مەرزیە مووسازادە؛ قوربانی تێرۆریزم و رامیاری ونکردنی زۆرەملێ پەژاک

  • ۲ سال قبل

مەرزیە مووسازادە کچێکی گەنج و لەدایکبووی ۱۳۶۶ خەڵکی خۆی بوو کە بووە قوربانی مرۆڤ رفاندنی پەژاک. ئەو کە دایانێکی دڵسۆز بوو و خزمەتی دایکی دەکرد، فریوی ئەم گرووپەی خوارد و رفێندراو و لەئەنجامدا لەگابار کوژرا.

باوکی مەرزیە لەدیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ چاودێر چیرۆکی مردنی کچەکەی گێڕایەوە و وتی:”دایکی مەرزیە لەسەر جێ بوو و کەسی نەدەناسی. مەرزیە وەک دایان ئاگاداری دایکی بوو. بەڵام دوای رۆشتنی، دۆخی دایکی خراپتر بوو. کچەکەم، زۆر گەنج بوو کە پەژاک رفاندنی و ماوەیەکی دواتر لەساڵی ۱۳۹۹ هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە مەرزیە لەتورکیا کوژراوە. من نە تەرمی کچەکەم بینی و نە گۆڕەکەی.”

جەلال مووسازادە بە پەیامنێری وت:”من جووتیارێکی هەژارم و ۷۰ ساڵمە؛ هەم دەبێت ئاگام لەماڵ بێت و هەم جووتیاری بکەم تا بژیوی ژیانمان دابین بکەم. چیتر دەرفەتێکی وەها بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی کچەکەم نەبوو. خوێندواریشم نەبوو تا لەبواری مافەوە بەدواداچوونی بۆ بکەم. لەناوچەی ئێمە زۆرێک قوربانی پەژاک/پەکەکە بوون؛ کەسێک ورەی هاوکاری و بەدواداچوونی نەبوو.”

چاودێر لەبارەی مردنی مەرزیەوە پرسی و موسازادە وتی:”من لەڕێگای دراوسێێەکانەوە ئاگادار بوومەوە کە لەتورکیا کوژراوە. ئەو لەساڵی ۱۳۹۱ هەڵخەڵەتا. بەڵام ئێمە دوای ۸ ساڵ ئاگادار بووینەوە. لەبارەی چاەرەنووسی تەرمەکەشی ئاگادار نیم. پەژاک و پەکەکەیش ماڵباتەکان بە مرۆڤ نازانێت تا ئاگاداریان بکاتەوە. ئەمە چ دۆخێکە لەم ناوچەیە؟ هەژاری و گەندەڵی لێرەدا هاوار دەکات. منداڵانی خەڵک دەکوژرێن. نەدەوڵەت بەدواداچوونی بۆ دەکات و نەگرووپە چەکدارەکان بەزەیان بە ماڵباتەکاندا دێتەوە. ئێمەی کورد، مافمان نییە بژین و ئارامیمان هەبێت.؟”

شایانی باسە رامیاری پەژاک/پەکەکە، ون کردنی زۆرەملێی ئەندامە ئێرانییەکانە. ئەندامانی ئێرانی دوای مردنیش ون دەکرێن و تەرمەکانیان نادرێتەوە بە ماڵباتەکانیان.

مرضیه‌ موسی‌زاده؛ قربانی تروریسم و سیاست ناپدیدسازی اجباری پژاک

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب