بلارووس، ڕێڕەوی نوێ کۆچکردنی نایاسایی لەکوردستانی ئێراقەوە بۆ ئەورووپا

  • ۲ سال قبل

زۆرێک لە خەڵکی شاری شێلادزێ لەناوچەی کوردسستانی ئێراق لەهەوڵی بەجێ هێشتنی شارەکەیانن و رۆشتنی بەقاچاخن بۆ ئەورووپا لەڕێگای بلاڕووسەوە. ئەوان وێڕای بوونی مەترسی مردن یا تووشی کێشە بوونی ئەو مەترسیە دەکەن و خۆیان بە قاچاخچییەکان دەسپێرن.

رۆیتەرز لەڕاپۆرتێکدا باسی گەشەی کۆچکردن لەکوردستانی ئێراق بەرەو ئەورووپا لەڕێگای بلاڕووسەوە کردووە. پەیامنێری رۆیتەرز رۆشتووە بۆ شاری شێلادزێ لەکوردستان و باس لە هۆکار و مەرجەکانی کۆچیان بۆ بلاڕووس و یەکێتی ئەورووپا دەکات.

یەکێک لەقاچاقچییەکان لەکوردستانی ئێراق کە زۆرێکی لەڕێگای بلاڕووسەوە گەیاندووتە ئەورووپا لەبارەی هەڵکشانی کۆچی نایاسایی خەڵکی کوردستان دەڵێت تا ئێستا ۲۰۰ کەس لەم شارە خۆیان گەیاندووتەو بلاڕووس و ئەورووپا.

ئەمانە سەرەتا بە شێوەی یاسایی و بە فڕۆکە دەڕۆنە مینسک پێتەختی بلاڕووس و دواتر لەوێیەوە لەڕێگای زەوینی و نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بەڕێ دەکەون.

قاچاخچی ئێراقی لەمبارەوە وتی بازرگانییەکەی لەکۆتایەکانی بەهاری ئەمساڵەوە لەهەڵکشان و گەشەدا بووە.

لەگەڵ ئەمەش دانی پێدانا کەسانێک کە لەهەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا کوژراون؛ و ئەمە جێگای نیگەرانییە.

ئەو کە نەیویست نێوی بڵێت وتی:”ئەوانەی دەیانەوێت بڕۆن، جا بۆ لێرە چ ئیشێکیان بۆ دەکرێت.”

عەبدۆڵا ئۆمەر سەرتاشی پیاوانە لە شێلادزێ دەڵێت زۆرێک لە دۆستان و خزم و کەسوکار قاچاخ رۆشتوون لەرێگای بلاڕووسەوە بۆ ئەورووپا. ئەو لەوێنەکەی سەرەوە لە چاخانەیەکی کۆن دانیشتووە./ وێنە:رۆیتەرز

کۆچبەرێکی ئێراقی لەمانگی رابردوودا و دوای تێپەڕبوون لەبلاڕووس لەڕێڕەوی لەهستان گیانی لەدەست دا. ئەم رووداوە تەنیا یەکێک لەمردنەکانی ئەم دوایانەیە کە کۆچی نایاسایی لەسنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئەورووپا لەهەڵکشاندایە.

لەهستان، لیتوانی و یەکێتی ئەورووپا، بلاڕووس تاوانبار دەکەن کە هانی کۆچبەران دەدات لەسنوورەکانی تێپەڕ بن و بەرو وڵاتانی دراوسێ دەیانێرێت. ئەوان دەڵێتن ئەم هەنگاوەی بلاڕووس جۆرێکە لە گوشار بۆ سەر یەکێتی ئەورووپا بە هۆی گەمارۆەکانی ئەورووپا لەدژی بلاڕووسە. زۆربەی کۆچبەران لەم بەشی ئەورووپا ئێراقی و ئەفغانین.

هۆکاری گەمارۆی بلاڕووس لەلایەن بروکسێلەوە، پێشلکاری مافی مرۆڤ لەمینسک راگەیەندراوە. بروکسل بنکەی سەرەکی زۆرێک لە دەزگاکانی یەکێتی ئەورووپایە.

بە قسەی دانیشتوان و قاچاخچییەکان، شاری شێلادزێ یەکێک لەخاڵە سەرەکییەکانی کۆچ کردنە لەئێراو بەرەو بلاڕووس.

شێلادزێ لەناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی ئێراق هەڵکەوتووە. بەڵام خەڵکی ئەم شارە کێشەی وەک بێ ئیشی، داهاتی کەم و ناکۆکی ژئۆپۆلتیکی ناوچەکەیان لەپێشە. ناکۆکی ژئۆپۆلتیک وەک ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا لەناوخۆی ئێراق لەدژی هێزەکانی جێگیری پەکەکە لەوێ کە زۆرێک لەخەڵکی کوردستان بە تایبەت خەڵکی شێلادزێ بەرەو پەنابەری و ژیانێکی باشتر لە رۆژئاوا هان دەدات.

زۆرێک لە کۆچبەران و پەنابەرانی ئێراقی دوای کرانەوەی ڕێڕەوی بلاڕووس، بەرەو ئەم وڵاتە دەڕون.

کۆچبەران پێیان وایە ڕێڕەوی بلاڕووس رێگایەکی ئەمن و خێرایە بۆ گەیشتن بە ئەورووپا. بلاڕووس وەک ئەندامی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت یەکێک لە ئارمانجە کەم وێنەکان کەئێراقیەکان دەتوانن بە ئاسانی ڤیزای تۆریستی ئەوێ وەربگرن.

دوای ئەوەی کە ئێراقیەکان دەگەنە مینسک بە یارمەتی قاچاخچییەکان و بە شێوەی زەوینی درێژە بە سەفرەکەیان بەرەو ئەورووپا دەدەن.

هەرێمی کوردستان لەمبارەوە لێدوانی نەدواە.

وەزارەتی ناوخۆی ئێراق لەبەغا وتی کە قاچاخی مرۆڤ تاوانە و هەنگاوەکان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەڵگیراوە. لەگەڵ ئەمەش روونکردنەوەیەکی زیاتری نەدا.

۱۲ هەزار دۆلار بۆ هاتنی قاچاخچییەکان بۆ یەکێتی ئەورووپا

قاچاخچی شێلادزێ دەڵێت: یەکێک لە هاوبەش و هاوکارەکانی بۆ قاچاخی کۆچبەران لەئەورووپایە. ئەوان یەکدی لەتورکیا دەبینن.

ئەو وتی: من لە ۵ مانگی رابردوو یارمەتی ۲۰۰ کەسم داوە کە بگەنە ئەورووپا.

ئەم پیاوە وتی کە ئەو لانی کەم ۳ قاچاخچی چالاکی دیکە لەناوچەکە دەناسێت.

بەرپرسانی خۆجێی ئامادە نین ئاماری ڕێک لەکۆچکردنی نایاسایی ئەم ناوچەیە ئاشکرا بکەن. لەگەڵ ئەمەش رۆژنامەنووسێکی خۆجێی دەڵێت لەسەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا نێزیکی ۴۰۰ کەس لەشێلادزێ و شارەکانی دەورووبەری بە شێوەی نایاسایی کۆچیان کردووە بۆ ئەورووپا و ئەمە لەهەڵکشاندایە.

عەبدۆڵا ئۆمەر دەڵێت:”زۆرێک لە خزم و کەسوکاری من بەم شێوە رۆشتوون. زۆرێکی دیکەش دەیانەوێت ئەم ئیشە بکەن.” خەڵک ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان دەفرۆشن تا تێچووی ئەم سەفەرە دابین بکەن.

بەقسەی قاچاخچی، کۆچبەران و ئاژانسەکانی سەفەر کردنی خۆجێی – کە چالاکن لە رێزرڤی سەفەرە ئاسمانییەکان – ئەم سەفەرە دەتوانێت ۱۲ هەزار دۆلار بۆ هەر کەسێک تێچووی هەبێت. تێچووەکەی بریتیە لە فڕین و جارێک سەفەری زەوینی نایاسایی لە سنوورەکانی ئەورووپا.

ئێراق لەمانگی تەباخدا و لەژێڕ گوشاری یەکێتی ئەورووپا فڕینی راستەوخۆی لەبەغا بۆ مینسکی راگرت. بە قسەی قاچاخچییەکان، هاوڵاتیان، ئاژانسەکانی گەشتیاری و ئەندامانی کنسولی بلاڕووس لەهەولێر، کۆچبەران لەم ڕۆژانەدا لەڕێگای تورکیا و دۆبەیەوە دەگوازنەوە بۆ مینسک.

ئەمین فەرەج شرۆڤەکاری ئێراقی لەمبارەو دەڵێت: لەکاتێکدا کە کوردستانی ئێراق لەچاو شوێنەکانی دیکە سەقامگیرترەو و لەشوێنەکانی دیکە زیاتر دەوڵەمەندی و ئاسایشی پێوە دیارە بەڵام کێشەی زۆری هەیە.

ئەو وتی:قەیرانی ئابووری ئێستای ئێراق بۆتە هۆی ئەوە تا بەرپرسان نەتوانن مووچەی بەشی دەوڵەتی و گەشتی بدەن و ئەمە ژیانی زۆرێک لەخەڵکی کوردی ئەم وڵاتەی خستۆتە ژێر گوشارەوە.

جگە لەمە خەڵکی شاری شێلادزێ لەناوچەیەکی کوێستانی لەنێزیکی سنووری تورکیا دەژین کە ئاسایش تێدا سەقامگیر نییە. تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ باکووری ئێراق لەدژی پەکەکە زیاد کردووە.

دەوڵەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە کە هەڵکشانی پێکدادانەکانی کۆن لەم ساڵانەدا بۆتە هۆی “زیادبوونی نەبوونی ئارامی و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لەدانیشتوانی شار و گوندەکان لەم ناوچەی کوردستان. هەزاران کەس ماڵەکانیان بە جێ هێشتووە و بەدوای بژیوی ژیانیانەوەن.”

عەزیز عەبدۆڵا خاوەنی دووکانێکی جلی بووەک کە دوو منداڵی هەیە دەڵێت تەنانەت وێڕای نیشتەجێ بوون لە کەمپەکانی پەنابەری لەئەورووپا بەڵام هەر کۆچ دەکات.

عەبدۆڵا کە جلی بووک لەنێو شار دەفرۆشێت، دەڵێت کە کڕیاری نییە. ئەو وتی: بۆ دەبێت ۱۰ هەزار دۆلار بۆ ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری سەرف بکەیت لەکاتێکدا دەتوانیت ئەوە بۆ تێچووی سەفەرەکەت دابنێیت.

سەرچاوە: عەسری ئێران

 

 

بلاروس، مسیر جدید مهاجرت غیرقانونی از کردستان عراق به اروپا

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب