ژمارەی ئەو چەکدارانەی پەکەکە لە شنگال پێوەندییان بە پێشمەرگە کردووە گەیشتە ۹۰۰ کەس

  • ۲ سال قبل
ھاتنی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو ریزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە، رۆژانە چەکدارانی پەکەکە پێوەندی بە پێشمەرگە دەکەن و ژمارەکە بە گشتی گەیشتووەتە سەرووی ۹۰۰ کەس.
قاسم شەشۆ فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال، بۆ”دیدبان” گوتی، ھاتنی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو ریزەکانی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە و تا ئێستە زیاتر لە ۹۰۰ چەکدار ھاتوون و رۆژانەش دێن پێوەندییان پێوە دەکەن.

ئێمە پێشوازییەکی گەرمیان لێ دەکەین و بڕیارە ئەوانە بکرێنە پێشمەرگە

ئەو دەڵێت، “ئێمە پێشوازییەکی گەرمیان لێ دەکەین و بڕیارە ئەوانە بکرێنە پێشمەرگە و لە ریزەکانی ھێزی پێشمەرگە دەوام بکەن و خەبات بکەن، چونکە لە پەکەکە بێ ھیوا بوونە و دەزانن ھیچ چارەنووسێکیان نییە، بگرە لەبەر تورکیا بەردەوام مەترسیشیان لەسەر ھەیە” .

وەک شەشۆ خستیە ڕوو، پەکەکە دەزانێ خەڵکی ئەوان ھەموو دێن پێوەندی بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن، بۆیە ترساون و ئێستە رێگری دەکەن و ئەوەی گومانیان لێ ھەبێت دەیگرن، تا ئێستە شەش کەسیان گرتووە، بەڵام ناتوانن رێگرییان لێ بکەن و لە داھاتوو ھەمووان پێوەندی بە پێشمەرگەوە دەکەن.
جێی باسە لە شنگال کە پەکەکە چاوەڕوان بوو لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمان سەر بکەوێت، بەرانبەر پارتی شکستی خوارد، بۆیەش ئەندامەکانیان پاشگەز بوونەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە پەکەکە لە شنگال هێزێکی دەرەکییە و تەنیا پێشمەرگەیە دەتوانێت سەروماڵیان بپارێزێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب