لابی بەربڵاوی گرووپەکانی دۆستی کورد لەرێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەدژی رامیاری تورکیا لەبەکارهێنانی چەکە کیمیەویەکان

  • ۲ سال قبل

گرووپە دۆستەکانی کورد لەپەرلمانی ئەورووپا خوازیاری بەدواداچوونی رێکخراوی پێشگیریلە بەکارهێنانی چەکە کیمیەویەکان (OPCW) و رێکخراوی نێودەوڵەتی کرد تا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیەوەی لەلایەن تورکیا لە کوردستانی ئێراق بەدواداچوون بکەن.

فرانسوا ئاڵفۆنسی (سەوزەکان/EFA)، ئاندریاس چیدر (S&D، ئۆتریش) و نیکولای ویلومسن (چەپ، دانمارک) رۆژی چوارچەمە بە نوێنەرایەتی لەگرووپە دۆستەکانی کورد لەپەرلمانی ئەورووپا لەبارەی پێشلکاری یاسا نێودوڵەتییەکان لەلەیان تورکیاوە لەمەڕ بەکارهێنانی چەکە کیمیەویە قەدەخەکراوەکان راگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

ئەم سێ نوێنەرە لەپەرلمانی ئەورووپا کە هاوسەرۆکی گرووپی دۆستانی کوردیان لەئەستۆیە سەرنجی زیاتر لە سەد رۆژنامەنووس و پارێزوانی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێراقیان کە بەدوای ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتین لەبارەی بەکارهێنانی چەکەکیمیەویەکان لەلایەن سوپای تورکیاوە لەئۆپراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور بۆ لای خۆیان راکێشا.

لە ۱۵ی ئۆکتۆبەر، ۱۰۹ رۆشنبیر لەئێراقەوە نامەیەکی هاوبەشیان بۆ ئانتۆنیۆ گوترش سکێرتێری گشتی نێودەوڵەتی، نووسینگەی چەک داماڵینی نێودەوڵەتی (UNODA) و رێکخراوی پێشگیری لە بەکارهێنانی چەکە کیمیەویەکان (OPCW) هەنارد و خوازیاری دانیشتنێکی دەستبەجێ بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی بەکارهێنانی تورکیا لەو چەکانە لەباکووری ئێراق لەئۆپراسیۆنی دژی پەکەکە بوون.

ئاڵفۆنسی، چیدر و ویلۆمسن وتیان کە پاڵپشتی لەنامەی رۆشنبیران بۆ رێکخراوی پێشگیری لە چەکە کیمیەویەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ دەستپێکردنی بەدواداچوون لەمبارەوە و داوا لەبەرپرسە نێودەوڵەتییەکان دەکەن تا خێرا شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە بنێرن بۆناوچەکە.

هاوسەرۆکانی ئەم گرووپە وتیان:”رامیاری هێرشکارانەی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردیەکانی سوریا و ئێراق لەهەڵکشانی هۆڤانەدایە و بەجۆرێک سیستماتیک یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشل دەکات. بێ دەستێوەردانی توند و دەستبەجێ، تورکیا درێژە بە کردارەکانی خۆی کە ئاشتی لەم بەشەی جیهاندا دەخاتە مەترسیەوە دەدات.

گرووپی دۆستی کوردان لانی کەم ۱۲ نوێنەری پەرلمانی ئەوروپا لەسێپتەمبەری ۲۰۱۹ لەستراسبورگ لەگرووپە رامیاریە جیاوازەکان پێک هات کە ئارمانجیان پێکهێنانی ئەنجوومەنێکە بۆ پاڵپشتی لەپرسەکانی گرێدراوی کورد.

ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا لەکوردستانی ئێراق پێی نا حەوتەمین مانگی خۆیەوە. لەمانگی نیسان، راپۆرتی زۆر لەکوردستانی ئێراق لەبارەی بەکارهێنانی تورکیا لەچەکی کیمیەوی بڵاو بۆتەوە.

مالین بیورک نوێنەر لەپەرلمانی ئەورووپا لە پارتی چەپی سوید لە ۹ی ژووەن ئەم بابەتەی لەرێگای پرسیارێکی نووسراو دا بە پەرلمانی لەژێر ناوی هێرشی تورکیا و هێرشە کیمیەویەکانی بۆ باکووری ئێڕاق و کەوتە ئەجێندای پەرلمانی ئەورووپاوە.

ئەو ئۆپراسیۆنی تورکیا لەکوردستانی ئێراق وەک هێرشی سەربازی بۆ باکووری ئێراق ناودێر دەکات و وتی:”راپۆرت دراوە کە ئەم هێرشانە هێستاش درێژەیان هەیە کە بەکارهێنانی چەکی کیمیەویش لەخۆ دەگرن.”

بەکارهێنانی چەکی کیمیەوەیی تاوانی شەڕ و پێشلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئەم چەکانە وەک چەکی کۆمەڵکوژی هەژمار دەکرێن.”

ببورک بە ئاماژە بە راپۆرتی میدیا نێودەوڵەتییەکان وەبیری هێنایەوە کە هێرش و پەلاماری کیمیەوەی خەڵکی سڤیلی ناچار کردووە گوندەکانیان بە جێ بهێڵن. هەروەها ئەم مەترسیەش هەیە کە خەڵکی سڤیل بریندار یا بکوژرێن. ئەم هێرشانە پێشلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پەلاماری تورکیا بۆ باکووری سوریا کە بووە هۆی داگیرکردنی دەخاتەوە بیری مرۆڤ.”

بیورک ئەم پرسیارەی لە هەنگاوی دەرەکی ئەورووپا ا EEAS) (European External Action Service پرسی: ئایا EEAS ئاگاداری ئەم راپۆرتە هەیە؟ ئایا دەیەوێت ئیدانەی هێرشە سەربازی و بەکارهێنانی چەکی کیمیەوی تورکیا لەباکووری ئێڕاق بکات و ئایا هەنگاوی زۆرتر لەدژی تورکیا لەووولاوە و لەناوخۆی ئەورووپا ئەنجام دراوە؟ چۆن EEAS دەیەوەێت بەرەنگاری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی ئێراق ببێتەوە؟”

لە ۱۱ی ئۆکتۆبەر، جۆزێف بورل، نوێنەری باڵای یەکێتی لەبواری دەرەکی و رامیاری ئاسایش و جێگری سەرۆکی لێژنەی ئەرووپا، وڵامێکی نووسراوی لەبارەی پرسە نووسراوەکانی بیورک بڵاوکردەوە و وتی:”هیچ راپۆرتێک لەبارەی هێرشی کیمیەوەی پشتڕاست نەکراوەتەوە.”

لابی گسترده گروه دوستی کردها در سازمان‌های بین‌المللی علیه سیاست ترکیه در استفاده از سلاح‌های شیمیایی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب