قەیرانی ئاو لەبۆکان؛ ئاگاداری رژد لەبارەی کەم ئاویەوە

  • ۳ سال قبل

لەبۆکان لەکۆتایەکانی پووشپەڕی ۱۴۰۰تا وەکوو ئێستا ۶ هەزار لیر ئاوی خواردنەوەی لەنێوان خەڵکی گوندەکانی سەلامەت و بەخچە گەورە کە کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هەیە دابەشکراوە. ئەم رۆژە دژوارانەی بێ ئاوی و گەرمای هەوا لەگەڵ تەشەنەکردنی کۆڕۆنا و پێویستی بە تەندروستی، ژیانی بۆ خەڵکی بۆکان دژوار کردووە. درێژەی ئەم دۆخە و قووڵبوونەوەی قەیرانی ئاوا، زیان دەگەینێت جووتیاران و تەندروستی خەڵکی بۆکان.

بەرپرسانی خۆجێی رایانگەیاندووە بۆ دابینکردنی ئاو بە تەنکی رۆژانە ئاویان بۆ دابین دەکەن و هەموو گوندەکان کە کێشەی کەمی ئاویان هەیە ئاوی تەندروستیان پێدەگات. هەڵبەت ئەمە نابێت بەردەوام بێت و هەردەم بە تەنکی ئاویان بۆ ببردرێت چوونکە ئەم دۆخە ژنان و پیاوان رۆژانە وێڕای سەرقاڵبوون بە ئیشی دیکەوە سەرقاڵی خۆی دەکات و وزە و کاتیان دەگرێت بۆ ئەوەی ئاو بە تەنکی ببنە ماڵەکانیان و ئەم پرسە، بۆتە زیان گەیاندن بە جەستەی ژنان. پرسی تەندروستی ئەم ئاوەانەش زۆر گرنگە.

بحران آب در بوکان؛ هشدار جدی در مورد تشدید بی‌آبی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب