ژێڕەوە.

فیلمی کامێراکانی چاودێری فیلمیان لە رووداوە لەناوچەی وێران شاری ئۆرفا هەڵکەوتوو لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا گرتووە بە وردەکاریەوە پیشان دەدات کە چۆن ئەو کچە لەژێر تایری پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە گیری خواردووە. ئەم کچە برینداری زۆری بوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

وێرانشار یەکێک لەناوچەکانی ئۆرفایە کە بە هۆی حەشیمەتی زۆرینی کوردەوە ناسراوە و بەداخەوە وەها رووداوێک زۆر جار لەناوچە کوردنشینەکان روو دەدات.

پێشتر لەسێی سێپتەمبەری ۲۰۲۱یش منداڵێکی کوردی دیکە میراچ میرئۆغڵووی ۷ ساڵان کاتێک کە پاسکێل لێدەخۆڕی لەشاری شرناخ لەلایەن پۆلیسەوە کرایە ژێرەوە.

دوای کوژرانی بەرپرسێکی دەوڵەتی لەبەرژەوەندی پۆلیس هەڵوێستی نواند لەکاتێکدا کە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە منداڵەکەی کوشت. بە پێی دەیتاکانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی تورکیا، تائێستا ۳۷ منداڵ لەتورکیا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە کراونەتە ژێرەوە و هەر هەمووشی لەپارێزگا کوردنشینەانی ئامەد و شڕنەخ و وان و هەکاری و مێردین بووە.

ترکیه: تصاویر دوربین‌های مداربسته و افشای زیر گرفتن دختر ۵ ساله کُرد توسط ماشین پلیس

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب