دەوڵەتی سوریا: بۆ روواندنەوەی خڕبوونەوە و پەروەردەی زمانی کوردی ئامادەین

  • ۲ سال قبل

“برا کوردەکامان دەتوانن زمانی خۆیان بۆ ماوەی دوو کاژێر فێر بن، کە ئەم مافی رەوایانە. کوردی زمانێکی خۆجێیە کە ئێمە لەگەڵ زمانەکانی دیکەی سوریا ڕێزی لێدەگرین.”

دارم تەباع، وەزیری پەروەردەی سوریا، قسەکانی سەرەوەی وت و جەختی کردەوە کە کوردانی سوریا دەبێت رێگەیان پێبدرێت کە زمانی کوردی بەو شێوەیە فێر بن کە کەمینەکانی دیکە جیا لەعەرەب سوریەکان زمانی خۆیان فێر دەبن.

گەر بیانەوێت حەزکردن بۆ فێربوونی زمانی خۆجێی، یاسا پاڵپشتی ئەم پەروەردەیە دەبێت. ئەو لەدیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەتەن رۆژنامەیەکی بەناوبانگی دەمشق وتی:”رێگا بە قوتابخانە ئەرمەنیەکان دەدەین کە بە زمانی ئەرمەنی وەک ئاشووری و چەکەزەکان بۆ ماوەی دوو کاژێر پەروەردە ببین.”

سێ حەوتە پێش، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا باسی لە رووندنەوەی خڕبوونەوە وەک رێگا چارەیەک بۆ قەیرانی دەساڵەی سوریا کرد. لێدوانەکانی وەک پەیامێک بۆ خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی کوردان، کە لەڕبردوودا داوایان لەدەمشق کردبوو کە ئۆتۆنۆمییەکەیان لەباکووری سوریا بە فەرمی دانی پێدا بنێت لێکدرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسەکانی دەوڵەتی سوریا، سانا، سەرۆک کۆماری سوریا جەختی کردەوە کە رواندنەوەی خڕبوونەوە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی هاوسەنگی لەنێون دەوڵەمەند و هەژاردا. لێرەدا دەوری بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی دێتە کایەوە … ئەنجوومەنە خۆجێیەکان زۆرترین توانایان لەلێکدانەوەی بەرژەوەندی خۆجێی خۆیان و دەربڕینی رێگا چارە دەبێت.”

ئارۆن لۆند لێکۆڵەری رۆژهەڵاتی ناوین لە ئاژانسی لێکۆڵینەوەی بەرگری سوید (FOI)، بە کوردستان ۲۴ی وت کە “کورد هەرگیز رێگای پێنەدراوە زمانی کوردی کە بەشێکە لە پەراوێز خستنی بە ئەنقەستی کۆمەڵگای کوردی لەسوریا پەروەردە ببینێت کە تەنانەت پێش ئەوەی دەوڵەتی بەعس لەدەیەی ۱۹۶۰ بگاتە دەسەڵات.”

جگە لەمە، کاتێک ئەسەد لەساڵی ۲۰۰۰ دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت، بەڵێنی دا دۆخی کوردەکانی ئاسایی بکاتەوە. بۆ نموونە لەساڵی ۲۰۱۱ هەنگاوێکی لەبواری بابەتی هاوڵاتی بوونەوە هەڵگرت، کە تا ڕادەیەک چارەسەر بوو. گەر کەسانێک پێشتر مافی هاوڵاتی بوونیان نەبایا، پێشنیازیان پێدەکرا کە ببنە بە هاوڵاتی.”

شایانی باسە لەساڵی ۱۹۶۲، دەوڵەتی سوریا دوای سەرژمێری، مافی هاوڵاتی بوونی لەکوردان سەندەوە. لەئەنجامدا ۳۰۰۰۰۰ کوردی سوری لەساڵی ۲۰۰۹ ناسنامەیان نەبوو. لەگەڵ ئەمەش، لەساڵی ۲۰۱۱ ئەم پرسە تا ئاستێک لە ڕێگای “فەرمانی ۴۹ سەرۆک کۆماریەوە” چارەسەر بوو. هەرچەند زۆربەیان مافی هاوڵاتی بوونیان وەرگرت، بەڵام هێشتا هەزاران کەس نیانە.

لەوەند دەڵێت: لەرابردوودا پەروەردەی کورد بەجۆڕیک لەجۆرەکان وەک بانگەشە بۆ جیابوونەوە یا بەشداری دەرەکی لەڕێگای کەمینەکانی دیکەوە ناودێڕ دەکرا. بۆیە، قسەکانی وەزیری پەروەردەو راهێنانی سوریا هەنگاوێکی زۆر گرنگە.

هەڵبەت لەوانەیە لەنێوان هێزەکانی سوریای دێمۆکرات و دەمیشق مامەڵەیەک بکرێت، لەوانەیە لەپرسی ئابووری، بە گشتی، وای پێدەچێت دەمیشق لەهەوڵدایە کۆنترۆڵی قوتابخانەکان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەدەستەوە بگرێت کەئێستا لەژێر دەسەڵاتی بەرپرسانی خۆجێی بە سەرۆکایەتی کوردانە.”

لەساڵی ۲۰۲۱، دەسەڵاتی خۆسەری لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە بەناوی AANES یش دەناسرێت، پرتووکی پەروەردەی تەواو کرد کە هەموو پلەکانی سەرەتایی تا دواناوەندی لەخۆ دەگرت. هەروەها بەرنامەی خوێندنی دەوڵەتی سوریا بە تەواوەتی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی قەدەخە کرد.

جگە لەمە، نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکاری پلەبەرز و سەرپەرشتیاری بەرنامەی بەرخۆدان و شکانی دەوڵەت لەنیولاینز بەکوردستان ۲۴ی وت کە لەوانەیە “دەوڵەتی ئەسەد لەژێر گوشاری رووسەکاندا بێت بۆ ئەوەی خاڵ بداتە کوردەکان تا رایانبکێشێت بۆ سەر مێزی دانوستاندن. هەم پەروەردەی کوردی و هەمیش رواندنەوەی خڕبوونەوە کەمترین خاڵی پێویستن بۆ سەرۆکایەتی خۆسەری بۆ ئەوەی بکەوێتە خاوەندارێتیەکی هاوبەشی رژدەوە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا.”

تائێستا سەرۆکایەتی کوردانی سوریا وڵامی ئەم هەنگاوی دەمیشقی نەداوەتەوە. لەگەڵ ئەمەش، دانوستاندن لەنێوان هەردوو لا لەبارەی رووندنەوەی خڕبوونەوە لەرابردوودا شکستی هێناوە و کورد دەمیشق تاوانبارە دەکات کە لەنێو شێوە هزراندنی کۆنی دیکتاتۆری خۆی لەپێش ۲۰۱۱ دا چەقیوە.

بە پێی راپۆرتی نورس پرێس، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی شاندی کارگێڕی ئەنجوومەنی دێمۆکراتیکی سوریا (SDC) لەسمینارێک لە ۱۸ ئاگۆست لەقامشلوو وتی کە قسەکانی ئەسەد پۆزەتیڤن. نورس پرێس لەزاری ئەوەوە دەڵێت: “ئێمە زۆر جار وتوومانە، سوریا ناگەڕێتەوە بۆ پێش ۲۰۱۱ و ئەوڕۆکە خودی ئەسەدەیش دان بەمەدا دەنێت.”[۱]

[۱].https://www.kurdistan24.net/en/story/25523-Syrian-government-says-it%27s-open-for-decentralization,-Kurdish-education

دولت سوریه: برای تمرکززدایی و آموزش زبان کردی آماده هستیم

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب