دەربڕینی نیگەرانی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی چارەنووسی کامل سەلیمیەوە

  • ۳ سال قبل

کامل سەلیمی، لەو گەنجانە بوو کە بە گێڕانەوەی هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی لەساڵی ۱۳۹۹ لەچاودێردا بڵاو بووەوە. چاودێر پێشتر بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ئێرانییە دووجار لەگەڵ ماڵباتی وتووێژی کردبوو.

سەرچاوە خۆجێیەکان لەپێنجوێن بە پەیامنێری خۆجێی چاودێریان وتبوو کە ژمارەیەک لەگەنجانی ئێرانی لەبنکەکانی پەژاک و لە ئەشکەوتە ناستاندارەکانی ئەم گرووپەدا بە هۆی هەرەسی و بەفری قورسەوە کوژراون.

کامل سەلیمی کۆڕی چەتۆ گەنجێکی ئێرنی لەدایکبووی ۱۳۷۵ لەورمێ ناوچەی مرگەوڤەرە. چەتۆ سەلیمی باوکی کامل بە پەیامنێری چاودێری وت کە منداڵەکەی لەساڵی ۱۳۹۸ەوە تەڤلی پەژاک بووە.

ناوبراو لە دیمانەی ئەم دوایەدا (وتووێژی سێیەم) جارێکی دیکە بە پەیامنێری چاودێری وت کە هێشتا ئاگاداری منداڵەکەی نییە. چەتۆ سەلیمی جەختی کردەوە کە وێنە و شووناسی داوەتە چاودێر تا هەرەکەس ئاگای لەچارەنووسییە بە ماڵباتی بڵێت.

سەلیمی جەختی کردەوە کە سەرەڕای بەدواداچوونی خۆی پەژاک وڵامێکی دیاری پێنەداوەتەوە و بە بیانووی ئەوەی (لەپەروەردەیە) و کاملیش هێشتا دوای سێ ساڵ هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ ماڵباتی نەگرتووە. ناوبراو جەختی کردەوە کە کامل کێشەیەکی تایبەتی نەبوو و بەدڵنیایەوە پەژاک فریوی داوە.

چاودێڕ دووبارە وێنە و ناونیشانی کامل بڵاو دەکاتەوە تا پەیامنێران و چالاکی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکان، زانیاری نوێ لەبارەیەوە بدەن ماڵباتەکەی.

ابراز نگرانی دیدبان حقوق بشر کردستان ایران در مورد سرنوشت کامل سلیمی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب