چۆنییەتی خۆسووتاندنی کچێک کە بچووک خرایەوە/”لەیلا والی حسێن” کێ بوو؟

  • ۲ سال قبل

لەیلا والی حسێن بە نازناوی ڤیان جاف کچێک بوو لە کوردستانی ئێراق کە لەساڵی یەکەمی زانکۆ دەیخوێند و لە ساڵی ۹۸ کە پەچەدەکە لەکوردستانی ئێراق سەرقاڵی خۆڕێکخستن بوو و لە ژێر سێبەری پەکەکەدا چالاکی دەکرن، ئەم گرووپەی ناسی.

سەرەتا وەک هەموو منداڵە هەڵخەڵەتێنراوەکانی دیکە بڕوای بە بەڵێنەکانی پەکەکە کرد و تەڤلی بوو.

فەرماندەکانی پەکەکە لە بواری خوێندنەوە لە ئاستی نزم دان، ئەندامانی نوێ و خوێندکار دەکەن بە گاڵتە و بابەتی پێکەنینی خۆیان و بچووکیان دەخەنەوە و پێیان دەڵێن ڕۆشنبیر، وەک بڵێی شەڕکردن و کوشتنی مرۆڤەکان چاکترە لە خوێندن.

لەیلا لەسەرەتاوە کەوتە ژێر گوشاری دەروونی فەرماندە نەخوێندەوارەکان و هەموویان هەوڵیان دەدا تا ئەو بەو تەمەنە کەمەیەوە بخەنە نێو ئیشی قورسەوە و چەک لە شانی بکەن و گەورەیی و کەرامەتی بشکێنن.

لەیلا لەژێر کاریگەریە خراپەکانی هەڵوێستی نامرۆیانەی فەرماندەکانی ئەو گرووپە و بەتایبەت ئەو ژنانەی کە هاوڕەگەزی خۆی بوون و باسیان لە ئازادی ژن دەکرد بوو و بۆیە تووشی خەمۆکی بوو. م

ئەو کە خوێندکار بوو، بە پێچەوانەی ئەندامە ژنەکانی دیکەی گرووپ لە سەرووی فەرماندەکانەوە بوون و هەن لەوانە سەکینە باتمان حەزی دەکرد لەگەڵ هەموو ئەندامانی گرووپ بە پیاو و ژنەوە گفتگۆ و هەڵسووکەوتی هەبێت.

 

بەڵام بە پێی ئەم هەڵسووکەوتانە وەک دەروون لاواز و بێ ئیرادە باسی دەکرا.

ئەوانە لەنێو گرووپ دا وایان دەکرد کە تاک لە ژیانی تاکەکەسی و ئارەزوەکانی خۆی بە زۆر واز بێنێت و دوور بکەوێتەوە لە ماڵبات و ئاگای لێیان نەبێت و ئەمە ڕەوتێکی ئاساییە کە پەکەکە بۆ هەموو منداڵانی کورد دەیکات.

لەیلا لە حاڵەتی مرۆڤی دەرکەوتبوو و وای لێهاتبوو کە ئارەزووی مردنی دەخواست و لەوانەیە بکرێت بگوترێت کە دەروونی نەخۆش ببوو.

لەیلا لەو کاتەی کە ئۆسمان لە گرووپ دابڕا تەنیا ژنی کوردی ئێراق بوو کە لە پەکەکەدا مابووەوە چونکە ئەوانی دیکە لەگەڵ ئۆسمان ڕۆشتبوون و بۆیە بە پلە و پۆست ویستیان رایگرن.

 

لەیلا کە بێ هیوا ببوو چیتر ژیان یا مردن بۆی گرنگ نەبوو.

شەوێک دوای ئەوەی کە لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا گاڵتەیان پێکرد و هەڕەشەیان لێکرد، لەکاژێری چاولێکردنی تەلەڤزیۆن، بەتەنیا لە ژوورەکە ڕۆشتە درێ و بەنزینی خوارد و ڕژاندی بەسەریدا و خۆی ڕزگار کرد بۆ هەمیشە لەم ژیانە بێ هیوایە.

هۆکاری خۆکۆژی لەیلا دەکرێت هەڕەشەی هەناردنی بۆ تورکیا بوو کە ئەو بۆ خۆی ناڕازی بوو.

لەوانەیە لەیلا لەو ساڵانەدا کە پەکەکە لە مۆدزمە دا بوو تەنیا ژنێک بوو کە چەندین جار ڕەخنەی لە سەرۆکی پەکەکە گرت.

ئەو خەڵکی کوردستانی ئێراق بوو و وەک پەژاک کە چۆن دەڵێت دوژمنی ئێرانین بەڵام بۆ پەکەکە هێز تەڤلی دەکات، پەچەدەکەش هەر ئەو دەورەی لە کوردستانی ئێراق دەگەڕێت.

لەیلا خۆی سووتاند و مرد، پەکەکە بۆ ئەوەی کە پیشان بدات ئەم خۆسووتاندنە هۆکاری بینینی ئۆجالان و نەگەیشتن بە ئارەزووەکانی بوو.

لەو ساڵانەدا پەکەکە کێشەی ناوخۆی زۆری هەبوو و ئۆسمانیش کە نوێ لە گرووپ دابڕابوو، بۆیە ئەوان ویستیان خۆکۆژی لەیلا وەک سێمبۆلێک لێبکەن و کەڵکی لێوەرگرن، وەک بڵی لە بەڕانبەر هێڵی راستی نێو پەکەکە ئەمەیان کرد، هێڵی ڕاست مەبەستی هێڵی ئۆسمان بوو.

ئێستا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە بۆ و چۆن مرۆڤ بە تایبەتمەندی لەیلا خۆی دەکوژێت؟

 

لەو گرووپەدا چۆن هەڵسووکەوتیان لەگەڵ کردووە و لەژێر چ گوشارێکدا بوو کە ئەم ئیشە ترسناکەی کردووە؟

ئەم پرسیارە دەبێت لە موراد کارایلان بکرێت چوونکە لەو ساڵانەدا ئەو بەرپرسیاری ئیالەتی بۆتان بوو.

موراد کارایلان بۆ شاردنەوەی ئەم هەنگاوی لەیلا لە کۆبوونەوە دا وتی کە ئەم خۆسووتاندنە و گەڕانەوەی تەرمی لەیلا بۆ سلێمان ئەوەندەی دە ساڵ ئیشی ڕێکخستنی بایەخی هەیە، واتە تەنانەت لە تەرمی لەیلاش کەڵکیان وەرگرت لە بەرژەوەندی خۆیان دا.

ئەوڕۆکە و لە درێژەی ئەم هەڵسووکەوتانە دا، پەکەکە لەیلای وەک پاڵەوان و شەڕڤانی ئاپۆ ناودێر دەکات و هەر ساڵە ڕێوڕەسمی بۆ دەگرێت.

جوان دیارە کە ئارمانجی رامیاری لەو پەڕی خۆکوژی لەیلاوە شاردراوەتەوە، چوونکە خۆکوژی ئەم کچە وەک هیچ خۆکوژییەکی دیکە لە نێو پەکەکە دا نەبوو.

گەر بە هۆی خراپ بەکارهێنانی رامیاری لەمەڕ مردنی لەیلا نەبایا، هەر ئەو پاشناوەی شەهید و پاڵەوانیان پێ نەدەبەخشی چوونکە لەو ساڵانەدا پەکەکە بۆ خۆی تەنگاو ببوو لە خۆکوژیە ناوخۆیەکان.

بەڵام ئایا دەکرێت بگوترێت کە لەیلا پاڵەوانی پەکەکە بوو؟ کەوایە هەزاران منداڵی وەک لەیلا رفێندراون تەڤلی کراون و کوژراون چارەنووسیان چ دەبێت و چ پێگەیەکیان لای سەرکردانی پەکەکە هەیە؟

هەرچی بێت ئەمە ڕەوتی ئاسایی پەکەکەبووە کە بەردەوام هەوڵی داوە بۆ گەورە پیشان دانی خۆی، هەندێک لە ئەندامانی وەک پاڵەوان پیشان بدات.

 چرایی خودسوزی دختری که تحقیر شد/«لیلا والی حسین»که بود؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب