شەڕی تورکیا لەسوریا؛ ئارمانج چییە؟ کورد یا پەکەکە؟

  • ۳ سال قبل

لەکاتێکدا کە تورکیا لەسەر هەڵوێستی دژوارانەی خۆی لەمەڕ مافی یاسایی کوردان درێژە دەدات، پێویستە رێکخراو و یاریزانە نێودەڵەتییەکان لەوانە دەزگاکانی مافی مرۆڤ لەپێشگرتن لەم دەستدرێژیەی زیاتری ئەنکەرە بۆ سەر سوریا بەشدار بن.

لە ۱۱ی مارسی ۲۰۲۱، پەرلمانی ئەورووپا خوازیاری دەرکەوتنی تورکیا لەسوریا بوو و بوونی سەربازی ئەنکەرە وەک “داگیرکاری” ناودێر کرد. ئەمە لەهەڵوێستی چاودێری مافی مرۆڤ داش بینرا. هەزاران کوردی سوری لەگرتووخانەکانی تورکیادان و ئەنکەرە بۆ ئەمە هیچ روونکردنەوەیەکی نییە. چاودێر داوا لەئەنکەرە دەکات تا پێبەندی بەڵێنەکانی وەک ‌هێزی داگیرکەر لەژێر کنوانسیۆنی چوارەمی ژنێڤ دا بجووڵێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی کە سوریە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لانی کەم ۶۳ سەریان دەستبەسەر کرد و بردیانیان بۆ تورکیا؛ لەکاتێکدا کە هاوڵاتی تورکی نین و بەمجۆرەش بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت. ئەم لەوانەیە ببێتە هۆی دەرکردنی سزای گرتنی هەتاهەتایی بۆیان.

ئەم سەرپێچیانە لەگەڵ یەکەمین هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی سوریا دەستی پێکرد. لەسەرەتای چلەی ۲۰۱۸، ئەنکەرە هێرشێکی بەربڵاوی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لەباکووری پارێزگای حەلەب دەست پێکرد. ئەم هێرشانە سەدان هەزار دانیشتووی عەفرینی ناچار کرد کە هەڵێن. ئەم کەسانە هێشتا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر حاڵ و ماڵی خۆیان. چوونکە هێزەکانی تورکیا بە هاوەکاری گرووپە دژبەرە چەکدارەکانی دەوڵەتی سوریا کۆنترۆڵی شارەکەیان لەئاداری ۲۰۱۸ەوە بەدەستەوەیە.

ئەم دەستێوەردانە بووە هۆی گۆڕینی دێمۆگرافیای عەفرین و دەرکردنی کوردان. ئەم تاوانە گەورە لەراپۆرتی لێژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەکانی نێودەڵەتی (IICI) لەناوەڕاستی سێپتەمبەری ۲۰۲۰ بە بەڵگە کراوە. ئەم راپۆرتە هەروەها سەرپێچی زەق لەدژی دانیشتوانی کورد، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە تورکیا دەسەڵاتی تێیاندا بەدەستەوەیە پیشان دەدات. عەفرین جگە لەشارەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ئەو ناوچانەن کە دوای هەڵاتنی دانیشتوانیان کە کورد بوون لەکۆتایەکەنی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ لەلایەن ئەنکەرە و جاشەکانیەوە کۆنترۆڵ کراوەن. ئاشووریەکان وئەرمەنییەکانیش قوربانی ئەم تاوانەی تورکیان.

رادیۆ گشتی ئەرمنیا لەزاری زارع سینانیان کۆمیساریای باڵای ئەرمنیەکان بۆ کاروباری یاسپۆرا، وتی:”تورکیا مەرجی نەکراوی بۆ ئەرمەنیەکان بۆ گەڕان داناوە لەگرێ سپی.” بەپێی راپەرتەکان کورد لەترسی سڕینەوی نەتەوەیی لەسەر دەستی ئەنکەرە و هاوپەیمانانی، دەترسن لەوەی کەبگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.”

مێژووی درێژی پێکدادانی ئاشووری، ئەرمەنی و کورد لەگەڵ تورکیا ئەوڕۆکەش درێژەی هەیە. رێک وەک چۆن عەفرین سێ ساڵ پێش چۆڵ کرا لەکوردان، هەر ئەو سناریۆەش لەکۆتایەکانی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ لەگرێ سپی و سەرێ کانی رووی دا و زۆربەی کوردان چیتر نەیانتوانی بگەڕێنەوە بۆ شارەکانیان. لەگرێ سپی و سەرێ کانی، ئازار و گۆڕەوشاری سوپای تورکیا و هێزەکانی دژبەر هەروەها پێشیان لە گەڕانەوەی کەمینەی عەرەب – بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریاوە – بۆ ماڵەکانیان گرت.

سەرەڕای سەرپێجی زەق و ئاوارەیی کوردان لەسەر دەستی ئەنکەرە کە ئازار دەبینن، میدیاکانی تورکیا هیشتاش ئەم رووداوانە رەت دەکەنەوە. مەرجی ژیانی کوردان لەتورکیاش گونجاوتر نییە. هەرچەند کورد لەتورکیا لەنێوان ۱۵ بۆ ۲۰ لەسەدی حەشیمەت پێک دێنن بەڵام مافی سەرەکیان نییە و شووناسیان بەردەوام لەهەڕەشەی هێڕشی لەسەرە. کوردا هێشتا ناتوانن بەزمانی دایکیان کە ئەنکەرە بەفەرمی لەدژی شەڕی راگەیاندووە، قسە بکەن و بەکاری بێنن. بەرخۆدانی تورکیا وشە کوردیەکانی لەسەر تابلۆەکانی شارەکە سڕیەوە و شارەوانی شارە کوردنشینەکانی دەستبەسەر دەکات. پێشتریش، ئەنکەرە خوازیاری سڕینەوەی دەوری ژنانی تێکۆشەری کورد لەسوریا لەتابلۆیەکی شار لەنرۆێژ بببوو. جگە لەمە، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۲۰گەنجیکی کورد بارش چاکان لەئەنکەرە لەلایەن توندڕەوە تورکەکانەوە بە تاوانی گوێ دان بە موسیقای کوردی کوژرا و جەختی لەسەر رقی کۆمەڵگای کوردی لەتورکیا کرد. ئەم رقە لەلایەن دەزگا میدیاکانی دەوڵەتی، بەتایبەت میدیاکانی کە سەر بە باڵی راست گەرایی توندڕەوەی مەهەپە پاڵپشتی دەکران و داراییەکانیان دابین دەکرێت، پەرەی پێدەدرا کە بۆ لەناوبردنی کوردان تێدەکۆشێت. مەهەپە جگە لەمانە بەردەوام دووبارەی کردووتەوە کە دەبێت هەدەپە دابخرێت و دەنگدەران سزا بدرێن، پاڵپشتیشی لەئۆپراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا لەدژی کوردان لەسوریا و هەرێمی کوردستان دەکات.

دوژمنی تورکە توندڕەوەکان لەدژی کوردانی بابەتێکی نوێ نییە. لەساڵی ۱۹۹۱ لەیلا زانا نوێنەری ناسراوی پەرلمان دەستگیر کرا و بۆ ماوەی دە ساڵ لەگرتووخانە بوو. یەکێک لەتاوانەکانی قسەکردن بە زمانی کوردی بوو لەپەرلمان. ئەوڕۆکە ئەم زمانە هێشتاش قەدەخەیە و ئەنکەرە وێڕای لادانی قەدەخە لەسەری، لەکاتی دانوستاندنەکانی لەگەڵ پەکەکە لەساڵی ۲۰۱۳ تا کاتێک کە دانوستاندنەکان لەهاوینی ۲۰۱۵ شکستی هێنا، ئێستا بەکارهێنانی وشەی کوردستان قەدەخەیە. هەورەها دەیان نوێنەری هەدەپە بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و حەزیان لەکورد دەستگیر کراون.

هەموو دەستگیرکراوەکان لەلێپرسینەوەکانی ئاسایشدا بوون تا هەستەکان و حەزەکانیان دەرکەوێت و هەروەها پێش رۆشتن بۆ هەڵبژاردن دەرکەوێت کە ئیشی تێرۆریستیان کردووە یا نا. هەرچەند لێکۆڵینەوەکان پیشان دەدەن کە ئەوان کردەوەی نایاساییان نەبووە، بەڵام دوای هەڵبژاردن و دەربڕینی پاڵپشتی لەمافی کوردان، ئەوانیان بە تۆمەتی تێرۆریست بوون سزا دران. بەمجۆرە، بەرپرسانی سەدان میدیای کوردی و ناوەندی پەروەردەی زمانی کوردی سەرکووت کران.

تورکیا هەروەها درێژەی بە هەڵوێستی توندڕەوانەی خۆی دا. مافی یاسایی کوردانی لەسوریا و ئێراق بە بیانووی تێکۆشان لەگەڵ پەکەکە پێشل دەکات. ئەم پیشان دەدات کە کورد پرسی پەکەکەیە، نە پەکەکە.

سەرچاوە: ناوەندی هزری کارنگی

جنگ ترکیه در سوریه؛ هدف چیست؟ کردها یا پ.ک.ک؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب