دەقی تایبەت. ئاڵۆزی، لەناوچوونی ژێرخان و چاوەڕوانی بۆ مردن؛ چیرۆکی ئەم رۆژانەی ئەندامانی پەکەکە/پەژاک

  • ۲ سال قبل

یەکێک لە ئەندامە پلەبەرزەکانی پەژاک کە ئەم دوایانە دابڕاوە و خۆی رادەستی پارتی کردووە لەدەقێکی تایبەتدا بۆ چاودێر وێڕای روونکردنەوەی دۆخی پەژاک و پەکەکە باسی لەوە کرد کە ئەم رۆژانە خراپترین رۆژانی ئەم گرووپانەیە.

دەقەکە بەم جۆرەیە:

“بوردمانی بنکەکانی پەژاک لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم بە خەستی زۆرترەوە ئەنجام دەدرێت و هەندێک لە بنکە زستانییەکان کە گەریلا ئامادەی کردبوو کاول بوون و ژمارەیەک لەگەریلاکانیش کوژروان. هەروەها پێکدادنی بەربڵاو لەدەورووبەری ناوچیی گوشینە و گردی هاوار رووی داوە کە ئەم هێرشانە پارتی دەیکات.

ژمارەیەکی زۆر لەگەریلاکانی بەم ئەنجامە گەیشتوون کە درێژەی بوونیان لەنێو گەریلاکاندا نارکێت و بۆ پاراستنی گیانی خۆیان وازیان لەریزەکانی گەریلا هێناوە و زۆربەیان رۆشتوون بۆ لای پارتی. هەروەها سوپای تورکیا لەناوچە سنووریەکانی ئێران لەگەڵ کوردستانی ئێڕاق بەتایبەت لەناوچەکانی گووشینە و گردی رووسە بە درۆنە زۆرێک لە بنکەکانی گەریلاکانی بوردمان کردووە.

پەکەکە توانای بەرەنگاربوونەوەی هێرشە بەربڵاوەکانی پارتی و تورکیا نییە و بازنەی ئابڵۆقەکە تەسکتر بۆتەوە. کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما گورزی زۆرتریان بەر دەکەوێت و زۆرێک لە خۆراک و پێداویستیەکانی زستان بۆ گەریلاکان لەناوچووە و بۆیە ناکرێت زستان تێپەڕ بکرێت بەم جۆرە.

فەرماندەکانی پەکەکە و پەژاک لەشاخەکان دەرچوون و هەندێکیان رۆشتون بۆ سوریا کە ئەم هەڵاتنە ئاشکرایە بۆتە هۆی نارزایەتی زۆرێک لەگەریلاکان و گەریلا لەوەی کە سیامەند لەقەندیل نییە نارزایەتی دەردەبڕن و دەڵێن سەرۆکی پەژاک لەئەرووپا دانیشتووە و خەریکی یاری راگەیاندنیە و نازانێت چی بەسەر گەریلاکان دێت.

گرووپە چەکدارە کوردیەکانی دیکەش وەک سەرقاڵی ژیانی خۆیانن کە قەت بۆیان گرنگ نییە ئەم کردارە گەمژانە بەس دەبێتە هۆی کوژرانی گەنجانی کورد. ئێستا زۆربەی ‌هێزەکانی پەژاک هەنێردراون بۆ ناوچەکانی پێکدادان لەگەڵ تورکیا و تەنانەت پێشتر لە گەریلاکانی هەپەگە رێکخستن کراون.

من وێنا دەکەم پەکەکە دەیەوێت رزگاری بێت لەدەست پەژاک چوونکە ئەم جۆرە دابەشکردنەی سەربازی بەس ئەم واتایە دەبەخشێت. پرسێکی گرنگی دیکە ئەوەیە کە کوردانی ئێران لەنێو پەژاکدا جگە لە ئاستی نزمدا فەرماندە نین و ئەندامانی هەپەگە فەرماندەیی لەئەستۆیانە. ئەمەش بۆتە هۆی ناڕزایەتی ئەندامانی پەژاک.”

یادداشت اختصاصی| آشفتگی، نابودی ساختار و انتظار برای مرگ؛ حکایت این روزهای اعضای پ.ک.ک/ پژاک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب