ملێشێا کوردەکان به پاڵپشتێ ئەمرێکا ۱۰۰ کەسی سڤیلی سوریایان رفاند

  • ۲ سال قبل

هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا سەر بە ئەمریکا و پەکەکە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تل براک لەباکووری رۆژهەڵاتی حەسەکێ و زیاتر لە سەد کەسیان رفاند.

ئاژانسی فەرمای سوریا (سانا) لەزاری سەرچاوە خۆجێیەکانی راپۆرتی دا،ژمارەیەکی زۆر لەئۆتۆمبێلە سەربازیەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی و هەسەدە لەدوو شەوی رابردوودا ئابڵۆقەی گوندەکانی ناوچەی تل براکیان لەباکووری رۆژهەڵاتی حەسەکێ داوە و هێرشیان کردووتە سەر ماڵی خەڵک.

هەسەدە زیاتر لە سەد کەسی خەڵکی گوندەکانی سمێحان، تل ئەلفراس و ئەلجسعەیان دوای لێدان و بێ ڕێزی کردن رفاند و بردیانیان بۆ شاێنێکی نادیار.

سەرچاوەکانی سانا وتیان: ئەم دەستبەسەرکردنانە لەدوای دەبڕینی ناڕزایەتی خەڵکی ناوچەکە بوو لەمەڕ تاڵانکردن و کوشتن کە هەسەدە ئەنجامی داوە؛ بەتایبەت ئەم دوایانە ئەم ملیشیانە، ترانسەکانی کارەبای ناوچەکەیان کە کارەبای باڵەخانەکانی دابین دەکرد دزی تا لەبنکەکانی خۆیان و هەندێک لە بنکەکانی جێگیربوونی ئەمریکییەکان بەکاری بێنن.

ئەم سەرچاوانە وتیان، زۆربەی ئەو خەڵکە کە بەشداری ناڕزایەتییەکان بوون، شەوی رابردوویان لەبەر بێ بەزەیی ئەم ملیشیانە لەدەرەوەی ماڵەکانیان بوون، بەتایبەت کە ئەم خەڵکە هیچ چەکێکیان بۆ پاراستنی خۆیان لەبەرانبەر هەڵسووکەوتی تێرۆریستە کوردەکان نییە.

ناوچەی تل براک ئەحەسە پێنجەشەمەی حەفتەی رابردوو ناڕزایەتی خەڵکی بەخۆیەوە بینی کە لەبەرانبەر تاڵانچێتی هەسەدە ناڕازی بوون و هێرشیان کردە سەریان و لەئەنجامدا کەسێک کوژرا و ۱۶ی دیکەش بریندار بوون.

ئەمریکا ۹۰۰ سەربازی لەرۆژهەڵاتی سوریا هەیە کە بە بیانووی پشتیوانی لە هەسەدە بە مەبەستی پاشماوەکانی داعش لەناوچەیەکی سێ گۆشەدا جێگیرن کە لایەکی سنووری تورکیا و ئێراقە و ئەوی دیکەشی لەسنووری ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سوریادایە؛ بەڵام ئەم گرووپە کە زۆرتریان پێکهاتووە لەملیشیا کوردەکان هاوبەشی ئەمریکان بۆ دزینی سەرچاوە سرووشتییەکانی رۆژهەڵاتی سوریا و بە تایبەت نەوتەکەی ئەوێ.

شبه‌نظامیان کُرد تحت حمایت آمریکا ۱۰۰ غیرنظامی سوری را ربودند

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب