ڕاستیەکانی سوریا لەگێڕانەوەی یەکێک لە فەرماندە پێشووەکانی پەژاک/ دەستێوەردان لەهەسەدە بۆ دابڕان لە پەکەکە

  • ۲ سال قبل

یەکێک لە ئەندامانی پلەبەرزی پەژاک کە ئەم دوایان لەپەژاک دابڕاوە و خۆی رادەستی پارتی کردووە لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێر وێڕای باس کردنی دۆخی پەژاک لەسوریا جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکییەکان پێکهاتەی هەسەدە زۆر لاوەکی بەڕیوە دەبەن و هەوڵ دەدەن پەیوەندی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا لەگەڵ قەندیل بپچڕێنن و هەسەدە سەربەخۆ بکەن.

چاودێر وەبیر دێنێتەوە کە دەرفەتی تاقیکردنەوەی هەندێک لە بابەتەکان بەشێوازی سەربەخۆ بۆ چاودێر نەڕەخساوە تا بزانێت راستن یا نا. ئەم فەرماندە بە هۆی ئاسایشەوە نەیویست نێوی خۆی بڵێت.

دەقەکە بەم جۆرەیە:

راستییەکانی سوریا لەگەڵ ئەوەی کە زۆربەی لایەنەکان کە تێدان دەیگێڕنەوە زۆر جیاوازە. دوای دابڕان گەریلا لەهەولێر لەگەڵ یەکێک لەهەڤاڵانم کە نێزیکی دوو مانگ پێش لەناوچە کوردنشینەکانی سوریاوە هاتبووە و قسەم دەکرد و زانیاری گرنگم لێوەرگرت.

سوریا دەبێت لە۳ ناوچەدا لێکبدرێتەوە

بەشی یەکەم ناوچەی رۆژئاوا، ناوەند و رۆژهەڵاتی سوریایە کە لەژێر چاودێری راستەوخۆی بەشاردایە.

بەشی دووەم؛ باکوور و باکووری رۆژئاوای سوریایە کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن بە پاڵپشتی تورکیایە.

بەشی سێیەم؛ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایە کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هاوپەیماندیدایە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کە باڵی سوری پەکەکە بە نێوی پەیەدەی تێدایە کە بە ویستی ئەمریکییەکان لەژێر ناوەی هەسەدە ( باڵی کارگێڕیان) چالاکن.

لەبەشی یەکەمدا دەوڵەتی بەشار و لەبەشی دووەم دا شاندی تەحریرئەلشام جێگیرە کە راستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە رێنموونی دەکرێت. بەڵام لەبەشی سێیەم ژیانی هەسەدە بەتوندی گرێدراوی ئەمریکییەکانە. ئەم پرسە بابەتی شاراوە نییە و مەزڵووم عەبدی بە ئامریکییەکان بەڕاشکاوانە وتبووی کە گەر لەناوچەکە بکشێنەوە، وەک ئەوەی لە ئەفغانستان روویدا، بەدڵنیایەوە لەناو دەچن.

هەسەدە بە پێچەوانەی وێناکردنەکان، سەداسەد گرێدراوی پەیەدە نییە؛ ئەمریکییەکان پێکهاتەی هەسەدەیان زۆر بە کەمی بەڕیوە بردووە و هەوڵ دەدەن پەیوەندی کوردانی سوریا لەگەڵ قەندیل بپچڕێنن و هەسەدە سەربەخۆ لە پەکەکە بکەن. بەڵام لەبەر ئەوەی کە پەیوەندی باڵی سوری پەکەکە و قەندیل و پەکەکە ئۆرگانیکە، نائاگان. چوونکە سەرکردانی هەسەدە لەکوردانی سوری نین، بەڵکوو هەسەدە لەکوردانی تورکیا، ئێڕاق و ئێران کە هەر هەموویان گریلای هەپەگە و پەژاک و تەڤگەری ئازادین پێکهاتووە. بۆیە دوورە ئەمریکییەکان بتوانن ئەم پەیوەندیە ئۆرگانیکیە بپچڕێنن.

لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە (یا باشتر بڵێم پەکەکە) مەرجی گشتی قەت گونجاو نییە و ئاستی نارزایەتی خەڵک لەسەرەوەیە؛ پرسی بژیوی ژیان و ئاسایش و هەڵسووکەتی ئایەیدلۆژیکی پەکەکە لە سوریا، هۆکاری سەرەکی نیگەرانی و تووڕەیی خەڵکە.

کێشەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە لەسوریا

  1. ئاوی خواردنەوەی نێزیک بە۳ ملیۆن کەس لەدۆخێکی قەیراناویدایە و ئاوی کشت و کاڵیش بە خەستی لەژێر کۆنترۆڵدا دەردەچێت.
  2. گرفتی کارەبای بەردەوام بۆ ناوچەکانی نیشتەجێ بوون درێژەی هەیە.
  3. یەکێک لە ناڕزایەتییەکانی خەڵک ئەوەی کە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانییەکانی نێودەوڵەتی بەدەستیان ناگات و هەسەدە نایگەینێتە دەستی خەڵک.
  4. بەهۆی توندتر بوونەوەی ناکۆکی سەربازی، مامەڵەی بازرگای سوریا لەناوچەکە زیانی رژدی بەرکەوتووە و بۆتە هۆی ناڕزایەتی خەڵک.

بەڵام جیا لە کێشەکانی بژیوی ژیان و رامیاری قورخکراوی پەکەکە لەسوریا، گوشارەکانی ئەمریکا بۆتە هۆی ئەوەی تا پەکەکە بەدوای لادانی مەزڵووم عەبدیدا بێت و بەکردار مەرجێکی زۆر پر ململانێ زاڵە بەسەر ناوچەکەدا کە سودی کوردانی تێدا نییە.

واقعیت‌های سوریه به روایت یکی از فرماندهان سابق پژاک/ دخالت آمریکا در قسد برای انفکاک از پ.ک.ک

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب