سەفەری بێ ئەنجامی ماڵباتێکی کوردی ئێرانی بۆ تورکیا بەمەبەستی وەرگرتنی تەرمی منداڵەکەیان

  • ۲ سال قبل

 

بە پێی راپۆرتی میدیا کوردیەکان لەتورکیا، ماڵباتێکی کوردی ئێرانی سێ جار لەئێرانەوە رۆشتوون بۆ تورکیا تا تەرمی کۆڕەکەیان وەبگرنەوە، بەلام بەرپرسانی تورکیا هێشتا رادەستیان نەکردوونەتەوە. ئەم کۆڕە گەنجە ئەندامی پەکەکە بووە کە لەشڕنەخ کوژراوە.

ژنێکی کوردی ئێرانی بە نێوی شۆرێت نوری زادە کە کۆڕەکەی لەپێکدادانەکانی گرووپە تێرۆریستیەکەی پەکەکە لە گەڵ تورکیا کوژراوە، لەماوەی ئەم ساڵەدا سێ جار بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی سەردانی تورکیای کردووە. هەرجار کێشەی نوێێان لەبەردەم داناوە و هێشتا نەیتوانیوە تەرمەکە وەربگرێتەوە.

تەرمی کەماڵ سەلیمی ئەندامی ئێرانی هەپەگە و یەژاستار کە لەشڕنەخ کوژرا سەرەتا بۆ ماوەی دوو حەفتە لەساردخانەی نەخۆشخانەی شڕنەخ راگیرا. دواتر پۆلیس بێ ئاگادارکردنەوەی ماڵباتی لاشەکەی بە ئۆتۆمبێلی سەربازی گواستەوە بۆ گۆڕستانی بەکۆەمەڵ لەگەڕەکی باچلسیولەر و شاردیەوە. هێشتا داخوازی ماڵباتەکان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان بێ وڵام ماوەتەوە.

تەرمی کەماڵ سەلیمی، ئەندامی ئێرانی پەکەکە، کە لەشڕنەخ کوژراوە لە ۲ی سێپتەمبەری ۲۰۲۰ بووە، ئەمە یەکێک لەو تەرمانەیە. ماڵباتی سەلیمی دوای وەرگرتنی هەواڵی کوژرانی زانیان کوڕەکەیان لەناوچەی سەلماسی ورمێیەوە رۆشتووە بۆ شڕنەخی تورکیا. ئەم ماڵباتە لە ۱۲ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ بۆ ناسینەوەی لاشەکە رۆشتنە نەخۆشخانەی شڕنەخ بەڵام تەرمەکەیان پێ نەدرایەوە کە بیگەڕێننەوە بۆ ئێران. ماوەیەک دواتر لەسەر داخوازی پۆلیس برای کەماڵ ئەرگەش سەلیمی بۆ وەرگرتنی نموونەی دی ئین ئەی رۆشت بۆشڕنەخ. دوای تاقیکرندوە گەڕایەوە بۆئێران. بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیان پێوە کرد و وتیان دەبێت دایکی بۆ دی ئین ئەی بێت. لەئەنجامدا دایکی کەماڵ شۆرێت نوری زادە حەفتەی رابردوو دووبارە رۆشتەوە شڕنەخ بۆ دی ئین ئەی.

نوری زادە ساڵێکە کە بۆ وەرگرتنی تەرمی منداڵەکەی شەڕ دەکات. ئەو دەڵێت:”کە بیستم کوژراوە ئەندامانی ماڵبات سەرەتا ڕۆشتینە ئەستەنبۆل لەوێیەوە بۆ ئامەد و دواتر بە ئاتۆباس بۆ شڕنەخ. یەکەمین جارمان بوو و پۆلیس و دادیار گەڕاندمانیانەوە بۆ ئێران و وتیان ئێمە نموونەی خوێن ناگرین.”

ناوبراو وتی:”دوای چەندین جار پەیوەندی گرتن داوایان لێکردین کە بڕۆین بۆ شڕنەخ. من پێیانم وت کە ناتوانم بڕۆم حاڵم باش نییە و کۆڕەکەم هەنارد. ئەوان لەپەیوەندی تەلەفۆنیدا بە کۆڕەکەم وتیان “تۆ وەرە و نموونەی خوێن بدە”. کۆڕەکەم رۆشت و نموونەی دا. هەرڕۆژ دەپاڕێمەوە کە خوێنەکە لێک بکەن. بەڵام دوای سێ مانگ پەیوەندیان گرت و وتیان دەبێت من بڕۆم بۆ نموونەی دی ئین ئەی.”

نوری زاد لە۶ی ئۆکتۆبەر دووبارە ڕۆشتەوە بۆ شڕنەخ بەڵام ئەمجارە پۆلیس پێی وت:”تۆ جارێک خوێنت داوە. ئێمە ناتوانین چەندین جار تێچووی تاقیکردنەوەکەت بدەین.”

نوری زاد پێداگری کرد و چیتر نموونەی خوێنیان لێوەرگرت.

ئەم دایکە کوردە جەخت دەکاتەوە :”ئەم سەفەرە ۱۱ کاژێر بوو ئایا ئەوان وێژدانیان نییە؟ من هاتوومەتە ئێرە تا وێڕای هەموو کێشەکانەوە تەرمی منداڵەکەم وەربگرمەوە.”

نوری زادە دایکێکە و پێی خۆشە تەرمی منداڵەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران بەڵام رێگای پێ نادەن. ئێران رێگای پێ نادات. ئەو دەڵێت سەدان کەس وکوو تۆن منداڵەکانیان کوژراون. بەڵام ڕێگای هاتنی تەرم لەسنوورەوە نادرێت. تەنانەت گەر نەتوانم لاشەکەش لەگەڵ خۆم بەرم دەمەوێت لەنێزیکترین شوێن لەوان بینێژم. لانی کەم بزانم کە گۆڕەکەی لەکوێیە. من ناتوانم هەڕۆژ بڕۆمە سەر گۆڕی ، بەڵام دەتوانی مانگێک جارێک بڕۆم و لەتەنیشت گۆڕەکەی دابنیشم.”

شایانی باسە هەزاران کەس لەئەندامانی ئێرانی پەکەکە و پەژاک (باڵی ئێرانی ئەم گرووپە چەکدارە) لەشەڕ لەگەڵ تورکیا کوژراون، بەڵام هێشتا لاشەکانیان رادەستی ماڵباتەکانیان نەکراوەتە. پەکەکە زۆرێک لە کەسانە لەشاخ بەرەڵا دەکات و هەندێکشیان بێ ناو نیشان لەتورکیا ژێر خاک دەکرێن.

سفر بدون نتیجه یک خانواده کُرد ایرانی به ترکیه برای تحویل گرفتن جسد فرزند

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب